باوکم:قسەی زیادە مەکەن دەی ن/ت پێی بڵێ و خێرا وەرە ئێرە
ن/ت:تەنها 1 خوڵەک تکایە
باوکم:'کەمێک سەیری کردین و ڕۆشت لە دڵی خۆی:هەر ئەبێت ن/ت بزانێت من کێم بۆیە تا زوتر بێت باش ترە بەڵام ئەمویست لەدەمی خۆمەوە بیبیستێت کەچی..'
ن/ت:دەی قسە بکە باوکم چی؟
جیمین:یانی نازانی باوکت مافیایە؟
ن/ت:چی؟؟چۆن شتی وا ئەبێت؟ئاای نەفرەت'ئەوەی ئەخیم وت کاتێک دەستم لەناو قژم نا;
جیمین:خۆشەویستم!
ن/ت:جیمین!
جیمین:گیان
ن/ت:پێویستە جیا بینەوە'بە سەوتێکی جدی'
جیمین:ههههه گاڵتەیەکی هیچ خۆش نەبوو
ن/ت:من بەراستمە بەم زوانە هاوسەر گیری لەگەڵ کەسێکی ترا ئەکەم'بە سەوتێکی جدی بەڵام دڵم پر بوو'
جیمین:ن/ت بەسە توخوا کاتی گاڵتە نیە'بە پێکەنینەوە'
ن/ت:جیمین گاڵتە و شت ناکەم ئەڵێم جیا ئەبینەوە'بە کەمێک تورەبونەوە'
جیمین:هەرگیز..هەرگیز من دەست بەردارت نابم'بە چاوی پر فرمێسک'
ن/ت:پێویستە کە وا بکەین
جیمین:ن/ت خۆشەویستم من کێشەم نیە کە باوکت مافیا بێت یان هەر شتێ تر پێویست ناکات لەسەر ئەوە جیا بینەوە'بە تۆنێکی نزیک گریان'
ن/ت:لەبەر ئەوە نیە...مم کەسێکی ترم خۆشەوێ
جیمین:نابێت هههه هەرگیز ڕێگە بەوە نادەم'بە پێکەنینەوە بەڵام چاوەکانی وەک خوێن سور ببون'
ن/ت:بمبورە
جیمین:تا چەن کاتژمێرێک پێش ئێستاش تۆ وتت کە هەرگیز جێت ناهێڵم ئێستا چی ڕویدا'بە گریانەوە بەڵان دەنگی نەئەهات تەنها فرمێسک وەک لافاو لە چاوی ئەهات'
ن/ت:'لە دڵی خۆم:مەگری..مەگری گەمژە من ناخم پارچە پارچە ئەبێت بەو گریانانەی تۆ'وتم کەسێکی ترم خۆشەوێ ئیتر تۆش من لە بیر کە
جیمین:کێ ناچاری کردوی وا بڵێی...کێ ناچاری کردیییی'ئەوەی ئەخیری بە هاوارەوە وت'
ن/ت:هیچ کەس ناچاری نەکردوم ئەوە بریاری خۆمە
جیمین:ن/ت من بێ تۆ ئەمرم جێم مەهێڵە تکایە..تەنها هۆکار کە من بۆی ئەژیام تۆ بوی ئێستاش ئاوا ئەرۆیت
ن/ت:جیمین لەوانەیە ڕۆژێک ئاشقی کەسێکی تر بیت بۆیە من لە بیر کە تەواو
جیمین:ناتوانم..ناتوانم بمرم زۆر باشترە کە بێ تۆ بم'بە گریانەوە بەس چ گریانێکی جەرگ برانە'
******************************
گریانی پیاو جوانترین شتە بەلای منەوە
چونکە شتێکە زۆر کەم هەیە
ئەوەی بیبینێت شتێکی گەورەیە*******************************
ن/ت:جیمین تەواو مەگریجیمین:تۆ بەڵێنت دا کە ئەو جلە سپیانە بۆ من نەبێت بۆ کەسی تری لەبەر نەکەی'بە گریانەوە بە سەوتە وروژێنەرەکەی ئەوەی وت'
ن/ت:ئەوانە تەنها نواندنێک بوو'بە جدی وتی بەڵام بە زۆر خۆی گرتبوو تا نەگری'
جیمین:درۆیە...من دڵنیام کەسێک هانیداوی ئەمە بڵێی..کێ هانی داوی قسە بکە...؟!'بە گریان و ئەوەی ئەخیری بە هاوارەوە وت'
ن/ت:کەس هانی نەداوم جیمین بەسە لەوە تێنگە من خۆشم ناوێی تەواو'بە هاوارەوە و کە کۆتا وشەم وت ڕاستەو خۆ چومە دەرەوە و بەبێ ویستی خۆم فرمێسکەکانم هێرش بکەنە سەر ڕومەتەکانم'
جیمین:ن/تتتتتتت تکااایەەە جێێێممم مەهێێڵەە'گریانەوە لە ژورەکەی خۆیەوە هاواری ئەکرد'
ن/ت:ببورە خۆشەویستم ئەبوو وابکەم'بە دەنگی نزم وت و باوکم هاتە لام'
باوکم:خۆ هەڵەت نەکرد؟
ن/ت:'سەرم بە مانەی نەخێر جوڵاند'
باوکم:باشە دەی با ئەێستا بگەرێنەوە ماڵەوە
ن/ت:ئەی جیمین؟
باوکم:ئاههـ هێشتا بیر لەو گەمژە ئەکەیتەوە؟ ئەو ئێستا ئازادی ئەکەین
'دواتر ڕۆشتینە ناو ئۆتۆمبێلەکە 11:23'
ن/ت:بۆچی زوتر پێت نەوتم؟'وتم کاتێک وەک بێرۆحێک لەناو سەیارەکە دانیشتبوم'
باوکم:چیت پێ بڵێم؟'بە نەزانینەوە'
ن/ت:کە مافیایت!
باوکم:ئاا نەفرەت...من ویستم پێت بڵێم بەڵام وابزانم ئەو بێنرخە هەنگاوک لە پێش بوو'بە ئاسایی وتی کاتێک بەردەوام بوو لە شۆفێری'
ن/ت:'بێ وەڵام مامەوە بەڵام هێشتا مێشکم بروای نە ئەکرد کە باوکم مافیا بێت..باشە مافیا ئەبێت زۆر دەوڵەمەند بێت بەڵام...لەوانەیا پارەکانی شاردبێتەوە تا گومان نەکەین مافیایە'
باوکم:دابەزە دەی گەیشتین'بە جدیەوە وتی'
ن/ت:'هیچم نەوت و بە بێزاری دابەزیم و چومە ماڵەوە بۆ ژورەکەی خۆم بێ هیچ قسەیەک'
کوک:ن/ت ن/ت بۆستە پێم بڵێ چی بوو؟؟
ن/ت:هیچ نەبوە من ئەخەوم شەو شاد'بە تۆنوکی نزیک گریان'
کوک:بهێڵە ئمشەو لات بم خوشکە تاقانەکەم'ترسا کە شتێک لە خۆم کەم'
ن/ت:پێویستم بە کەس نیە برۆ'دەرگاکەم کلیل کردبوو بۆیە ئەو لەو دیوی دەرگاکەوە منیش لەمدیوەوە قسەم ئەکرد'
کوک:دڵنیات؟'بە خەم خۆریەوە'
ن/ت:'جوابم نەدایەوە و چومە سەر بێدەکەم'
کوک:'چوە ژورە میوانەکە'چیتان کرد بۆ ن/ت حاڵی وایە؟؟
باوکم:بۆ هێشتت بێت بەدوامە؟
کوک:نەت هێشت جیمین ببینێت؟
باوکم:ناوی ئەو نەفرەتیە مەهێنە
کوک:بۆچی ڕقت لێیەتی چی خراپی بەرامبەرت کردوە بێلەوەی کچەکەتی خۆش یویستوە'بە کەمێک تورەیی'
باوکم:
______________________________
*بەردەوامە*

YOU ARE READING
هـاوسـەرە نـەفـرەتـیـەکەم✔︎
Fanfiction-بەڵێن بدە کە ئەو جلە تەنها بۆ من لەبەر کەیت ᯽᯽᯽᯽᯽