پێویستم بەوەیە خۆم کۆبکەمەوە ناکرێ ھەروا دانیشم ڕێگە بدەم باوکم چۆنی بوێ ئاوا ژیانم وێران بکات
کاتێ ھەستم کرد جیمین دەژی ھێزێك لە ناخم درووست بوو کە ناتوانم بیوەستێنم لە بەرەنگاربوونەوە، حەزم بە سەرکێشیە لەگەڵ قەدەر تا بزانم بەرەو کوێم دەباتچونکە لە ماوەی پێشوو زۆرم بەسەر ھات
باوکم منی گەڕاندەوە کاتێ زانی لەگەڵ جیمین سەری ساڵم بەسەر بردووە ئازاری دام و زیندانی کردم ئێستاش ئەیەوێ ھاوسەرگیریەکی ڕێکخراوم بۆ بکات لەگەڵ جۆنگکووك!
نازانم چی بکەم تەنانەت ھێندە بیرم کردۆتەوە بەتەنھا خەریکە مێشکم لەدەست بدەم، خۆزگە ماری لێرە دەبوو.
ئەویش زۆری ئازار گەیشت بەھۆی منەوە، کاتێ باوکم زانی ڕاستی نەکردووە دەربارەی ئەوەی لەگەڵ منە لە گەشتەکە چیتر لە یەکتری دوور خستینەوە ھەروەك چۆن جیمینی ئازار دا پاسەوانەکانی لەبەردەم نەخۆشخانە بەپێش چاوم فڕێیاندا.
زۆر بێزارم لە ھەموو شتێك- کەواتە لە چەند مانگی داھاتوو ئاھەنگی ھاوسەرگیریتان ڕێکدەخەن
کچم؟ تۆ خۆت ئامادە کردووە؟ پێ ناچێ بەپەرۆش بیتلەسەر خوانی ئێوارە بووین باوکم ھەمان بابەتی بۆ چەندەمین جار کردەوە دایکم لە بەرامبەرم بە ھێمنی سەرنجم ئەدات منیش بڕیارم دا بدوێم بۆیان
" نەخێر، پێم وانیە حەزی خۆ ئامادەکردنم ھەبێت باوکە "
دایکم چاوی کرایەوە لە شۆکا، کاتێ سەیری باوکیشم کرد ئێسکی ڕووخساری دەرکەوتبوو دیارە وەڵامەکەمی بەدڵ نیە بەڵام حەزم بەوەیە بەرەنگاری بمەوە، ھەرچۆن بێ خوێنی ئەو لە دەمارەکانم ھاتووچۆ ئەکات دەبێ کەمێکیش وەك خۆی بم
- من یەك جار قسە ئەکەم
خۆت دەزانی ببێت بە دوو دەرئەنجامی چۆن ئەبێت" وادیارە دەتەوێ منیش بنێریتە دونیاکەی تر "
بە وتنی ئەو قسەیە ئاگر لە چاوی باوکم درووست بوو دەستی کێشا بەسەر مێزەکە بە دەنگێکی ھێمن و ترسناك دەستی بە قسە کرد
- ڤیکتۆریا، یاری بە ژیانت مەکە
ھەوڵ مەدە ئارامیم تاقیکەیتەوە دڵنیابە حەزت بەو لایەنە ترسناکەم نابێت کە نیشانتی ئەدەم بۆیە چی ئەڵێم بیکە و دەمت داخەبەیەکەوە بە توڕەیی سەرنجی یەکترمان ئەدا
ئەمزانی ئەو چەنێك پیاوێکی دەمارگیر و خاوەن قسەی خۆیەتی کە سەروەری خۆی بۆ ھیچ کەس نادات لە زەوی، منیش کچێکم کە ئازاری مێرولەیەکیش نادەم بەڵام وەك وتم کچی ئەوم خوێنی ئەو لە دەمارەکانم دەجوڵێن، ئەو لایەنی شەیتانی ھەبێ منیش دەمبێت کەواتە ململانێ درووست ئەبێ لە نێوانمان لەمە بەدوا!- کچەکەم ڤیکتۆریا تکایە بڕۆ ژوورەکەت
دایکم بە ترسەوە داوای لێ کردم دەزانم دەیەوێ لە خراپەی باوکم بمپارێزێ لەبەر ئەوە منیش بەقسەم کرد چونکە نامەوێ ھیچ کات دڵی بشکێنم بە شانازیەوە بەرەو ژوورەکەم ڕۆشتم
أنت تقرأ
کـچی فـەڕەنسـی ♥︎
Romance" ئـەتوانـم بـزانـم نـاوت چیـە ... خـاتـوونـم ؟ " بـە شـەرمـەوە پـێم وت کـاتێ چـاوەکـانـم لـە چـاوە ڕەسـاسیـەکانـی قـوفڵ دابـوو وەك ھـیچ نـەدیوێـك " ڤـیکـتۆریـا مـارتن " لـەگەڵ وتـنی نـاوەکـەی بـزەیەك کـەوتە سـەر لـێوە ئـاڵـەکانـی ھـەر ئـەوکـات دڵـ...