𝐈𝐈𝐈

102 19 5
                                    

ڕۆزێ/ئای خودایە چەند دەرفەتێکی باشە ئانا

ئانا/بەڵێ بەنەفرەت بێت من ناتوانم بڕۆم

ڕۆزێ/هەوڵێکی تر بدە لە ئێستادا ڕۆژێکمان هەیە تا بڕیار بدەین

ئانا/تکایە با ڕێگە بدەن بڕۆم بۆ قوتابخانەی هونەری

مامۆستا/ئانا ڕۆزێ تکایە بێدەنگی

ئانا/باشە ببورە

ڕۆزێ/بەڵێ باش مامۆستا

لەدوای تەواو بوونی قوتابخانە

سۆنگهیۆن لای ئۆتۆمبێلەکەی چاوەڕێی ئانای دەکرد دواتر ئانا و هاوڕێکەی هاتن و باوەشی کچ و باوکانە ماوەیەکی زۆری خایاند

ئانا/باوکە چۆنی تۆ ماوەی چەند دەبێت لێرەیت؟

سۆنگهیۆن/ماوەیەکی زۆر نییە شازادەکەم ..... سڵاو ڕۆزێ چۆنی؟

ڕۆزێ/سڵاو بەڕێز کیم ... من باشم سپاس
‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌‌ ‌ ‌
سۆنگیهۆن/باشە دەی با بڕۆین دایکت خواردنێکی زۆر خۆشی ئامادە کردوە
‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌
گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە کاتی خوانی ئێوارە:
‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌
ڕۆزێ/پێی بڵێ ئانا[بە ئاماژە]

ئانا/چییە؟[تێ نەدەگەیشت]

ڕۆزێ/من دەڵێم پێی بڵێ[دووبارەی کردەوە]

سۆفیا/کچینە چی ڕوودەدات؟ ... ئێوە دەتانەوێ چی بڵێن؟

ئانا/ئاهـ دایکە هیچ نییە تەنها قسە دەکەین

سۆفیا/قسەکردن؟ ..... لەسەر خوان چۆن قسە دەکرێت؟

ڕۆزێ/خاتوو کیم ئێمە ئەمانەوێ شتێکت پێ بڵێین !

سۆفیا/بێگومان ئازیزم بیڵێن

ئانا/شتێکی ئەوەنە گرینگ نییە دایکە .... تکایە ڕۆزێ

ڕۆزێ/ببورە بەڵام دەبێت بیڵێین

سۆفیا/تکایە ئیتر بیڵێن

ڕۆزێ/باشە .... ئەمڕۆ لە قوتابخانە پێشنیاری قوتابخانەی هونەریان بۆ کردین بۆ ئامێرەکانی موزیک من و ئانا دەمانەوێ بڕۆین بۆ قوتابخانەی هونەری

سۆفیا/ئازیزم ئێمە قسەمان لەسەر ئەو بابەتە کرد وایە؟[مەبەستی ئانا بوو]

ئانا/بەڵێ دایکە ببورە من نەمویست پێت بڵێم

سۆفیا/ باشە ئازیزم

سۆنگهیۆن ئانای بە خەمباری بینی بڕیاری دا سۆفیا ڕازی بکات

دوای نان خواردن ڕۆزێ گەڕایەوە ماڵەوە ئانا بە خەمباری چوو بوو ژوورەکەی

سۆنگهیۆن و سۆفیا خەریکی شۆردنی قاچاغەکان بوون و سۆنگهیۆن لە کۆتایدا بڕیاری دا بابەتەکە بکاتەوە

سۆنگهیۆن/هاوسەرە جوانەکەم؟

سۆفیا/بەڵێ ئازیزەکەم

یۆنگهیۆن/ئانا زۆر ئارەزووی قوتابخانەی هونەری هەیە بۆچی ڕێگەی پێ نەدەین دوای خەونەکانی بکەوێت؟

سۆفیا/ئازیزم تکایە

سۆنگهیۆن/ئازیزم ئەو کچێکی گەنجە و ئاواتی خۆی هەیە ئێمە وەک دایک و باوکی پێویستە پشتگیری خەونەکەی بکەین ..... ئایا تۆ چی هەستێکت هەبوو کە ڕێگەیان پێ نەدایت ببیت بە سەماکەری بەلاریا؟

سۆفیا/منیش ئەوەم دەوێت کە ئەو بگات بە خەونەکەی بەڵام من دەمەوێت سامانێکی خۆی هەبێت پێویستی بە هیچ کەسێک نەبێت ئازیزم

سۆنگهیۆن/من باوکی ئەوم وە ئێمە خێزانێکی دەوڵەمەندین ئەو پێویستی بە هیچ کەسێک نابێت من کۆمپانیای خۆم بنیات دەنێم ئەو دەبێت بە جێگرەوەی من با ڕێگەی پێ بدەین ئێمە تەنها کچێکمان هەیە

سۆفیا/تۆ وادەڵێیت؟

سۆنگهیۆن/بەڵێ

سۆفیا/باشە من دەچم بانگی دەکەم
‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌
سۆنگهیۆن/نەخێر من بۆی دەکەم بە دیاری
‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌
سۆفیا/باشە
‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌‌‌‌‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌‌‌‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌
سۆنگهیۆن/هاوسەرە تێگەیشتوەکەم[باوەشیان بەیەکدا کرد]

زۆر بەردەوامە*-*love

‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌

𝐒 𝐎 𝐔 𝐋 | 𝐊𝐇𝐉Where stories live. Discover now