PART//1//💕

689 49 208
                                    


AT MY WORST
.
.
.

"هاینا POV"

بە بێزاری ئەگەڕام بەناو کۆلێژدا

ئاخر بەس بزانم بەم کاتژمێر حەوتە کێ هێتە کۆلێژ ئاوا زوو هاتووم منهەمووی خەتای باوکمە لەبەر کاری خۆی ئاوا منیشی زوو هێنا کۆلێژبێزار تر ئەبووم لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بۆیە ڕۆشتمە سەربانی کۆلێژ تا سەیری دیمەنەکە بکەم بەڵام چ دیمەنێکم بینیکوڕێکی گەنج لەس...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئاخر بەس بزانم بەم کاتژمێر حەوتە کێ هێتە کۆلێژ ئاوا زوو هاتووم من
هەمووی خەتای باوکمە لەبەر کاری خۆی ئاوا منیشی زوو هێنا کۆلێژ
بێزار تر ئەبووم لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بۆیە ڕۆشتمە سەربانی کۆلێژ تا سەیری دیمەنەکە بکەم بەڵام چ دیمەنێکم بینی
کوڕێکی گەنج لەسەر دیوارەکە وەستابوو و سەیری خوارەوەی ئەکرد
ئەم کوڕە چیدەکات لەم بەرزاییە...شێت بووە؟
سەیری جانتاکەی و چاکەتەکەیم کرد کە لەسەر زەوی کەوتبوو
سەیری کوڕەکەم کردەوە و گوتم:ببوورە؟
خێرا سەری هەڵبڕی و هاواری کرد:نزیک نەبیتەوە
هێشتا سەیری خوارەوەی ئەکرد
زۆر ترسام کاتێک ئاوا هاواری کرد...تێگەشتم مەبەستی خۆ کوشتنە بۆیە هەوڵم دا ئارام بم لەگەڵی:هێیـ هێیـ هێیـ ئەتەوێ چی بکەیت؟
سەیری کردم:کوێریت نابینی دەمەوێ خۆم هەڵدەم؟
کە ڕووخساریم بینی تەواوی گیانم موچورکی پیا هات...پارک جۆنگ سۆنگ؟

بە سەرسامی گوتم:جۆنگ سۆنگ؟چاوەکانی سوور بوون:بڕۆ لێرەگوتم:بۆچی خۆت ئەکوژی ژیانت ئەوەنە ناخۆش بووە؟جەی زۆر دڵخۆش بوو کاتێک لە قوتابخانەکەی ئەودا بووم هەمیشە پێکەنی و وەک ئەوە وابوو دونیا هی ئەو بێت بەڵام ئێستا بۆچی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بە سەرسامی گوتم:جۆنگ سۆنگ؟
چاوەکانی سوور بوون:بڕۆ لێرە
گوتم:بۆچی خۆت ئەکوژی ژیانت ئەوەنە ناخۆش بووە؟
جەی زۆر دڵخۆش بوو کاتێک لە قوتابخانەکەی ئەودا بووم هەمیشە پێکەنی و وەک ئەوە وابوو دونیا هی ئەو بێت بەڵام ئێستا بۆچی...دەیەوێ خۆی بکوژێ؟
دەستەکانم بۆی درێژ کرد لە دوورەوە:واز لەو کارە بێنە و دابەزە پێت ئەخلیسکێ دواتر ئەمری ها
جەی:بۆ وازانیت گاڵتە ئەکەم؟
ڕووی وەرگێڕا و دووبارە سەیری خوارەوەی کرد:بڕۆ لێرە نامەوێ کەس بمبینێت لەکاتی مردندا
گوتم:باشە کەواتە گەر خۆت وات بوێ هیچم بۆ ناکرێ ڕۆژێکی خۆش
ئاوڕم دایەوە و چەند هەنگاوێکم نا...دڵنیام قساکات
جەی:ئەوەندە بێ نرخم تاکو هەمووان بۆ پارە لەگەڵم بن؟
وەستام لە هەنگاو نان و ئاوڕم دایەوە:مەبەستت چییە؟
جەی سەیری کردم:هەموو ئەوانەی لەگەڵمدان بۆ پارەکەم خۆشیانەوێم تەنانەت
سەیری خوارەوەی کردەوە:تەنانەت خۆشەویستەکەشم وابوو
سەرسام بووم:خۆشەویستت هەیە؟
جەی:هەمبوو بەڵام چیتر نا
گوتم:باشە سەرەتا وەرە خوارەوە خەریکە ئەمترسێنی دەی
سەیری کردم:بۆچی ئەترسیت بۆم...ئەمناسیت؟
زوو سەرم بە مانای نا جوڵاند:نەخێر نەخێر هەرگیز...تەنها حەز ناکەم بۆ هۆکارێکی ئاوا هیچ خۆت بکوژی و بەس
جەی:دەترسم
بە نیگەرانیەوە لێی نزیک بوومەوە:دەزانم...منیش ئەترسام کاتێک خەڵک دوورە پەرێز بوون لێم بەڵام هەمووی تێپەڕی...دڵنیام بۆتۆش تێدەپەڕێت هەم
زیاتر و زیاتر نزیک بوومەوە:هەم کوڕێکی تێگەیشتووی وەک تۆ چۆن بیر لە خۆ کوشتن دەکاتەوە هێشتا سەرەتای تەمەنتە جەی
کەمێک بە بێدەنگی سەیری کردم:دەزانی بۆچی وازی لێم هێنا؟
وەستام ڕێک لەلای قاچی:بۆچی؟
جەی:پێم گوت توشی شێرپەنجە بووم و بەم زووانە ئەمرم ئەویش زوو وازی لێم هێنا
سەرسام بووم:چی؟
دڵم زۆر خێرا لێیدا لە نیگەرانییا...جەی تۆ شێرپەنجەتە؟
فرمێسک بە چاوما هاتە خوار بەڵام زەردەخەنەم کرد و دەستم درێژ کرد بۆی:جا چیە شێرپەنجەتە هەم تۆ یەکەم کەس و کۆتا کەس نیت نەخۆش بیت یاخود خۆشەویستەکەت وازت لێبێنێ...هەموو دەرد و نەخۆشیەک دەرمانی هەیە
جەی:وادەڵێیت؟
زوو سەرم لەقاند:بە دڵنیاییەوە...دەی دەستم بگرە و بە هێواشی وەرە خوارەوە تا قوتابیەکان نەهاتونەتە ئەگینا بوبینن دۆڵ و زوڕنات بۆ لێدەن
جەی زەردەخەنەی کرد:باشە
دەستی گرتم و بە هێواشی لەسەر دیوارەکە دابەزی و هاتە خوارەوە
ڕێک لەبەر دەمم وەستا منیش پرسیم:تۆ باشیت؟
دەستیم بەردا و خۆم ڕێک خست
جەی سەیرێکی خوارەوەی کرد و زوو دەستی لەسەر دڵیدا دانا:هەر بەڕاست چیم لێ ئەهات گەر خۆم فڕێدەمە خوارەوە؟
گوتم:نامردیت بەڵام دەست و قاچێکت ئەشکا بەلانی کەم
جەی:دڵم زۆر خێرا لێدەدات لە ترسا
گوتم:بەهەرحاڵ سوپاس کە نەمردیت
پشتم تێیکرد و ویستم بڕۆم
جەی:وا هەستەکەم تۆم لە شوێنێک دیوە بەڵام بیرم نایەتەوە
ئاوڕم دایەوە:هیوادارم بیرت نەیەتەوە چونکە هەموو شتێکم لەبیر کردووە منیش
.
.
.

"جەی POV"

زەردەخەنەی بۆم کرد و ڕۆشت لە سەربانەکە
سەرم خوراند و زیاتر بیرم کردەوە دڵنیام ئەوم دیوە لە شوێنێک
چەند یادەوەرییەک هاتنە نێو مێشکم
یەک خولەکـــ؟
زوو جانتا و چاکەتەکەمم هەڵگرت و ڕامکرد بەدوای ئەودا
لەلای پلیکانەکاندا بینیم زوو ڕۆشتم دەستێکیم گرت:چاوەڕێکە
سەیری کردم سەرسام بوو
گوتم:ئایە تۆ...تۆ پارک هاینای قەڵەویت؟
چاوەکانی کرانەوە و زوو دەستی منی لەخۆی دوورخستەوە ڕۆشت لەویا
بە بەرزی گوتم:یاهــ بەڵێ خۆتیت من تۆم لەبیرە پارک هاینای قەڵەو
بەڵام بۆستە هاینای قەڵەو؟...چۆن ئاوا لاواز بووە ئەی کوا چاویلکەکەی؟
لەناکاو دەنگی مۆبایلەکەم هات و منیش وڵامم دایەوە:سڵاو جەیک
جەیک:خەریکم دەچمە کۆلێژ دەتەوێ بەیەکەوە بچین؟
گوتم:سوپاس لە کۆلێژم ئێستا
جەیک:ئاوا زوو؟
گوتم:شتێکی نەخوازراو خەریک بوو ڕووبات بەڵام هاینا قەڵەو ڕێگری لێم کرد
جەیک:هاینا قەڵەو کێیە؟
گوتم:بیرت نییە؟
جەیک:هاینا قەڵەو هاینا قەڵەو...ئااا بیرم کەوتەوە عەینەگ لە چاوە قشتەکە ئەڵێی؟
گوتم:بەڵێ بەڵێ ئەو
جەیک:باشە چی دەکرد لە کۆلێژ؟
گوتم:منیش دڵنیا نیم بەڵام هات و منی پاشگەست کردەوە لە خۆ کوشتن
جەیک بە هاوارەوە گوتی:خۆ چی؟
گازم لە لێوم دا:ئای لە دەمم دەچوو
جەیک:خۆ پێتم گوت خوشکەکەم چۆلەکەیەکی ئەوەندەش جوان نییە دوای واز هێنانی لێت ئەوەندە بێ هیوا بیت گەمژە چ جۆرە کچ زۆرە
گوتم:خۆت ئەزانی دڵم لەچی شکاوە برام باسەکە تەنها واز هێنان نییە
جەیک:وا دێم بۆ گیانت نیو کاتژمێر چاوەڕێمکە ڕانەکەی ها
دایخست بەسەر ڕووخسارمدا:گەمژە بۆچی دایەخات بەسەرما؟
دووبارە هاینا هاتەوە یادم:ئەکرێ ئەویش لێرە بخوێنێت؟...نانا مەحاڵە خێزانەکەی ئەو هەژار بوون چۆن ئەتوانێ پارەی کۆلێژێکی ئاوا شاهانە بدات؟...بەهەرحاڵ وابزانم کۆلێژ کەمێک خۆشی تێکەوت ئێستا هههههــ
.
.
.

کۆتایی پارتی یەکەم💕

AT MY WORST✔Where stories live. Discover now