❥𝙵𝚒𝚏𝚝𝚎𝚎𝚗

551 116 253
                                    

Paris , France
Dec 1950
~

شـەمـەندەفـەری فـەڕەنسـا لـە کـاتژمێـر دووی دوانـیوەڕۆ لـەنـاو پـایتەخـت وەستـا ، ھـەمـوو گـەشتیـارەکـان دادەبـەزین تـا بـە کـار و ژیـانی خـۆیـان ڕابگـەن

لـەنێـو ئـەو گـەشتیـارانە ڤـیکـتۆریـا و جـیمـین بـە جـانتـاکانـی دەستیـانـەوە بـەرەو دەرەوەی شـەمـەندەفـەرەکـە دەڕۆشتـن

بـە ھـێمنـی لـەگەڵ جـوڵەی خـەڵکـەکە دادەبـەزیـن کـاتێ دەستـی یـەکتریـان گـرتبـوو تـا لەیەك بـزر نـەبن

لـەنـاکاو دەنگـی تـەقـە لـە وێستگـەی شـەمـەندەفـەرەکـە ھـەمـووانـی داچـڵەکـاند ، دەنگـی قـیژە و ھـاواری خـەڵك بەرز بـۆیەوە ھـەمـووان سـەریـان لـێ شـێوا

کـاتێ خـەڵکی بـە خـێرایی لـە شـەمـەندەفـەرەکە ھـاتنـە دەرەوە پـاڵیـان بەیەکتـرەوە دەنـا

دەستـی ڤـیکـتۆریـا لـەوەی جـیمـین پـچڕا لـەیەكتر دوورکـەوتنـەوە ، جـیمـین لـەنێـو شـەمـەندەفـەرەکـە جـێمـابـوو ، ڤـیکـتۆریـاش لـە وێـستگـەکە

ھـەر یـەکیـان لـە لـایەکـەوە دڵـی داخـوورپـا نـەیانـدەزانـی چـۆن بـگەڕێنـەوە تـا یـەکتر بـدۆزنـەوە

جـیمـین ھـەمـوو ھـەوڵـی خـۆی ئـەدا تـا بـڕواتـە دەرەوە بـەڵـام جـانتـاکانی دەستـی قـورس بـوو نـەیدەتوانـی بـە ئـاسانی ڕێبکـات
تـا ڕێـگایەکـی دۆزیـەوە بـۆ ئـەوەی دەربـاز بـێت لـە ڕێگـەی دەرگـایەکـی تـرەوە لـە کـۆتـایی شـەمـەندەفـەرەکە ، بـە ھـەمـوو ھـەوڵی خـۆی ڕایـدەکرد بـەنـاو ڕاڕەوەکە لـەگەڵ جـانتـا قـورسەکـانی دەستـی

بـێ ئـەوەی کـات بـەفـیڕۆ بـدات چـووە دەرەوە

لـە بـەختـی جـیمـین خـەڵکەکە ھـەمـووی لـەلـایەك وەستـابـوو تـا سـەیـری ئـەو شـەڕە بکـەن کـە لـەنێوان یـەکـێك لـە گـەشتیـارەکـان و پۆلیسـی وێـستگـەکە ڕوویـدا

جـانتـاکانی دانـا لـە بـەشـە چـۆڵـەکان وەك شـێتێـك بـەدوای ڤـیکـتۆریـا دەگـەڕا نـەیـدەزانـی ڕوو لە کـام لـا و کـام شـوێـن بکـات

- ڤـیکـتۆریـا ؟
ڤـیکـتۆریـا تـۆ لـەکـوێیـت ؟

بـە ڕاکـردنـەوە سـەری بـۆ ھـەمـوو لـایەك دەجـوڵـانـد تـا ئـەو خـانمـەی بـزری کـردووە بـیدۆزێتـەوە ، تـەنـانەت بـە ھـەمـوو ھـەوڵێـك ڕۆشتـە نـێو ئـاپۆرای خەڵکـەکەوە سـەرنجـی ھـەمـوو ئـافـرەتەکانی ئـەدا تـا بـزانـێ خـانمـەکەی ئـەوە یـان نـا

بـەڵـام سـەرەڕای ئـەوەش نـەیدۆزیـەوە

لـەوکـاتە گـوێی لـە فـیکەی پۆلیسـی وێستگـەکە بـوو کـە بـڵـاوەی بـە خـەڵکەکە ئـەکرد وەك ئـامـادەبـوونێکـیش بـۆ شـەمـەندەفـەری داھـاتـوو

کـچی فـەڕەنسـی ♥︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن