ئیدی بەس گۆرانیم دەگوتەوە خەیاڵ بێ یان ڕاستی ،
بۆ بەیانیەکەی کاتژمێر ٧:٣٠ بوو
جێسی برادەرم هات لە دووم بەڕێکەوتینە خوێندنگا بە دەم قسە کردنەوە ڕێمان دەبڕی .
جێسی لە ناکاو فەرمووی ماری دەبێ چاوەڕێم بکەی لەو دووکانە قەڵەمێک دەکڕم ،
من: جێسی من قەڵەمێکی زیادەم پێیە پێتی دەدەم با درەنگ نەکەوین !
جێسی: هەر دەبێ بیکڕم چاوەڕێم کە ئێستا دێمەوە باشە
من: بە بێزاری و ناڕازی بوونەوە گوتم ئاخر جێسی
جێسی کە گوێی بۆ نەگرتم و ڕۆیی ، منیش بە دەم خۆمەوە و بە کزی گۆرانیم دەگوت ، لەو دەمەی دا کوڕێکی باڵا بەرزی ڕەنگ ئەسمەری شیرینم دیت بە وێدا تێپەڕی لە دوای ئەو کوڕەیدا کوڕێکی باڵا بەرزی دی بەڵام ئەویان سپی پێست بوو بانگی ڕەنگ ئەسمەرەکەی کرد نامجوون سەبر برا ئەوەندە پەرۆشی بۆ چوونە ئەوێ
نامجوون کە کوڕە ئەسمەرەکە بوو ئاوڕێکی داوە فەرمووی (hey bro) کوڕە سپی پێستەکە : سڵاو نامجوون
نامجوون: ڕۆژباش ، ئەمشەو ڕاهێنانت کرد..........
ئەوەندەم گوێ لێ بوو دوو کوڕەکە ڕۆشتن ، کەمێک چومە پێشێ و قاچم کەمێک لە عەرزەکە کردەوە بۆ ئەوەی بیان بینم
لەو دەمەیدا جێسی دەستی ڕاکێشام و گوتی ڕاکە با درەنگ نەکەوین .....»