PART//3//💕

373 41 203
                                    


AT MY WORST
.
.
.

"هــیچـکەس POV"

نیکی بە تیژی سەیری جەی ئەکرد:هەموو شتێک لە ڕابردوو مایەوە جەی...گەر ئێستاش تەمای ئەوەت هەیە هاینا بێزار بکەیت ئەوا من لە بەردەمی خۆتدا دەبینیتەوە
جەی بەهەمان شێوە یەخەی نیکی گرت:تۆ کێی تا هەڕەشەم لێ بکەیت؟
هاینا ڕۆشتە نێوانیان و بە توندی سنگی هەردووکیانی پاڵنا تا لەیەک جیا بونەوە:بەسیکەن
جەی و نیکی لەیەکتر جیابونەوە و زۆر توڕە بوون
هاینا:هەموو سەیرمان ئەکەن شەرمە بۆتان
سەیری نیکی کرد:هەر ئێستا وەرە لەگەڵم
هاینا ڕۆشت و نیکیش دوو کوپ قاوەکەی هەڵگرت و بەدوای هاینادا ڕۆشت
جەی:گەمژەی نەفام ئەوە خۆی بەچی ئەزانێ؟
جەیک گەشتە لای جەی:جەیاهــ چیبووە پێیان گوتم شەڕ ئەکەیت
جەی:هیچ نەبوو با بڕۆین
-
نیکی وەستا لەبەردەم هاینا:خۆ گوتم ببوورە
هاینا:دایکم بۆچی تۆی ناردووە سەرەتا ئەوەم پێ بڵێ؟
نیکی دەستی خستە نێو گیرفانی و مۆبایلێکی دەرهێنا:ئەمەت بیر چوبوو لەسەر جێگاکەت
هاینا:مۆبایلەکەم؟
خێرا لە نیکی سەند:هەستم نەکردبوو کە لام نییە
نیکی:بەهەرحاڵ قاوەکەت بگرە و منیش ئەڕۆم بەڵام گەر جارێکی تر ئەو جەیە ببینم لەلات بە دڵنیاییەوە ئەیکوژم
هاینا:نیکیاهــ ڕێک وەکو برام ڕەفتار ئەکەیت
نیکی:تۆ تاقانەی دایک و باوکتی بۆیە ڕێگا نادەم هیچ کەسێک ئازارت بدات
هاینا زەردەخەنەی کرد:دراوسێیەکی باشی سوپاست دەکەم
نیکی:شایەنی نیە نونا تەنها گەر هاتە سەر ڕێگات پەیوەندیم پێوە بکە
هاینا:ئهم وادەکەم دەی ئیتر بگەڕێوە ماڵێ
نیکی:نا دەچمە قوتابخانە
هاینا:یاهــ مادام قوتابخانەت هەیە بۆچی زووتر واتنەگوت؟
نیکی:بینینی تۆ بە دڵخۆشی وایکرد لەبیرم بچێ چیبکەم؟
هاینا:هههه باشە باشە دەی ئیتر بڕۆ
نیکی:بای
هاینا:بای
-
جەیک:واتا چۆن قەڵەوە قشتەکە خۆشەویستی هەیە؟
جەی:ئم یەخەی گرتم وەک بڵێی ویستبێتم کچەکە بخۆم گەمژەیە
جەیک:خەتای تۆیە بۆ دەچیتە لای هاینا؟
جەی:تەنها ویستم بزانم چۆنە ئێستا
جەیک:بەتۆ چی؟
جەی هەڵسایەوە:وانەی ئینگلیزیمان هەیە با بڕۆین
هەڵسانەوە و ڕۆشتنە کلاسەکەیان
جەی چاوی بەدوای یێجیدا ئەگێڕا بەڵام نەیبینی
جەیک:بەدوای خوشکەکەمدا ئەگەڕێی؟
جەی:وادیارە نەهاتووە ئەمڕۆ
لەناکاو دەنگێک لەدواوە هات:سڵاو کوڕینە
جەی کەمێک دڵخۆشبوو بە بیستنی دەنگی یێجی بۆیە ئاوڕی دایەوە بەڵام ئەوەی بینی...خەمباری کرد
جەیک:ئەو کوڕە کێیە؟

خەمباری کردجەیک:ئەو کوڕە کێیە؟

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
AT MY WORST✔Where stories live. Discover now