PART//10//💕کــۆتــایــی

452 53 205
                                    


AT MY WORST
.
.
.

"جەی POV"

لە درگای ماڵی جەیکم دا و سەیری کاتژمێرەکەی دەستمم کرد ١ی شەو بوو
دەرگاکە کرایەوە ئەوە جەیک بوو گوتی:برا هاتی؟
گوتم:کوا یێجی؟
جەیک:لە هۆڵەکەیە هەر وا ئەگری
ڕۆشتین بۆ هۆڵەکە و بینیم زۆر خراپ ئەگری و خەمبارە
ڕۆشتمە لای دانیشتم:بۆم باسکە چیبووە؟
بە چاوێکی سوور و توڕەییەوە سەیری کردم:هەموو ئەمانە هەڵەی خۆشەویستەکەتە
گوتم:هاینا؟
هاواری کرد:یۆنجون وازی لێمهێنا چونکە خۆشەویستە گەمژەکەی تۆی خۆشەوێت
سەرسام بووم:چیت گوت؟
جەیک هات و لەسەر قەنەفەکەی بەرامبەرمان دانیشت:بەڵێ جەی وابزانم یۆنجون کەوتۆتە داوی خۆشەویستی هایناوە
زۆر توڕە بووم:گەر واشبێ چۆن واز لە یێجی دێنێت؟
یێجی سەری خستە سەر شانم:تۆش بەو جۆرە دڵت شکا کاتێک وازم لێت هێنا؟
بێدەنگ بووم
جەیک:ئیتر بەس نییە جەی؟
سەیری جەیکم کرد زانیم مەبەستی چییە
جەیک:پێی دەڵێم
چاوم داخست و کردمەوە:باشە
یێجی سەری لەسەر شانم هەڵگرت و گوتی:چی ئەڵێن؟
زەردەخەنەم کرد:یێجی من نەخۆش نیم
یێجی چەند جارێک چاوی داخست و کردیەوە:بۆستە بۆستە مەبەستت چییە لەوەی نەخۆش نیت؟
جەیک:ئێمە درۆمان کرد
گوتم:ویستم بەڕاستی پەیوەندیەکەمان بکەینە ڕاستی و هاوسەرگیری بکەین بۆیە سەرەتا ویستم دڵنیا بم لەوەی دەتوانی لە خراپترین کاتەکانمدا لەلام بیت بەڵام بەداخەوە وانەبوو
سەرسامی بە ڕووخساریدا دیاربوو:واتا تۆ شێرپەنجەت نییە؟
سەرم بە مانای نەخێر جوڵاند:نەخێر زۆر باشم
جەیک:ئەی ئێستا چی ڕوودەدات جەی ڕاستیەکانمان پێ گوت
گوتم:نازانم
یێجی:دەزانم لەوانەیە شەرمەزارکەر بێت بەڵام...دەتوانی دووبارە شانسێکم پێ بدەیت؟
کاتێک گوێبیستی ئەمە بووم هیچ بەلامەوە شتێکی سەیر نەبوو
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەمویست ئەوە ببیستم بەڵام ئێستا نا...چیتر نا دوای بینینەوەی هاینا
هەڵسامەوە:ببوورە یێجی
یێجی هەڵسایەوە:کەواتە تۆڵە ئەکەیتەوە؟
گوتم:تۆڵە کردنەوە نییە تەنها چیتر هەستم بۆت نییە
جەیک:ههههــ دەبڵێ لە کۆتاییدا تێگەشتیت لە دەنگی دڵت؟
سەیرم کرد:کەمێک دواکەوتم بەڵام تێگەشتم
یێجی:واتا ئەو شتەت خۆشەوێ؟
گوتم:شت نا یێجی بڵێ هاینا
یێجی:هەرچیەک بێت
گوتم:بەڵێ ئەو شتەم خۆشەوێ گەر لاریت نەبێ
یێجی:گەمژە
باوەشی پیا کردم:بەڵام هەمیشە هاوڕێ ئەبین وایە؟
باوەشم پیا کردەوە:بەدڵنیاییەوە
جەیک هات و باوەشی پیا کردین:ئەوە کاتی مناڵیمانم بیرەخاتەوە هاوڕێیان
.
.
.

"هاینا POV"

نیکی گوتی جەی شەو درەنگ ڕۆشت دوای ئەوەی پەیوەندی بۆ کرا لەلایەن یێجییەوە
زۆر دڵم پڕ بوو بەڵام بەهەرحاڵ هەر ئەبوو ئەو یارییە کۆتایی بێت چ زوو بێ یاخود درەنگ
گوتم:دایە ئەڕۆمە زانکۆ
دایکم:باش دەرناکەوی
گوتم:باشم دەی ئەتبینمەوە
ماچیم کرد و ڕۆشتم دوای ئەوەی ماڵئاواییم لە نیکیش کرد
دەرگام کردەوە تا بڕۆمە دەرەوە بینیم جەی لەسەر جادەکەیە پشتی بەر ئۆتۆمبێلەکەیدا کێشاوە
گرنگیم پێ نەدا وام دەرخست کە نەمدیوە
بەلایدا تێپەڕیم و ڕۆشتم
جەی:هێی منت نەبینی؟
وڵامم نەدا تا هاتە بەردەمم و دەستەکانی کردەوە:باوەشی بەیانی باشم پێ نادەیت؟
گوتم:قسەی بێ منا مەکە و لاچۆ
ڕێک وەستا:شتێک بووە؟
توڕە بووم:دوێنێ شەو چویتە لای یێجی چیت کرد؟
جەی:من
ڕێگام نەدا قسەکەی تەواوکات:بۆ ئەوە ماچت کردم تا مەشق بکەیت و بچی ئاوا لە یێجی بکەیت؟
پەشیمان بوومەوە لەو قسانەی کردم:لەبیریکە
پاڵمنا بۆ لایەک و ڕۆشتم
تەواوی کاتە بەدوامەوە بوو تا گەشتمە شوێنی وەستانی پاسەکان
هیچ قسەم لەگەڵی نەکرد و سواری پاسەکە بووم ئەویش بەهەمان شێوە
بەڵام خەڵکی زۆری لێبوو بۆیە بەپێوە وەستاین
سەیرم کرد:ڕانەهاتوی بە پاس بیت باشترە دابەزی
جەی:لەگەڵ تۆدا ڕادێم
وڵامیم نەدا و سەیری دەرەوەی پەنجەرەکەم کرد
جەی:چومە لای یێجی چونکە
سەیرم کرد:پەیوەندی بە منەوە نییە
بە بێدەنگی مایەوە و سەیری کردم
لەناکاو پاسەکە وەستا خۆم پێ نەگیرایەوە خەریک بوو بکەوم جەی زوو دەستی خستە ژێر پشتم و بۆخۆی ڕاکێشام...ڕێگای نەدا بکەوم
جەی:تۆ باشیت؟
گوێم لە چەند پێکەنینێک بوو
سەیری دەورووبەرم کرد خەڵکی پێکەنین پێمان
زوو لە جەی جیابوومەوە:باشم
-
گەشتینە کۆلێژ و من ڕۆشتمە شوێنی خۆم دانیشم ئەویش هات لەلام دانیشت
بێزاربووم:ئەرێ تۆ بنێشتی پێمەوە نوساوی؟
دەنگی مۆبایلەکەم هات سەیرم کرد یۆنجون بوو
جەی:وڵامی بدە
بە بێزاری سەیرم کرد:خۆشم بەتەمابووم وڵام بدەم
وڵامم دایەوە:بەڵێ فەرموو...ئێستا؟...لەکوێ؟...باشە وا هاتم
تەلەفونەکەم داخست و هەڵسامەوە بە پێش جەیدا ڕۆشتم
بەلامەوە سەیر بوو بۆچی هیچی نەگوت؟
چشــ ئەبێ چی بڵێ خۆ ئێمە بەڕاستی خۆشەویست نین
ڕۆشتمە کافتریا و لەگەڵ یۆنجون دانیشتم:تکایە کەمێک خێرابە کاری ترم هەیە
یۆنجون:من وازم لە یێجی هێنا
سەرسام بووم:چی؟
یۆنجون:لەبەر تۆ هاینا
گوتم:بۆچی من چیم کردووە؟
یۆنجون:کێشەکە ئەوەیە تۆ هیچت نەکردووە بەڵام واکەیت هەستم بۆت هەبێ
زۆر سەرسام بووم بەمە
یۆنجون:گەر ڕازیبیت داوای شانسێکت لێکەم پێمی بدەیت تا خۆمت بۆ دەرخەم
هەڵسامەوە:ببوورە بەڵام من کەسێکی ترم خۆشەوێت
یۆنجون:جەیت خۆشەوێ وایە؟
گوتم:بەڕای من هیچ کەسێکی باشتر نادۆزیتەوە لە یێجی بۆیە دڵی چاکەرەوە
یۆنجون:هیچ شانسێکم نییە؟
گوتم:دووبارە داوای لێبووردن ئەکەم بەڵام دەرگای دڵی من داخراوە
پشتم تێیکرد و ڕۆشتمەوە کلاس
جەی لەوێ نەبوو
جەیک بە ماندوویی هاتە لام:هاینا تۆ لێرەی؟
گوتم:چیبووە بۆوا شڵەژاویت؟
جەیک:کەمێک لەمەوبەر جەی حاڵی تێکچوو
زوو قسەم کرد:ئێستا لەکوێیە؟
جەیک:ڕۆشتە سەربانەکە نازانم بۆچی ئەوەندە دڵگران بوو
گوتم:من دەچم
ڕامکرد بەرەو سەربانەکە و کاتێک گەشتمە ئەوێ بینیم جەی لەلای دیوارەکە وەستابوو
هاوارم کرد:پارک جۆنگ سۆنگ؟
ئاوڕی دایەوە:هاینا...بیرتە هەموو شتێک لێرە دەستی پێکرد
بە ماندوویی هەناسەم دا:دوورکەوە لەوێ گەمژە دەی با بڕۆینە نەخۆشخانە
جەی زەردەخەنەی کرد:دکتۆر گوتی مانگێکی تر ئەمرم ئیتر بۆ دوایخەم لەکاتێکدا کەس نییە منی خۆشبوێت؟
دڵم زۆر توند بوو:دکتۆر لەکوێ ئەزانێ تۆ ئەمری...ئایە توانای بینینی داهاتوی هەیە؟
جەی:ئەو دکتۆرە هاینا ئەزانێت
گوتم:نەخێر نازانێت دەی وەرە بۆلای من ئەچینە لای دکتۆرێکی تر
جەی:تازە درەنگە
قاچێکی خستە سەر دیوارەکە و ویستی قاچەکەی تری بخاتە سەر هاوارم کرد:چاوەڕێکە
وەستا و سەیری کردم
سەرم داخست:تۆ درۆ ئەکەیت
دەستم کردە گریان
سەرم بەرز کردەوە:تۆ درۆ ئەکەیت لەوەی ئەیڵێیت کەس تۆی خۆشناوێت جەی..ئەی دایک و باوکت ئەی جەیک و هاوڕێکانی ترت ئەی...ئەی من؟
جەی:تۆ گرنگی بەمن نادەی وە هەستەکانت تەنها یارییەکن
هاوارم کرد:شتی وا بوونی نییە من بەڕاستی هەستم بۆت هەیە جەی
جەی قاچی ڕاستی لەسەر دیوارەکە هێنا خوارەوە و بەرەو ڕووی من هات:کەواتە؟
گوتم:خۆشمدەوێی بۆیە مەمرە
بە هێواشی نزیکتر بوومەوە و سەرم خستە سەر سنگی:تکایە مەمـرە
دوای کەمێک هەستم کرد پێدەکەنێت چونکە سنگی جوڵایەوە و دەنگێکی بچوکیشی لێوە هات بۆیە سەرم بەرز کردەوە
سوور هەڵگەڕابوو وادیاربوو بە کوڵ پێکەنینەکەی وەستاندبوو
گوتم:شێت بووی جەی؟
جەی:بمبوورە
نەمزانی مەبەستی چییە
فرمێسکەکانی سڕیم:هەمووی درۆ بوو هاینا
گوتم:چی درۆ بوو؟
جەی:من نەخۆش نیم بەڵکو زۆریش تەندروستم
سەرسام بووم:چی؟
جەی:تەنها بۆ ئەوەی یێجی تاقیکەمەوە وامدانا نەخۆشم بەڵام باشبوو وامکرد لەو ڕێگایەوە تۆم ناسی و زانیم ئەتوانی لە خراپترین کاتەکانمدا پشتم بگریت
گوتم:واتا شێرپەنجەت نییە؟
سەری بە مانای نا جوڵاند
مستێکم لە سنگی دا:نەفام
جەی:ببوورە...دەزانم دڵگران بوویت
گوتم:نا بەڵکو دڵخۆشم چونکە نەخۆش نیت گەمژە
خۆم خستە باوەشی و توند گوشیم:گەر جارێکی تر درۆ بکەیت یاخود هەوڵ بەیت جێم بێڵی ئەوا ئەتکوژم
ئەویش باوەشی پیا کردمەوە:کەسێک جێناهێڵم کە پێیگوتبم خۆشمدەوێی
زوو دوورکەوتمەوە لێی:شتی وام نەگوتووە من
جەی:بەڕاست؟
گوتم:بەڵێ هەم کوا تۆ بەڵگەت هەیە بۆ ئەوە؟
لەناکاو گوێم لە دەنگی خۆم بوو
زوو ئاوڕم دایەوە و بینیم جەیک لەلای دەرگاکە وەستابوو کە لە ڕێگایەوە هێینە سەربان
مۆبایلێکی پێبوو شاشەکەی پێمان نیشاندا
ئەوە ڤیدیۆی من و جەی بوو لە یەکەم ساتی هاتنم بۆ سەربان تا ئێستا کە گوتم بەڵگەت هەیە
هاوارم کرد:یاهــ جەیک؟
جەی:ئەوە پلانی جەیک بوو تا واتلێبکەم هەستەکانتم بۆ دەربڕیت
جەیک هاتە لامان و تەوقەی لەگەڵ جەی کرد:زۆر بوێریت برا
جەی:سوپاس برا
گوتم:من دەڕۆم
پشتم تێکردن و ڕۆشتمە لای درگاکە
جەی:خۆشمدەوێی قەڵەو
ئاوڕم دایەوە زمانم لێ دەرهێنا:دەم گەورە
ئەوانم جێهێشت بە زەردەخەنەیەک لەسەر لێومدا
.
.
.

"جەی POV"

لەگەڵ جەیک چوینەوە کلاس
ڕۆشتمە لای هاینا دانیشتم سەرم بە شانی کرد
هاینا:خەوت دێ؟
گوتم:زۆر
هاینا:کەواتە هەڵسەوە
شانی لادا خەریکبوو بکەوم زوو خۆم گرتەوە:یاهــ وامزانی ئەڵێی کەواتە بخەوە
هاینا:لە خەوتا
کەسێک هاتە لامان:سڵاو مشکۆ
جەی:هێی گوتم بەناوی خۆی بانگی بکە
یێجی:بەهەرحاڵ تۆ قسەت لەگەڵ یۆنجون کردبوو؟
هاینا:بۆچی؟
یێجی:کەمێک لەمەوبەر هاتەوە لام
جەیک هاتە لای جەی دانیشت:چیگوت؟
یێجی لە کورسیەکەی پێشمان دانیشت بەڵام ڕووی خستە ڕوومان:ئەو گوتی شانسێکی تری پێ بدەم
جەیک:چەند گەمژەیە وازانێت ڕازی ئەبیت
یێجی کەمێک پێکەنی
جەیک:یاهــ ئەتکوژم یێجی
هاینا:وادیارە خۆشی ئەوێت ئیتر
یێجی:هەردووکمان هەڵەمان کرد دوێنێ شەو منیش داوام لە جەی کرد شانسێکی ترم پێ بات بەڵام نەیدا ئیتر
هاینا سەیری کردم:کەواتە ئاوا؟
خۆم ڕێکخست:ئاوا سەیرم مەکە نەتبیست گوتی ڕازی نەبووم
هاینا:بەسە دەی
گوتم:یاهــ توڕە بووی؟
هاینا:نەخێر بەڵکو ئاشت بوومەوە
گوتم:بۆستە بۆستە واتا
هاینا:توڕە بووم چونکە درۆت لەگەڵم کرد بەڵام شانست نەداوە بە یێجی ئەوەش دڵخۆشی کردم بۆیە ئیتر توڕە نیم
خێرا نزیکی بوومەوە و ماچێکی توندی ڕوومەتیم کرد
هاینا:یاهــ گەمژە
جەیک:ئایش کوا بۆ ئەو ڕۆژەی منیش شتێک بدۆزمەوە
گوتم:تۆش ئەیدۆزیتەوە دڵنیام
یێجی:ئێهــ ئێستا چیبکەم؟
هاینا:بەڕای من شانسێکی تری پێ بدە...ئەوکاتەی داوای شانسێکی تری لەمن کرد هەستم بە دوودڵی ئەکرد لە چاوانی دەزانم ئەویش تۆی خۆشەوێ
یێجی:ئەزنی یەکەم جارە شتێکی باش بڵێی کچێ
هاینا:هەمیشە شتی باش ئەڵێم بەڵام تۆ نزیک نەبوویتە لێم بۆیە سودت لێ نەدیوە
یێجی:کەواتە
دەستی درێژ کرد:با تەوقە بکەین و ببینە هاوڕێ
هاینا دەستی گرتەوە:باشە
یێجی هەڵسایەوە و ڕۆشت
جەیک:با بەتەنها جێتان بێڵم
ئەویش ڕۆشت
سەیری هاینام کرد:ئێمە چیبکەیت؟
هاینا:وانەی داهاتوو تاقیکردنەوەمان هەیە کەمێک بخوێنە دەی
گوتم:پێویست ناکا سەیری وڵامەکانی تۆ ئەکەم
هاینا:لێتی ئەشارمەوە
گوتم:گەر ئەتەوێ خۆشەویستە تاقانەکەت بکەوێت ئەوا بیشارەوە
هاینا:چشــ باشە سەیریکە
سەیری کتێبەکەی کرد و ئەیخوێند
منیش دەستم خستە ژێر چەنەگەم و سەیرم ئەکرد
چەندە بەبەختم کەسێکی ئاوام دۆزییەوە لەنێو ژیانێکی پڕ لە درۆ
وابزانم ئەبێ ئیتر هەوڵی زۆر بدەم تا ببم بە بەڕێوبەرێکی باش تاکو داهاتوویەکی باش بۆ ئەو و مناڵەکانمان دابین بکەم
تۆم دۆزییەوە هاینا
خەریکبوو تۆم لەدەست ئەدا کە لە خراپترینم پشتم گرتم بەڵام زوو خەبەرم بوویەوە و دڵم بۆت کردەوە
سوپاس کە هەمیشە لێرە ئەبیت...لەناو دڵمدا
لە خراپترینمدا

.
.
.

کۆتایی💕❤

AT MY WORST✔Where stories live. Discover now