PROMISE 7

492 64 50
                                    

No One P.O.V

دوای ٣ مانگ~





-:بەرێوەر پاڕک ئەم زەرفە بۆ ئێوە هاتووە

جیمین:لە لایەن کێوە؟

-:هیچ ناونیشانێک نەنوسراوە… بەڵام پێمان ڕاگەیەندرا کە دەبێت لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکانی تر سەیری بکەیت

جیمین:باشە کەوایە بڕۆ بانگی بەڕێوبەر کیم نامجوون و کیم سیۆکجین و کیم تایھیۆنگ بکە وە داوا لە بەڕێوبەر مین و ب.جیۆن و ب.جۆنگ بکە

-:باشە…

سکرتیرەکە ڕۆیشت و جیمین زەرفەکەی کردووە سیدیەکی تێدابوو

کۆمپیوتەرەکەی بەکار هێنا و سیدیەکەی کرد نێوی

چاوەڕوان بوو تاکوو بەڕێوبەرەکانی تر بێن و بەشدار بن لە بینینی تۆمارەکە

لەو ماوەی چاوەڕیی ئەوانی تر بوو

بیری لە هەندێک شت دەکردەوە

وەک پەیوەندی نێوان خۆی و تایھیۆنگ کە بەرەو خراپی دەچێت

لەماوەی ئەو ٤ مانگە لینا'ی نەبینیوە بەڵام زۆر بیری دەکات

ڕاستە وتنی ئەوەی 'خۆشمناوێیت' بە زار زۆر ئاسانترە بەرامبەر بە کردار

وە ئەو توانی ئەو قسەیە بکات بەڵام بۆ چرکەیەکیش لە مێشک و دڵی نەڕۆیشتوە

جیمین جیابۆوە لەگەڵ لینا تاکوو دڵی نەشکێنێت… بەهۆی ئەو مناڵەی لە سکی 'هوایۆنگ'ــە

بەڵێ'ھ… ئەو لەگەڵ هوایۆنگ بوو

جیمین خیانەتی لە لینا کرد

وە ناچار بوو لە پێناو ئەو مناڵە جیابێتەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچە بکات کە دایکی بۆی هەڵبژارد

پاشان لێی نزیک بۆوە و 

لە پشتەوە چەقۆی لە لینا دا

بەڵام…

ئەمە بەویستی ئەو نەبوو!!

ئەو سەرۆخۆش بوو!!

وە پەشیمانە

دەیەوێت کات بگەرێتەوە تاکوو ئەو هەڵەیە چاک بکاتەوە

بەڵام ببورە پاڕک جیمین

ئەمە ژیانی ڕاستیە کەس توانای ئەوەی نییە

گەر وابوایە و بمان توانیبوایە کات بگەڕێنینەوە

ئێستا بە جۆرێکی تر دەژیاین

لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە کاتێک لە دەرگا درا

وە ئەو کەسانەی داوای کردبوون هاتنە ژوورەوە

هەر کەسێک و لە سەر قەنەفەیەک دانیشت

جیمین داوای لە سکرتێرەکە کرد کۆمپیوتەرەکە ببەستێتەوە

بەو شاشە ئەلکتڕۆنیەی لە ژوورەکە هەبوو

𝙋𝙧𝙤𝙢𝙞𝙨𝙚 「𝙋.𝙅𝙈」 (𝘾𝙤𝙢𝙥𝙡𝙚𝙩𝙚)Where stories live. Discover now