[Episode•01]

3.2K 222 95
                                    

"𝙸 𝚜𝚒𝚝 𝚋𝚢 𝚖𝚢𝚜𝚎𝚕𝚏..𝚝𝚊𝚕𝚔𝚒𝚗𝚐 𝚝𝚘 𝚝𝚑𝚎 𝚖𝚘𝚘𝚗..."!♡︎♫︎
.
.
.
"بـە تـەنهـا دادەنـیشـم قـسـە لــەگـەڵ مــانگـدا دەکـــەم..."!♡︎♫︎

__________________________

𝖬𝖺𝗋𝗒 𝗉𝗈𝗏:

تیشکی خۆرەکە لە ڕووخساری دام وایکرد چاوەکانم بچووک بکەمەوە ڕاستەوخۆ زەردەخەنە کەوتە سەر لێوەکانم بەهێواشی چاوەکانم کردەوە
هەڵستام ڕۆیشتمە گەرماو دەمووچاوم شۆرد و دواتر بەجوانی ددانەکانم شۆرد
ڕۆیشتمە لای دۆڵابەکەم جلێکی ئاسایم دەرهێنا کردمە بەرم و قژیشم بەشێوەی تۆپ بەست ڕۆیشتمە دەرەوە لە ژوورەکەم بەڵام هەر کاتێک دووبارە ئەو شتەم بینیەوە زەردەخەنەم نەما.

"میلا بمدەرەوە ئەوە هی منە"
میا بە توڕەیی هاواری بەسەر میلا کرد

"باشە ئەوەندە ڕەزیل مەبە تەنها کەمێکی بەکاردەهێنم"
میلا بەئاسایی ووتی و بۆنەکەی دا لەخۆی

"ووتم بـمدەرەوە"
میا بەتوڕەیی ویستی بۆنەکەی لێ وەربگرێت بەڵام بەداخەوە بۆنەکە کەوتە سەر ئەرزەکەو و شکا

"گەمژەی نەفرەتی چیت کرد؟"
میلا بەتوڕەیی ووتی و پاڵی بە میا نا وایکرد بکەوێتە ئەرز

"بـەسـیکـەن!!!!"
بە توڕەیی ووتم هەوڵم دەدا ئەو خوشکە دووانەی بەرامبەرم بوەستێنم لە شەڕ کردن

"بەڵام تاوانی ئەو بوو ئوونی"
میا بەچاوی پڕڕ له فرمێسکەوە ووتی میلاش ڕاستەوخۆ ڕۆیشتە خوارەوە دەزانم دووبارە دەڕواتە دەرەوە دڵنیام دووبارە ژوانی لەگەڵ کوڕێکی دەوڵەمەند داناوە
میلا تەنیا پارەی هەبێت هیچ شتێکی ناوێت هەردەم دەڕواتە شارۆچکەی دەوڵەمەندەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ کوڕەکانی ئەوان ژوان ببەستێت

"تەواو مەگری دانەیەکی هاوشێوەت بۆ دەکڕم"
هەوڵم دەدا میا ئارام بکەمەوە
شوشە شکاوەکانم پاک کردەوە و دەستی میام گرت و ڕۆیشتنیە خوارەوە بۆ ئەوەی نانی بەیانی بخۆین

دایکم مێزەکەی بە جوانترین شێوە ڕازاندبۆیەوە جۆرەها خواردنی ئامادە کردبوو

"بەیانیتان باش دایک شیرینەکەم و باوکە قۆزەکەم"
ووتم کاتێک ماچی ڕوومەتی هەردووکیانم کرد

"بەیانی تۆش باش شازادەکەم"
باوکم بە زەردەخەنەوە ووتی.

"باوکی من بەیانیت باش"
میا بە زەردەخەنەوە چووە لای باوکم دانیشت

"بەیانی تۆش باش مشکە کیوتەکە"
باوکم بەهەمان زەردەخەنە وەڵامی داوە

دایکم هیچ دڵخۆش دیار نەبوو دڵنیام شتێک ڕوویداوە بەڵام نازانم چییە.!
بێدەنگی باڵی کێشابوو بەسەر ماڵەکە تا میا بێدەنگیەکەی شکاند

𝘗𝘢𝘪𝘯 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘵𝘰𝘸𝘯༆ Ⅱ P.JM✔︎Where stories live. Discover now