𝙋𝙧𝙤𝙢𝙞𝙨𝙚 5

524 73 52
                                    


No One P.O.V

دکتۆر:ببورە ئەمە دەلێم بەڵام تۆ توشی نەخۆشیەکی دەگمەن بوویت و تەنھا ساڵێکت ماوە لە ژیان

تۆ:و-واتا مـ-من دەمرم؟

دکتۆر:ببورە بەڵام بە ئەگەری ١٠% ژیانت هەیە

تۆ:باشەھ...

لەوە زیاتر قسەی نەکرد چونکە ئەو گرێیەی لە گەروی مابۆوە بەهۆی ڕاگرتنی فرمێسکەکانی رێگریان لێ دەکرد، لە ژووری دکتۆرەکە چوە دەرەوە بێ وتنی هەر شتێکی تر

هێشتا بڕوای بەوە نەدەکرد لە تەمەنی ٢٠ ساڵی و لە بەهاری لاوێتیدا ژیان بەجێ دەھێڵێت

هەر خۆی هێشتا ئازارە پێناسەنەکراوەی دڵی لینا ساڕێژ نەببوو بەوەی لە جیمین جیابوەتەوە کەچی برینێکی تر دروست بوو

هەرچەندە هەوڵی خۆ-ئارام کردنەوەی دەدا بەڵام بێ سوود بوو، بێگومان هەر کەسێکی تربا هەمان کاردانەوەی دەبوو و بگرە خراپتریش

لەناو هەموو ئەم جەنجاڵیە لینا تاکە شوێن بە مێشکی دا هات لای جێنی بوو... کە لە دوای ئامێزی خێزانەکەی گەرمترین بوو

بەڵام بێگومان هیچ شتێک بە خێزانەکەی ناڵێت!

تەکسیەکی گرت و ناونیشانی ماڵی جێنی پێدا

دوای ١٥ خولەک گەیشتە ماڵەکەی و پارەی شۆفێریەکەی دا و لە دەرگای ماڵی جێنی' دا

هێشتا ئاسەواری گریان بە روخساریەوە مابوو بۆیە جێنی کاتێک دەرگاکەی کردەوە شۆک بوو؍ لینا'ی بردە ژوورەوە و پرسیاری حاڵی کرد

جێنی:لین؟ چی بووە؟ بۆچی بەو شێوەیەیت خوشکەکەم؟

تۆ:جـ-جـێنی من دەمرم!

هەموو شتێکی بەدەم گریان و خۆ-خواردنەوە بۆ جێنی باس کرد کە بەس بوو بۆ ئەوەی جێنی بتەقێتەوە لە گریان و خەم خواردن بۆ هاوڕێکەی

《حـــاڵی جیمین》

دوای ئەوەی لە لینا جیا بۆوە هەر وەک شێتێک رەفتاری دەکرد، گرنگی بە هیچ شتێک نەدەدا و کەسیشی لا گرنگ نەبوو

بەڵام...

تاکە کەس لەگەڵی بوو 'نام هوایۆنگ' بوو

لەگەڵ ئەوەی هەموو پیلانەکان هی ئەو بوون کەچی ڕۆڵی کەسێکی باشی دەبینی لەبەر چاوی جیمین

بە ڕادەیەک تاکە کەس جیمین متمانەی پێ بوو هوایۆنگ بوو!





چەند ڕۆژێک تێپەڕی و هێشتا لینا لە ماڵی جێنی دەمایەوە

بەوەی کە هیچ هیوایەک نەمابوو تاکو ڕزگاری بێت بڕیاری دا بگەڕێتەوە لای جیمین

هەر نا دواین ساتەکانی لەگەڵ ئەو بێت!؟

بۆ ئەمەش جێنی داوای لە تای کرد لەگەڵ جیمین بێن بۆ قاوەخانەیەک بۆ قسەکردن

کاتژمێر ٤:ی ئێوارە جیمین و تای لەو قاوەخانەیە ئامادەبوون بەڵام نە جێنی نە لینا لەوێ نەبوون

𝙋𝙧𝙤𝙢𝙞𝙨𝙚 「𝙋.𝙅𝙈」 (𝘾𝙤𝙢𝙥𝙡𝙚𝙩𝙚)Where stories live. Discover now