کامەران موکری

16 2 0
                                    

ناوی تەواوی:
محەمەد ئەحمەد تەهایە.
لە ساڵی ١٩٢٩ لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی دەرگەزێن لەدایک بووە.
لەساڵی ١٩٥٤دا دەستی کردووە بە نوسینی شیعر و له ساڵی ١٩٥٧دا نازناوی 'کامەرانی' بۆ خۆی هەڵبژاردووە وەک نازناوی شیعری کە هەموومان دەزانین شاعیرانی ئەو کاتە ناوی خۆیان بەکارنەهێناوە بۆ نوسینی شیعرەکانیان...

زۆر جار لە نازناوێک زیاتریان هەبووە
ئەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لەو سەردەمە پڕ له داگیرکاریەدا شیعری نیشتمان پەروەری بە هیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نەبووە خۆ ئەگەر یەکێک لە شاعیرەکان بە ناوی ڕاستەقینەی خۆی شیعرەکانیان بڵاو بکردایەتەوە ئەوە دەستبەجێ دەدۆزرانەوە و ڕاستەوخۆ ڕەمی دەکران...واتە دە کوژران!!

دوای ئەوەی نازناوی کامەرانی بۆ خۆی هەڵبژارد...نازناوی 'موکری'یشی خستە پاڵ ناوەکەی بەهۆی ئەوەی کە بنەچەی خێزانەکەی خەڵکی موکریانن کە ئێستا باسی دەکەین.

ژین و ژیان:
بنەماڵەی کامەران بنەچەیان دەگەڕێتەوە ناوچەی موکریان. لە پێشاندا ماڵیان گواستووەتەوە پشدەر و لە دواییدا ھاتوونەتە سلێمانی و لەوێ ژیاون. کامەران برای شاعیری کورد ئەخۆلە لە دایکەوە.
سەرەتا خوێندنی شەش ساڵی قوتابخانەی لە سلێمانی تا پۆلی کۆتایی ئامادەیی بوو، بەڵام بەھۆی چەند ھۆیەک تەواوی نەکردووە. لە سەرەتای ساڵی ١٩٤٩ گیراوە. ماوەی نزیکەی شەش ساڵ (١٩٤٩–١٩٦٣) لە بەندیخانە جیاوازەکانی عێراق بردووەتە سەر. لە پەنجەکانی سەدەی بیستەممدا لە بەندیخانەیەک ڕزگاری بووبێ یەکێکی دیکە چاوەڕێی کردووە. لە دوای کودەتا سەربازییەکەی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ی بەغدا دەستی کرد بەجموجۆڵی خوێندەواری. لە ساڵانی ١٩٦٠–١٩٦١ سەرنووسەری گۆڤاری ڕۆژی نوێ بوو لە سلێمانی. لە دوای کودەتا فاشیستییەکەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣ و بەدرێژایی شەستەکانی سەدەی بیستەم دەنگی کامەران کپ بوو، وەکو زۆربەی ڕۆشنبیرانی تر. لە دواییدا لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سلێمانی بەمامۆستای موحازیری ئەدەبی کوردی دامەزرا. تا کۆتایی ژیانی لەسەر ئەم کارەی مایەوە. لەکاتی گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی (١٩٨٢) بۆ ھەولێر و گۆڕینی ناوی بۆ زانکۆی سەلاحەدین کامەرانیش ماڵی گواستەوە ھەولێر.

مەرگ:
لەبەرواری (٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦) لەشاری ھەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە شاری سلێمانی لە گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.

کامەران موکرى، لە زۆربەى خۆپیشاندانەکانی ئەوکاتەى شارى سلێمانىدا بەشدارى کردووە و ھەمیشە پێشەنگ بووە. ھەر لە خۆپیشاندانەکانیشدا یەکەم کەس بووە کە شارى سلێمانی ناونا (ھەڵمەت و قوربانی)، کاتێک لە خۆپیشاندانی سلێمانی دژی پەیمانی (پۆرتسمۆس) وتارێکی بە دەنگی بڵند خوێندەوە و وتى: "ئەی جەماوەری بەشەرەفی شاری ھەڵمەت و قوربانی."
کەواتە دەبێت هەمووان سوپاسی کامەران موکری بکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەو نازناوە بۆ شارەکە حەیاتەکە...

شـیـعـرسـتـانWhere stories live. Discover now