PART//7//💕

308 39 200
                                    


AT MY WORST
.
.
.

"هاینا POV"

دەنگێکی بێزارکەر هات:مشکۆ چۆنی؟
لە کلاس دانیشتبووم خەریکی نوسینی وانەیەک بووم...هاتە تەنیشتم دانیشت
بە بێزاری سەیرم کرد:هم یێجی؟
گوتی:ناپرسیت جەی حەز بە چی ئەکات؟
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی...کتێبەکەمم داخست و سەیرم کرد:بۆچی بپرسم؟
یێجی:چوزانم ئیتر ئێوە بونەتە خۆشەویست و لەوانەیە زۆر شت نەزانی سەبارەت بە ئەو
لەناکاو جەی دەرکەوت:هەموو شتێکی من ئەزانێ بۆیە پێویستی پێت نییە یارمەتی بەیت
یێجی هەڵسایەوە:دەتەوێ بەو جۆرە واملێکەیت غیرە بکەم؟
جەی:نەخێر بۆچی وابکەم تۆ کێی تا بتخەمە ئاستی خۆم؟
یێجی زەردەخەنەیەکی کرد:شتێک...دایک و باوکت ئەزانن نەخۆشی؟
جەی ڕووخساری گۆڕا:یێجی هەرگیز
یێجی:ئوپســ چیم گوتووە ئاوا توڕە بوویت؟
جەی:گەر شتێکی ئاوا بە دایک و باوکم بڵێیت ئەوا
زەنگی مۆبایلەکەم هات و ئەوانی وەستاند
جەی هات و لە تەنیشتم دانیشت:گیانەکەم ئەوە کێیە پەیوەندی ئەکات؟
بێ بیرکردنەوە گوتم:یۆنجونە
یێجی کەمێک توڕە بوو:هێی درۆ مەکە ژمارەی یۆنجون لای تۆ چیەکات؟
جەی:بۆچی ناچیت و لە خۆشەویستەکەت بپرسیت
سەیری جەیم کرد وەک ئەوە وابوو بە زۆر زەردەخەنە بکات و خۆی باش دەرخات لەکاتێکدا شوور هەڵگەڕابوو لە توڕەیا
جەی:بڕۆ و پێی بڵێ چیتر پەیوەندی بە خۆشەویستەکەی منەوە نەکات ئەگینا
یێجی:ونبە
بەر لەوەی جەی قسە تەواو بکات یێجی ڕۆشت
ویستم وڵامی پەیوەندیەکە بدەمەوە کاتێک بۆ دووەم جار زەنگەکە لێیدا بەڵام جەی مۆبایلەکەی لێ سەندم و وڵامی دا:سڵاو جەیــت لەگەڵە...فەرموو چیت ئەویست؟...ئاهــ بەڵێ هاینا کاتی نییە بۆیە من وڵامم دا...نانا ئاساییە برا گەر جارێکی تر پەیوەندی نەکەیت
دایخست بەسەر ڕووخساری یۆنجون و مۆبایلەکەی خستە سەر مێزی بەر دەمم
سەیری کردم و دەستەکانی خستە گیرفانی هەرچەندە دانیشتبوو بەڵام ئەو جوڵەیەی هێشتا سەزنجڕاکێشی دەرەخست
جەی:وڵامی نامە و پەیوەندییەکانی مەدەرەوە کوڕێکی باش نییە
گوتم:بڕیار لەسەر کتێبێک مەدە بەر لە خوێندنەوەی
کەمێک نزیک بوویەوە لێم بە ڕووخسارێکی جددی گوتی:هاوڕام...لەهەمان کاتدا هەرگیز بە بینینی بەرگێکی جوانیش وامەزانە چیڕۆکەکەش جوان و ئارامبەخشە
بێدەنگ بووم ئەویش بە هەمان شێوە
کاتێک سەیری لێوی کردم دوێنێی بیر خستمەوە بۆیە خێرا ڕووم لە ڕووی جیاکردەوە و کتێبەکەمم کردەوە:من دەخوێنم تکایە دەنگە دەنگ مەکە
سەری خستە سەر شانم:باشە کەواتە
نەمتوانی بە ڕێکی ڕووخساری ببینم تەنها بەشێکی کەمی نەبێت:ئەوە چیەکەیت جەی؟
جەی:تۆ گوتت دەنگە دەنگ مەکە وابزانم ئەوە باشترین ڕێگای بێدەنگیە
سەیری دەورووبەرم کرد هەنێک لە قوتابیەکان سەیرییان ئەکردین بۆیە شانم کەمێک جوڵاند:جەی سەر هەڵگرە سەیرمان ئەکەن
بەڵام هیچ خۆی تێکنەدا:گرنگیان پێ مەدە خۆیان وازدێنن
-
کۆلێژ کۆتایی هات خەریکبوو ئەڕۆشتمە دەرەوەی کۆلێژ تا بە پاسەکە بچمەوە بۆ ماڵ
ئۆتۆمبێلێکی ڕەشی بڵند لەپێشم وەستا...جامە ڕەشەکەی کرایەوە و ئەوە جەی بوو
گوتم:چیتەوێ؟
جەی:کارمان زۆرە ئەمڕۆ
گوتم:بەڵام کاتی کار کردن زۆری ماوە جەی
جەی:من بەڕێوبەرم و هەر من بڕیار ئەدەم وە تۆش تەنها سکرتێرێکی و بەس
گوتم:باشە تۆ بڕۆ منیش خۆم دێم
جەی:ناچمە کۆمپانیا پێویستە سەردانی شوێنێکی تر بکەم بۆ کار دەی سەرکەوە
کەمێک شڵەژام بەڵام دواتر بڕیارم دا سواری ئۆتۆمبێلەکەی بم
جەی:سوپاس کە هاتیت
پشتێنی سەلامەتیم بەست:دەچین بۆ کوێ؟
جەی:هۆتێلی شیلا سیۆل
کەمێک سەرسام بووم:یەکێک لە شانزە باشترین هۆتێلەکانی سیۆل؟
زەردەخەنەی کرد:بەڵێ
گوتم:واتا هی باوکتە ئەم هۆتێلە؟
جەی:نەخێر هی دایکمە
زەردەخەنەیەکی کرد تەواوی ددانەکان دەرکەوت بەڵام زوو دەستی خستە سەر دەمی و ددانەکانی شاردەوە
چاوەکانی داخران لەگەڵ پێکەنین
منیش زەردەخەنەم کرد بە بینینی ئەو
بەڕاستی هیواخوازم بە زووترین کات ڕزگاری بێت لەم نەخۆشیەی
بیر کردنەوە لێی وایکرد زەردەخەنەکەم وون ببێت
چی ئەگەر شتێکی خراپی بەسەر بێت؟...ئەکرێ هیچ کار لە ژیانی من نەکات؟
واتا ئێمە تەنها چەند ڕۆژێکە یەکترمان دیوە بوون و نەبوونی جەی هیچ شتێک لەمن کەم ناکات وابزانم
-
جەی لەگەڵ پیاوێک بەنێو هۆتێلەکەدا ئەڕۆشتن و منیش بەدوایاندا کەوتبووم
جەی:خزمەتگوزارییەکان چۆنن؟
پیاوەکە:هەموو شتێک زۆ شاهانەیە گەر متمانەشمان پێ ناکەن ئەتوانن ئەمشۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەتاندا بێن و لێرە بمێننەوە تا زیاتر ئاشنا بین بە خزمەتگوزارییەکان
لەگەڵ تەواوبوونی قسەکەی سەیری منی کرد:ئێوە چیدەڵێن خاتوون؟
جەی سەیرێکی کردم و دەستی گرتم:گیانەکەم لەتۆ ئەپرسێ ئەڵێ ئێرەت پێ چونە؟
کەمێک نائاسودە بووم بە قسەکانی ئەم پیاوە...بەسەربردنی شەوێک مانای چییە؟...گەمژە
جەی:گیانەکەم بۆ کوێ چویت؟
پیاوەکە پێکەنی:با تەنها جێتان بێڵم باشترە
جەی:سوپاس
پیاوەکە ڕۆشت و زوو دەستم لە دەستی جەی هێنا دەر:منت بۆ ئەوە هێناوە تا گوێبیستی ئەم جۆرە قسانە ببم؟
جەی:ئەو لەکوێ بزانێت ئێمە خۆشەویست نین؟
گوتم:تەواو بوو کارەکان؟
دەنگێکی بێزارکەر هات لە دواماندا:مشکۆ دووبارە تۆ؟
ئاوڕمان دایەوە یێجی و یۆنجون بوو
هاتنە لامان وەستان
جەی:باشبوو هاتیت پێویستە بچینە لای بەڕێوبەر بۆ واژوو کردنی هەنێک لە دۆسیەکان
یێجی:ئهم باشە
سەیری یۆنجونی کرد:لێرە بمێنەرەوە ئێستا دەگەڕێمەوە
جەی دەستی لە ڕوومەتمدا و پەنجەی گەورەی پێدا خشاند زۆر بە جوانی سەیری کردم:هەوڵ دەدەم واژوویەکی بچوک بکەم تا زوو کۆتایی بێت و بگەڕێمەوە لای تۆ
زەردەخەنەیەکم بۆی کزد بەڵام ساختە نەبوو بگرە لە قوڵایی دڵم بوو وەکو وڵامێک بۆ دەست لێدانەکەی کە خۆشی پێم دا
بۆ ساتێک وا هەستم کرد کە دەمەوێ من...ئایشــ نەخێر مەحاڵە شتی وا
-
لەسەرقەنەفەیەک دانیشتم لە هۆڵە گەورەکەی نهۆمی یەکەمی هوتێلەکە
یۆنجون بە دوو کوپ قاوە گەڕایەوە و دانەیەکی دا بە من و دانیشت
یۆنجون:بۆچی وڵامی نامە و پەیوەندیەکانم نادەیتەوە؟
سەرم هەڵبڕی بینیم سەیرم ئەکات بەڵام نەمزانی چۆن چۆنی وڵامی بدەم:ببوورە
یۆنجون کوپی قاوەکەی دانا سەر مێز و سەیری کردم:منت بەدڵ نییە؟
زۆر سەرسام بووم بەم قسەیە:ببوورە؟
هەڵسایەوە چونکە لە بەرامبەرم بوو...هەنگاوی نا و هاتە قەنەفەکەی تەنیشتم
کەمێک ترسام ویستم هەڵسم توند دەستی گرتم و پێکەنی:زۆر نەرمن
دەستم لەژێر دەستی دوورخستەوە و هەڵسامەوە:گەر جەی بەوە بزانێت ئەوا ئەتکوژێ دڵنیابە
جێم هێشت لەوێ و ڕۆشتمە دەرەوە لە هوتێلەکە تا هەوایەکی پاک هەڵمژم
کەمێک پێکەنیم:هاینا گەمژە گەر جەی بەمە بزانێت دڵخۆشەبێت نەوەکو بیکوژێت
جەی لە دواوەم گوتی:بەچی دڵخۆشەبم؟
خێرا ئاوڕم دایەوە:ئۆهــ لەکەیەوە لێرەیت؟
جەی:کە ئەمەت گوت
لاسایی کردمەوە:هاینا گەمژە گەر جەی بەمە بزانێت دڵخۆشەبێت نەوەکو بیکوژێت...مەبەستت چیبوو لەمە؟
گوتم:هیچ نەبوو دەی ئیتر بگاڕێینەوە کۆمپانیا؟
جەی:نا هەندێک کارم ماوە بیکەم
دەنگی مۆبایلەکەم هات:بە یارمەتیت
وڵامم دا:سڵاو...چیت گوت؟...بنکەی پۆلیس؟...باشە باشە تەواو وا هاتم
مۆبایلەکەم داخست و سەیری جەیم کرد:دەبێت بڕۆم
جەی:من دەتگەیەنم
گوتم:سوپاس خۆم دەڕۆم
جەی سەیری پاسەوانەکەی لای درگای کرد:ئۆتۆمبێلەکەم بۆ بێنن
پاسەوانەکە دانەوا و ڕایکرد لەوێ
جەی:کێ لە بنکەی پۆلیسە؟
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی:نیکی
.
.
.

کۆتایی پارتی حەوتەم💕

AT MY WORST✔Where stories live. Discover now