part 6

41 5 12
                                    

گەیشتینە خوێندنگاکەمان :)
چوینە پۆلەکەمان دانیشتین و چاوەڕێی وانەی یەکەممان دەکرد
مامۆستای زمان هاتە ژوورێ و فەرمووی ڕۆژ باش خوێندکاران
هەموو تێکڕا : باشتر بۆ تۆ مامۆستا ،
لەپڕێکدا .......
لە دەرگای پۆل درا :)
مامۆستا : وەرن کوڕینە
نامجوون : ئۆو ببورن
جین : سڵاو مامۆستا
ژاوەژاوێک دروست بوو لە پۆلەکە دا هەموو دوو دوو لەگەڵ یەکدیدا سەریان خستبووە بن گوێی یەکدی باسی نامجوون و جینیان دەکرد
ئەوەی لە بیرم مابێ
سان : ئۆی سەیریان کە چەند قۆزن!!
هیان : قۆز ؟ من وای نابینم
هههههه ئەوەی من دەیزانم دەربارەی( سان) و (هیان) ئێوە ئاگادار نین (سان )کچێکی ڕوو خۆش و بەژن و باڵا ورد و ژیکەڵە بوو .
(هیان)یش کوڕێکی باڵا ڕێک و بەڕێز بوو ، (هیان )لەو دەمەوە( سان)ی بە دڵ بوو کە بوونە هاوسێی یەک بەڵام (سان) بێ ئاگا بوو لێی وەک هاوڕێیک زۆر نزیک بوون لە یەک .
گوێم لە یەکی دی بوو ،
(مارک) : کوڕێکی بە ڕەگەز تێکەڵ بوو دایکی ئەڵمانی بوو باوکیشی کۆری ،
مارک : باشە !!
(مارک) کوڕێکی سپی پێست ، باڵایەکی بەرز ، چاوێکی سەوزی تێر ، 
و کوڕێکی بێ دەنگ نەم دەزانی لەبەر چ  ئەوەندە دوورەپەرێزە ؟ ڕەنگە لەبەر ئەوەش بوو بێ کە تەواو کۆری نەبوو .
گەلێک مشت و مڕی دی لە پۆل دا ڕووی دا ، بەس خۆ قەرار نیە گوێم لە هەمووی بێ .
لەناکاو ،!
مامۆستا : تکایە بێدەنگ دەبن ! با بەخێر هاتنی ئەو دوو هاوڕێیە نوێیەتان بکەین .
جین : ئاه ، بەڵێ من (کیم سۆجین) خۆشحاڵ بووم
نامجوون : من (کیم نامجوون ) سڵاوتان لێ بێ
من ئەو وەختی لە خەیاڵی خۆمدا گوتم ، کیم نامجوون ، کیم نامجوون ،کیم نام.....
جێسی : وای دڵم ، کوڕەکانی کیم !
وانە دەستی پێ کرد و تەواویش بوو .......
بووە کاتژمێر ٣ وەختی چوونە ماڵێ بوو ئەوڕۆژی
سەیرێکی دواوەم کرد بە شەرم و ترسەوە سەیری (نام)م کرد
چ ساتێک بوو ؟
چاوی بڕیە چاوم . من کە تاسام !
وامدەزانی ئەکتەری سەرەکی فیلمێکی (high school )م
خێرا ڕووم وەرگێڕا
جێسی : ماری با بڕۆین
لە ڕێگا بووین بۆ ماڵێ ....
جێسی : ئەمڕۆ چەند خۆش بوو لەگەڵ هاتنی ئەو کوڕە قۆزانەی (کیم) خوێندنم خۆش ویست .
{خوێنەر}ئەوە قسەی نزیکترین هاوڕێم بوو دەربارەی خوێندن .
هیوادارم دووبارە دێڕەکەی بخوێنەوە
(( خوێندن دەبێ خۆشبویسترێت))
ئەگەر هاتوو لەبەر هۆکارێک بێ ، یان کەسێک ، یان خەونێک .
یان هەر شتێکی تر کە تۆ بە شایەنی دەزانی :)
گەڕاینەوە ماڵێ من کە تەنیا لەگەڵ داکم دەژیام
(جێسی)ش خێزانێکی گەرم و گوڕی (پێنج) کەسی .
بەڵام زۆرجار ئەو خێزانە قەرەباڵغ و شیرینەی جێدەهێشت و دەهاتە ماڵی ئێمە .
{خوێنەر} چۆنی تێدەگەیت ؟
(( زۆر جار نەبوونی کۆمەڵێک کەس یان پێویستی مانای ژیانێکی وێران نیە ، بوونی تەواوی کەس و پێویستیەکان مانای بەختەوەری نیە ))
خۆشەویستی بەو شتانە ببەخشە کە لە ئێستادا هەن .
ڕازیبە بە نەبوونیەکان .
قەرار نیە لە لەدایک بوونەوە تا مردن یەک ڕێگا بێت
مرۆڤی ئازا ئەوەیە شوکرانە بێت .

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

strange forever Where stories live. Discover now