O

335 47 81
                                    

31/12/2021  02:01 Am   Fri
__________________________

"خۆزگە ئەوەی ھەستی پێدەکەم دەربارەی تۆ، بەس بێت تاکو پێکەوە بین"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"خۆزگە ئەوەی ھەستی پێدەکەم دەربارەی تۆ، بەس بێت تاکو پێکەوە بین"










Laura's POV





بە قورسەیەوە ھەناسەم دا وەک بڵێی لە قوڵایی دەریا ھاتبێتمە دەرەوە، من لەکوێم!

دەنگی ئامێرەکان بەئاگایان ھێنامەوە و سەیری دەوروبەرم کرد، ژورێکی ڕەساسی لەگەڵ کۆمەڵێک وێنە بە دیوار و لەسەر مێزەکان ھاتنە بەر بیناییە لێڵەکەم. ویستم ھەستمەوە، بەڵام ڕێگریم لێکرا لەلایەن ئەو ئامێرانەی بەلاشەمەوە بون

قاچەکانم ختوکەیان دەھات بەھۆی نەرمی فەرشەکەوە، کاتێک درگاکەم کردەوە گریانی منداڵێک پێشوازی لێکردم. ھەر کە منی بینی بێدەنگ بوو، وەک ئەوەی بمناسێت

کاتێک لە ئامێزم گرت سەری لەسەر سنگم دانا، پێکەنینێک لێوەکانمی جێھێشت. گوێم لە شکانی شتێک بو، کاتێک ئاوڕم یایەوە کچێک بە سەرسامیەوە سەیری کردم و ئەویتر ڕایکرد. شتێکی ھەڵەم کردوە!

پیاوێک بەڕاکردن ھات ھەر کە منی بینی ھەنسکێک لێوەکانی جێھێشت، بەرەو ڕوم ھات و ڕوخسارمی لەنێو دەستەکانیدا گرت، سەیری ئەوم دەکرد بەو جۆرەی سەیری دەکردم، قژە ڕەشەکەی سەرنجی ڕاکێشام ھەر کە ھەندێک تاڵی سپی ھاتنە بەر بینایم، دەستی بە قژمدا ھێنا وەک ئەوەی بڕوا بەوە نەکات کە ئێستا دەیبینێ، فرمێسکێک چاوەکانی جێھێشت و لەئامێزی گرتم، بەبێدەنگیەوە لەنێو قۆڵەکانی مامەوە

'لەکۆتاییدا' بەردەوام ئەمەی دوبارە دەکردەوە و زوزو فرمێسکەکانی دەسڕی، "بەڕێزم" دەنگێکی گڕ بە ئاگادارییەوە وتی و قژ ڕەشەکە کۆتایی بە باوەشەکە ھێنا، بە زەردەخەنەوە ئەوەیتر نزیکم بۆوە و منداڵەکەی لێوەرگرتم، پاشان قۆڵمی گرت و ڕێنوێنی کردم بۆ ژورێک

سەیری پەنجەرەکەم کرد، پیاوەکە بەبێ ئارامییەوە لە دەوری درگاکە دەسوڕایەوە، "دەتوانی پێم بڵێیت ناوت چییە؟" بە نەرمییەوە وتی و دەمم کردەوە تاکو ناوم بڵێم، ھەنسکێک لێوەکانمی جێھێشت و چاوەکانم نوقمی فرمێسک بون "نازانم" دەنگم لەرزی و فرمێسکێک چاومی جێھێشت، ھاتە تەنیشتمەوە و بە دەستە گەرمەکانی دەستە سارد و سڕبوەکانمی گرت "ئاساییە، بۆماوەی دوو ساڵ لە حاڵەتی کۆمادا بویت... ھێواش ھێواش یادەوەریت بۆ دەگەڕێتەوە" ئاھێکی لەرزیوم ھەڵکێشا "چەنێک کاتی دەوێ!" دەستەکانی دورخستەوە و ھەستایەوە کەلوپەلەکانی کۆبکاتەوە "تەنھا ئەبێ چاوەڕێبکەین"

𝐥𝐚𝐮𝐫𝐚Where stories live. Discover now