ماری ،دایکم بانگی کردم فەرمووی بۆوا ڕاماویت لە خۆت
من: ها ،دایە چ باسە
دایکم:کچم خەیاڵت لە چ هەوارگەیەکە ؟
من: دوای بزەیەک ، نا دایە تەنها سەیری خۆمم دەکرد ئاخۆ چ دەبوو ئەگەر....؟
دایکم:لە دیدی من نایابترین و جوانترینی
من:دوای بیرکردنەوەیەکی کورت خایەن فەرمووم ئەرێ ڕاست دەفەرمووی دایە .
بەڵام دایکم چ ئاگای لەو هەرا و جەنجاڵی و بێ ئومێدیەی ناو ناخمە وەختە بم خنکێنێ
ئەگەر دەڵێن دەبێ چ خەمێکی هەبێ ماری ؟
بۆتان دەدوێم دەربارەی ئەوە ،هەر خۆی بۆیە دەنووسم تا کەمێک ئاشنای ژیانی ماری بن .
شەوێکی ساردوسڕی مانگی یەکە نزیک کاتژمێر نۆ لەبەر خۆمەوە گۆرانی دەڵێم ، وشەکانی سادە و سڤکن بۆ کەسێک کە کەمێک ئینگلیزیەکەی باش بێ بێگومان ئەو کەسە من نیم کچێکی سادە لە ناو خێزانێکی ئاسایی تەنیا دەتوانێ گۆرانیەکی ئینگلیزی پڕ هەڵە بڵێتەوە
بەردەوام بووم هەر دەمگوتەوە و دەمگوتەوە ،
ماری * دایکم هاواری کرد
من: بەڵێ دایە
دایکم: بوەستە لە گۆرانی گوتن وەختی خوێندنە
من: باشە دایە خەریکم بە دەم گۆرانی گوتنە نەفرەتیەکەمەوە جەدوەلی بەیانی دادەنێم
دایکم: هیوادارم وابێ
من:هههه دڵنیا بە .
خۆزگە دایکم ئەوەندە دڵنیا نە دەبوو!!
بەیانی چومە خوێندنگا و دەگەڕامەوە ماڵێ دووبارە گۆرانی پڕ هەڵەی زمان .
دەمێک وەستام لە شوێن خۆم !
لەبەر چ ؟
دوکانێکی جام خاوێنم دیت سەیرێکی خۆمم کرد بێگومان لە جامەکەوە ئەو خەڵکانەی کە گوزەریشیان دەکرد لە دەورو بەرم دەم دیتن
ئەوەندە شێواو دیار بووم لە دیدی ئەوان ڕا .
ئەوەندە نا مرۆڤایەتیانە تەماشایان دەکردم . دەمگوتە خۆم دەبێ تەریق نەبنەوە ؟ ، ئەوە پرسیارێکی خۆهەڵ خەڵەتێن بوو لە خۆم دەکرد ههههه *
بەڕێ کەوتمەوە بۆ ماڵێ دایکمم دیت ، ئەوەندە دڵم تەنگ و پڕ بوو دەمەویست پێی بڵێم دایە بۆ؟؟
گریانە دەرنەهاتووەکانی قوڕگم قوت دایەوە چومە ژوورێ
دایکم: ماری بەخێربێیتەوە ئەمڕۆت چۆن بوو ؟
من:دووبارە بوو !
دایکم:چ بووە ماری؟
من: چ شتێک ببێ دایە گیان ، تەنیا خوێندن و تەواو ئیدی
تەواوی ژیانم دووبارەیی بوو »