لەئۆتۆمبێلەکەی بەخێرایی ھاتەخوارەوە
لەسەرتا سەیری کرد بەم گەرمایە
ھودیێکی ئەستووری لەبەربوو ھەر لە دوور را کە ئەوی دەبینی ھەستی بەگەرمییەکی زۆر دەکرد بەھۆی بینینی ئەم ھوودیە لەبەریەوە-LINDA POVE-
لە نزیک پردەکە وەستابوو لەو باوەرەدام کە چاوەروانی تاکسیێک دەکات
"سڵاو"
سوور بوویەوە ..!
شەرم دەکات..؟
نەخێر ئەو بە جۆرێک سووربوویەوە کە وامزانی شلیکە بەم جلە سەوزانەتاراددەیەک جوان بوو
" سڵاو "
بە ھێمنی وەڵامی دامەوە ..
" من دەناسیت؟"
لێم پرسی لەوانەیە ئاسڵان شێوەمی نەبینیبێ ..؟نازانــم ..! بەڵام جوانیەکەی وادەکات ھەوڵبدەم کە لێی نزیک بببمەوە ،
" دەزانم تۆم بینیوە بەڵام نازانم لەکوێ "
" کاتێ شەوەکەی بە ئۆتۆمبێل لێم دایت ئەم شەو خەریک بوو بمرم لە ترسا ..."
ھەر لەناکاو دەنگی کچێک ھات کە پێشتر ھەستم نەکردبوو لە پشتمان بێت..؟
" سەرۆک ئامادەین بۆ رۆیشتن "
سەرۆک..؟ ئەو زۆر گەنجتر دیارە لەوەی کە ببێتە سەرۆک و بەرێوەبەر
لەوانەیە سەرۆکی باندێکی بچووک بێت چوونکە جلەکانی زۆر کۆنە بوون ھی ئەوە نەبوو
کە خەڵکی قسەی لەسەر بکات" مینا دەتوانیت برۆیت من بەدواتا دێم"
" چیت دەوێت؟"
لە مــنی پرسی چی وەڵام دەم..؟
ئاسڵان گێژ بووم کە ویستم بێم و قسەی لەگەڵدا بکەم" ھەر ویستم لە ھەواڵت بپرسم پاش ئەوەی کە خۆم لێت دا ھیچت بەسەردا نەھات "
بزەیەکی کرد .. کەروێشکێکی قۆز بزەدەکات
لوتە کەروێشکیەکەی لەگەڵ لێوە تەنکەکانی جوڵان نەمدەتوانی سەیری نەکەم ..راستە بۆ ئەوە نەھاتم کە لە ھەواڵی بپرسم بۆ ئەوە ھاتم کە زیاتر یەک بناسین ...
بەڵام ئەو زۆر شەرمن دیــاربوو
" ئەمرۆ کەمێک نە ساغم رووخسارم سوور ھەڵگەراوە"
بۆ لەناکاو ئەم قسەیەی روون کردەوە وەک بڵێی گوێی لە بیرۆکەکانمە ...!
" سەرۆک خێرا بە "
ئەو دەستێکی لەناو گیرفانی ھودیە سەوزەکەی دەرھێنا لە جێگای ئەوەی بڵێ خوات لەگەڵ ...لەکاتێکا بزەیەک رووخساری نەخشاندبوو
بەدوای ئەم کچە قژ وەنەوشەییە کەوت کە بەرەگەز ئاسیاوی بوو بەڵام لە کۆری نەدەچوو
ئەو بەرادییەکی زۆر جوان بووباشە ئەوان کۆمەڵەی جوانەکانن؟
بوەستە ئەم ئۆتۆمبێلە گران بەھایە ..!
ـ
بەردەوام دەبێت ~

YOU ARE READING
شلیـــک
أدب المراهقينئەو وەک شلیک وایە ، رووخساری سوور و جلی سەوز ... باشە بۆچی ھەموو کات رووخساری سوورە؟ " تێبینی بــۆ ئەو کەسانەی کە حەز بە چیرۆکی خەیاڵی ناکەن ئەم چیرۆکە خەیاڵییە و پەیوەندی بە خوێن مژەکانەوە ھەیـــە ..