14/2/2024 10:55 Pm Wed
__________________________"هیوادارم جارێکی دیکە کات پێکمان بگەیەنێتەوە"
Laura's POV
ڕامدهكرد و ڕامدهكرد به بهردهوامی، بەرەو ئەو ڕوناكیە ڕامدەكرد كە لەدورەوە سەرنجی ڕاكێشام
كە نزیكی ڕوناكیەكە كەوتمەوە وەستام كاتێك پیاوێكم لەنێو قاتێكی ڕەشدا بینی، كاتێك ڕوی لەمن كرد ڕوخساری بە ڕوپۆشێكی ئاڵتونی شاردرابۆوە، تەنها توانیم چاوەكانی ببینم كاتێك بە خۆشەویستیەوە سەیری ئەكردم
سەری كەمێك خواركردەوە و دەستیكرد بە هەنگاونان بەرەو ڕووم، دڵم بەخێراییەوە لێی دەدا لەگەڵ هەر هەنگاوێكیدا تاكو لەكۆتاییدا لەبەردەمم وەستا، سەیری چاوە ڕەشەكانیم دەكرد و هەستم بە سوتانی پێستم دەكرد لەژێر كاریگەری سەیركردنەكانی
ئەو تاڵە قژانەی هاتبونە سەر ڕوخسارم خستیە پشت گوێم، هەستم بەسوتانی ڕومەتم كرد كاتێك پەنجەی بەر گوێم كەوت، خۆی لەگوێم نزیك كردەوە، بۆنی كحول و بۆنە پیاوانەكەی تێكەڵ ببون، گوێم لە دەنگی هەناسەكانی دەگرت هەتا دەنگە گڕەكەی وەك ئاوازێك بەر گوێیەكانم كەوتن "لاورا" دوركەوتەوە و سەیری چاوەكانمی كرد، دەستم بەرزكردەوە بەرەو ڕوخساری بۆ لابردنی ڕوپۆشەكەی بەڵام وەك هەڵم لە هەوادا دیار نەما
كاتێك چاوەكانم كردەوە تایهیۆنگ هاتە بەر بینایم كاتێك لەسەر زەوییەكە دانیشتبو سەیری دەرەوەی دەكرد لە پەنجەرەكەوە، هەستامەوە و لەسەر جێگەكەم دانیشتم و ئەو شڵەژا "بەیانیت باش" بە دەنگە لەرزیوەكەی وتی و چاوەڕێی وەڵامی دەكرد، سەیركردنەكانم لەسەر ئەو دورخستەوە و سەیری پەنجەرەكەم كرد "بۆچی لێرەیت؟" بە ڕەقییەوە وتم لەجێی ئەوەی وەڵامم بداتەوە دەستی چەپمی گرت و ترسام بەهۆی ڕەفتارە لەناكاوەكەی، ئەڵقەیەكی لە گیرفانی پانتۆڵەكەی دەرهێناو لەنێو دەستمدا داینا "لەبەر من .... لەبەر منداڵەكەمان هەوڵبدە" فرمێسكێك چاوی چەپی جێهێشت، هەستایەوە و لەتەنیشتم دانیشت لەئامێزی گرتم، دەستی بە سەرمدا دەهێنا و دڵم بەشێواوی لێیدەدا "بەشی پێویست بەرگەی بێ تۆیم گرت"