5/8/2022 12:37 Am Fri
__________________________''بیری ئەوە ئەکەم کە چەند یەکمان خۆشدەویست''
Taehyung's POV
ناچارم لە دووری ئەو بمێنمەوە، تەنھا بۆ ماوەیەک... گرنگ نیە چەند بە خراپی دەمەوێت یادەوەری بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام نامەوێت بەھۆی خۆپەرستی منەوە ئازاری پێ بگات دووبارە. دوای خواردنی ژەمی ئێوارە دایکم ئەوی بردە ژورەکەی.... بیری ئەوە ئەکەم کاتێک دەستم لەنێو قژیدا بو تاکو خەو دەیبردەوە، یاخود ئەو کاتانەی تاکو درەنگانی شەو بەئاگا بوم و خەریکی کارکردن بوم و دوبارە و دوبارە بە 'خۆشەویستم' بانگی دەکردم و سەرنجمی لەسەر کارکردنەکەم نەدەھێشت....
ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی و بەڕێکەوتم بۆ ژوری کوڕەکەم و بینیم لەگەڵ ھیونا یاری دەکرد، بۆ ماوەی دوو ساڵ بەبێ دایکی ژیانی کرد، ھەمو ڕۆژێک سوپاسگوزار بوم کە بەشێک لە ئێمە بونی ھەیە، ھەر کاتێک بیری ئەوم بکردایە بۆ چەند کاتژمێرێک کاتم لەگەڵ کوڕەکەم بەسەر دەبرد
دەنگی کردنەوەی درگاکەی تەنیشتم لەنێو خەیاڵەکانم دەریھێنام، سەیری دایکم کرد تاکو درگاکەی لەدوای خۆیەوە داخست، "خەوت" لە تەنیشتمەوە وەستا و دەستی لەسەر پشتم دانا "ھیچ شتێکی پرسی؟" وتم کاتێک چاوم لەسەر کوڕەکەم ھەڵنەدەگرت کاتێک پێدەکەنی و ددانە بچوکەکانی دەردەکەوتن "پرسیاری تۆی کرد" تەزویەک بە پشتما ڕۆیشت و ھەستم بە سڕبونی جەستەم کرد و دڵم بەخێراییەوە لێی دەدا، سەیری دایکم کرد تاکو بەردەوام بێت "پرسی کە تۆ چی ئەویت" ئەو تفەی لەنێو دەممدا بو قوتمدا ....
تەواوی شەوەکە بەئاگا بوم بەھۆی ئەو ئازارەی گەدەم کە بەھۆی شڵەژانەوە توشم ببو، بیرم لە چەندەھا شت کردۆتەوە تاکو پێی بڵێم، بەڵام دەترسم ھەر کە ئەوم بینی ھەموی ببێ بە ھەڵم و بە ھەوادا بچێ. ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی و لەسەر جێگاکەم ھەستامەوە، سەیری وێنەدانەوەی خۆم کرد لە ئاوێنە گەورەکەوە، ژێر چاوەکانم ڕۆژ بە ڕۆژ ڕەشتر دەبن... گەر بەم جۆرە بەردەوام بم تەنانەت ئەگەر یادەوەریشی بۆ بگەڕێتەوە منی ناوێت. سەرم ڕاوەشاند بۆ کردنە دەرەوەی ئەو بیرۆکە نەرێنیانە و بانیۆکەم پڕ کرد لە ئاوی گەرم تاکو کەمێک بحەسێمەوە و ئەو ئازارە وازملێبھێنێت
کراسێکی سپیم پۆشی لەگەڵ پانتۆڵێكی ڕەش، قژم بەرز کردەوە و نێوچاوانم دەرخست، بۆنەکەم ھەڵگرت و کەمێکم کرد بە خۆمدا، سەیری ئاوێنەکەم کرد و دودڵ بوم لەوەی کە چۆن دەردەکەوم "بەنیازیت کەی بێیت و ژەمی بەیانی بخۆین!" ھیونا بە ھاوارکردنەوە وتی کاتێک درگاکەی لەدوای خۆیەوە داخست، کاتێک منی بینی بە نزیکەیی خەریک بو شەویلگەی بشکێ "چۆن دەرەکەوم؟" قوڕگی پاک کردەوە و نزیکم بۆوە "لە شازادە ئەچیت" بە زەردەخەنەوە وتی و دەستی برد بۆ قۆڵی کراسەکەم، دەستیکرد بە نوشتانەوەی تاکو قۆڵەکانم دەربکەوێت "بیری ئەوەم ئەکرد کە گرنگیت بە خۆت ئەدا تاکو لە پێش چاوی قۆز دەربکەویت" زەردەخەنەم کرد کاتێک سەیری زەوییەکەم دەکرد، کاتێک تەواو بو دانەیەکی کێشا بە پشتما و پاڵی پێوەنام بەرەو درگاکە "لەوە زیاتر لە چاوەڕوانیدا مەیھێڵەوە" درگاکەی کردەوە و فڕێی دامەوە دەرەوە لە ژورەکەم "من ئێرە چارەسەر ئەکەم" بونی خوشکێک نیعمەتە، کاتێک پێویستت پێی دەبێ ئەو لەوێ ئامادەیە بۆت
پێش ئەوەی بچمە ژوری نان خواردنەکە ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی، ھەرکە ھەنگاوم نایە ژورەوە پێشوازیم لێکرا لەلایەن دەنگی پێکەنینی ھاوسەرەکەم کاتێک یاری لەگەڵ کوڕەکەمان ئەکرد، چاوەکانیکەوتنە سەر من و پێکەنینەکەی نەما "بەیانیتان باش"
دایکم دەستی لەسەر دەستم دانا کاتێک یاریم بە خواردنەکەم دەکرد و بە چاوی پێی وتم کە خواردنەکەم بخۆم، کەمێکم لە پانکەیکەکەم خوارد و دوای بیستنی دەنگی لێدانەكانی دڵم خێراتر و خێراتر دەبوو "من کێم.." کاتێک ئەو وشانە لێوەکانی جێھێشت، ئەو تۆزە پانکەیکەی لەنێو دەممدا مابۆوە لە قوڕگم گیرا، دایکم پەرداخێک ئاوی پێدام لە کاتێکا باوکم بەردەوام دەیکێشا بە پشتمدا، سەیری ئەوم کرد کاتێک لە ھەموومانی دەڕوانی، ھیونا ھات و ھان'ی لەگەڵ خۆی برد، "ئێوە کێن؟" دایکم سەیری باوکمی کرد و ئێمەیان بەتەنھا جێھێشت، بێدەنگیەکی کوژەر ژورەکەی گرتبۆوە "تۆ کێیت!" سەیری نێوچاوەکانیم کرد، تێبینیم کرد کە چەندێک بە حەسرەتە بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی پرسیارەکانی "دڵنیام پزیشكەكە پێی وتیت كە نابێت هیچ شتێك بكەیت پەستانت لەسەر دروست بكات" لێوەکانم دەلەرزین لەگەڵ ھاتنە دەرەوەی ھەر پیتێک، دەستەکانم لەسەر ئەژنۆم دانا کاتێک زانیم لەرزینەکەی دەستم خراپتر دەبێت، دوای کەمێک سەرم بەرز کردەوە بینیم کە چاوی لەسەرم ھەڵنەگرتوە، چەقۆ و چەتاڵەکەی دانا "من تێربووم" لێوەکانی سڕی و ژورەکەی جێھێشت
درگای ژورەکەم کردەوە بینیم ھیونا ھێشتا خەریکی پاککردنەوەی ئەو کارەساتەیە کە ناومەتەوە، لەسەر سیسەمەکەم دانیشتم و دەستەكانم كردە نێو قژمەوە "چی بوو؟" ھیونا پرسی کاتێک لەتەنیشتمەوە دانیشت و پەرداخەکەمی لەدەستم برد "ھیچ" ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و پەرداخەکەی لەسەر مێزەکە دانا و کەوتە سەر ئەژنۆ لە بەردەممدا "پێتوت کە ھاوسەری ئەویت!" سەرم بە نەخێر جوڵاند''ناتوانم دووبارە لەدەستی بەمەوە'' هەناسەیەكی قوڵی هەڵكێشا "کەمێک کاتی بەرێ" سەیری نێوچاوەکانیم کرد و زەردەخەنەیەکم بۆی کرد "ھەندێک شت تاقیبکەرەوە کە پێشتر کردوتانە، ڕەنگە ئەوە یارمەتیدەر بێت زوو یادەوەری بۆ بگەڕێتەوە'' سەیری وێنەی هاوسەرگیریەكەمانم دەكرد كاتێك بیرم دەكردەوە و لەخۆم ئەپرسی 'ئەبێ لە كوێوە دەستپێبكەم؟'
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەزانم زۆررررررر زۆری پێچو و پارتەكەش كەمە بەس دڵتان گەورەبێ تۆڵەتان بۆ ئەكەمەوە🌝