دووبارە لەسەر ئەم پردە لە رۆژھەڵاتن بەم جلە سەوزە کۆنانە...؟
بۆ ھەموو رۆژانێکی پێنج شەممە لێرەیت؟
ئەمە سەیر بوو بەلامەوە ...
ھاتمە خوارەوە
لە تەنشتی وەستام وەک بڵێی بۆ خۆشی خۆم ھاتووم وەک ئەوانی تر سەیری رۆژھەڵاتن بکەم چوونکە رۆژھەڵاتن لێرەدا جیاواز بوو
وەک بڵێی دەزانێت جلی سەوزی زۆر لێدێت
ئەو کەمێک لێم نزیک بوویەوە منیش بەمە دڵتەنگ نەبووم ~دەبێت ناوی چی بێ چۆن بژیێت؟
لەوانەیە ئەم ئۆتۆمبێلە ھی خۆی نەبێت
بەڵام پێی دەڵێن سەرۆک..؟"جیۆن جۆنکوک ...
"ھممم؟
"ناوم جیۆن جۆنکوک ئەی تۆ؟
"لیندا لیۆ...
"بۆ لێرەیت تۆ بەرەگەز کۆری نیت ؟
ئەو وردە وردە تێبینیم دەکات ئەمەش دڵخۆشکەر بوو"لێرە لەگەڵ دوکتۆرێک تێستمان ھەیە ...
"دەکرێ ببین بە ھاورێ؟
مــن قسەم کرد ...حەزم دەکرد زیاتر و زیاتر لێی نزیک ببم
"سەرۆک کارەکەمان تەواو ھا بیگرە
کاغەزێکی پێدا بەڵام ئەم کچە وەک خێوێک داییم لە دەور و بەرم دەردەچێت بــۆ؟جلەکانیشی ھی ئەوە نەبوون کە منداڵە دەوڵەمەند بێت
"چ کارێ دەکەی؟
"خاوەنی کەمێک زەوی و ماڵ و مڵکم ھیچی تر نا ئەمانەش بۆیە پێم دەڵێن سەرۆک چوونکە وا راھاتوون
ئەو تەمەنێکی گەورەی ھەبوو دیاربوو لەمن گەورەتر بێت من بیست و حەوتم بەڵام ئەو لە سییەکان بوو
ئەم وردە تۆزەیەم لەسەر شانی لادا بەلام ھەر خێرا سوور بوویەوە
زۆر شەرمن دیارە" تۆ نەخۆشیت بۆ وا خێرا سوور دەبیتەوە..
"بەڵێ کەمێک نەخۆشم
"دواتر ھەندێک دەرمانت بۆ دێنم کە چیتر نەخۆش نەبیتەوە
ئەو بۆ مــن پێکەنی ...

YOU ARE READING
شلیـــک
Teen Fictionئەو وەک شلیک وایە ، رووخساری سوور و جلی سەوز ... باشە بۆچی ھەموو کات رووخساری سوورە؟ " تێبینی بــۆ ئەو کەسانەی کە حەز بە چیرۆکی خەیاڵی ناکەن ئەم چیرۆکە خەیاڵییە و پەیوەندی بە خوێن مژەکانەوە ھەیـــە ..