ن:ت pov
خەریکی ژەنینی ئامێرەکەم بووم ئاوازە نایابەکە ئەوکاتەنەم بیر ئە هێنێتەوە کە لەگەڵ برا گەورەکەم یاریمان ئەکرد و دایک و باوکم پێمان پێ ئەکەنین
جۆنگکووک/ تایهیۆنگ خەوتویت ؟؟؟
تای/ نا گەورەم جارێ نەخەوتوم
جۆنگکووکٚ / قسەکانی شاژن تەواو بێزاری کردوم ئەمەوێ بڕۆم کەمێک هەوای پاک هەڵبمژم
تای/ باشە
تای لەگەڵ جۆنگکووک لە باخچەکە پیاسەیان ئەکرد
جۆنگکووک/ تای گوێت لەو ئاوازەیە؟؟؟
تای/ بەڵێ لە چێشتخانەی شاهانەوە دێت
جۆنگکووک/ بەڕاستی خۆشە ئەمەوێ بڕۆم بۆ ئەوێ بزانم کێیە ئەم دەنگە خۆشە
تای/ باشە خاوەنشکۆ
چون بۆ شوێنی دەنگەکە
ن:ت pov
خەریکی گۆرانیەکەم بووم چوبومە قوڵای میوزیکەکە لەبیرم چووبوو من لە کۆشکم و ئەوان خەوتون دەنگم زیاد کرد لەناکاو گوێم لە دەنگێک بوو
تای/ خاوەنشکۆ پاشای وڵات لێرەیە
لەگەڵ وتنی ناوی خاوەنشکۆ ئامێرەکەم داناو خێرا سەیری خوارەوەم ئەکرد
خاوەنشکۆ/ واتا خاوەنی ئەم دەنگە ناوازەیە کچە ؟؟
من بیدەنگ بووم نەم ئەزانی چۆن قسە لەگەڵ خاوەنشکۆ بکەم سەرم زیاتر داخست
تای/ چۆن ئەوێریت جوابی پرسیارەکەی خاوەنشکۆ نەیەیتەوە ؟؟
ن:ت/ ببورە من ئاگام لێنەبوو کە دەنگم بەرز کردەوە
خاوەنشکۆ / داوای لێبوردن مەکە کارێکی باشت کرد زۆرم بەدڵ بوو ئادەی سەر بەرز کەرەوە با ڕوخسارت ببینم
ن:ت/ بەڵام خاوەنشکۆ...
تای/ گەمژە ئەوە فەرمانە خێرا جێبەجێی کە
هێواش هێواش هەستام و سەرم بەرز کردەوە بەڵام چیم بینی شۆک بووم هەر خۆی ئەو دەنگانەم بیستبوو
جۆنگکووک/ تۆۆۆۆۆۆ تای/ تۆۆۆۆ
ن:ت/ ئەوە چیە ئەمە گاڵتەیە؟؟؟
فرمێسک لە چاوەکانی هێواش هێواش ئەهاتە خوارەوە
جۆنگکووک/ تۆ لە کۆشک کار ئەکەیت ؟؟؟
VOUS LISEZ
HIDDIN KING [پاشا شاراوەکە] JK✔️
Fiction Historiqueپاشایەک کە هەموو ڕۆژ وەک کەسێکی ئاسای ئەڕواتە ناو خەڵکەکەی تا ڕۆژێک چاوی بە کچێک ئەکەوێت و ئەبێ بە هاوڕێی بەڵام پێی ناڵێ کە خاوەنشکۆیە دوای ئە کەوێتە داوی خۆشەویستی لەگەڵی .... Start: 22 Oct 2021 Finish: 12 Nov 2021