1/11/2021 09:11 Pm Mon
__________________________" چەند جوانە کاتێک 'تۆ ھی منیت، وە منیش ھی تۆ' "
Laura's POV
لەناکاو وەک ئەوەی گەردەلولێک بێت و بمبات.... ونبوم لەنێو تاریکیدا، لەگەڵ دوو لێوی نەرم لەسەر ئەوانەی من،
دەلەرزیم بەھۆی کاریگەری دەستەکانی لەسەر ملم و ماچکردنم وەک ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە خۆشەویستیدا بێت لەگەڵم.....
تامی جگەرە و شەرابم دەکرد لەسەر لێوەکانی و بۆنە بەھێزە پیاوانەکەی تێکەڵی ھەناسەم بوو
دەستەکانی دورخستەوە و لێوەکانمی جێھێشت، پەردەکە لادرا و کەمێک ڕوناکی وایکرد ببینم چەندێک باڵای بەرزە،
ڕۆیشتە ئەودیوی پەردەکەوە و چاکەتەکەی لەبەرکردەوە، پەیوەندییەکی بۆھات و بە 'ھم' وەڵامی دایەوە پاشان سەیری منی کرد "ئەوان ڕۆیشتن" بە دەنگە قوڵەکەی ئەوەی وت و بۆ ماوەیەک سەیری کردم،
جگەرەیەکی لەنێو گیرفانی چاکەتەکەی دەرھێنا و دەستیکرد بە ڕۆیشتن.....
دەستمکرد بە ڕاکردن بە دوایدا، لەنێو قەرەباڵغیەکەدا دەگەڕام بەڵام تەنانەت نازانم شێوەشی چۆن بو،
لەناوەڕاستی قەرەباڵغیەکەدا مێزێک ھەبو، بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەوێ وەستام و سەیری ھەموو ئەوانەی ئەوێم دەکرد، تاکو پیاوێک بە ماسکێکەوە لەسەر ڕوخساری سەیری کردم....
دەستی ڕاستی لە پێشەوە و دەستی چەپی لە پشتی دانا و وەک شازادەکان چەمایەوە
____________________________