[Episode•28]

803 131 112
                                    

"𝙸 𝚝𝚎𝚕𝚕 𝚖𝚢𝚜𝚎𝚕𝚏 𝚢𝚘𝚞 𝚍𝚘𝚗'𝚝 𝚖𝚎𝚊𝚗 𝚊 𝚝𝚑𝚒𝚗𝚐 𝚊𝚗𝚍 𝚠𝚑𝚊𝚝 𝚠𝚎 𝚐𝚘𝚝 𝚐𝚘𝚝 𝚗𝚘 𝚑𝚘𝚕𝚍 𝚘𝚗 𝚖𝚎 , 𝚋𝚞𝚝 𝚠𝚑𝚎𝚗 𝚢𝚘𝚞'𝚛𝚎 𝚗𝚘𝚝 𝚝𝚑𝚎𝚛𝚎 𝚒 𝚓𝚞𝚜𝚝 𝚌𝚛𝚞𝚖𝚋𝚕𝚎 .... 𝙾𝚗𝚕𝚢 𝚕𝚘𝚟𝚎 𝚌𝚊𝚗 𝚑𝚞𝚛𝚝 𝚕𝚒𝚔𝚎 𝚝𝚑𝚒𝚜"!♡︎♫︎
.
.
.
"بەخۆم ئەڵێم کە تۆ هیچ مانایەکت نییە بۆم وە ئەوەی لە نێوان ئێمە هەبوو هیچ گاریگەرییەکی نییە بەسەرمەوە ، بەڵام کاتێک تۆ لای من نیت من تێڪ دەشڪێم .... تـەنهـا خـۆشـەویـسـتـی ئـەتـوانـێـت بـەو شـێـوەیـە بـە ئـازار بـێـت"!♡︎♫︎
_________________________________

𝖭𝗈 𝗈𝗇𝖾 𝗉𝗈𝗏 :

هاڕڵی بە ئەنقەست سەری نزیک ملی جیمین کردبۆوە وەک ئەوە بوو کە کەسێک بیانبینێت وابزانێت ماچی ئەکات.

سەرەڕای ئەوەی جیمین ویستی دووری بخاتەوە بەڵام لەو ساتە ماری هاتە ئەو نهۆمە کاتێک ئەو دیمـەنـەی بینی تێکشکا ئەو شەربەتەی کڕیبووی لە دەستی کەوتە خوارەوە.

جیمین کاتێک بینی ماری لەوێ وەستاوە شۆک بوو بەخێرای هاڕڵی پاڵنا نزیک بۆوە لە ماری
ویستی دەست لەسەر شانی دابنێت بەڵام ماری کەمێک دوورکەوتەوە

" ماری سوێند دەخۆم وەک ئەوە نییە ، سەیرکە ئەو هات بەخێرای سەری نزیک ملم کردەوە من ویستم دووری بخەمەوە سوێند دەخۆم ماری!!"
جیمین بە دەنگی لەرزیوو قسەی ئەکرد ماری'یش چاوەکانی پڕی بوون لە فرمێسک

" چـ چـۆن توانیت؟ چۆن توانیت خیانەت لە من بکەیت؟ باشە ئەگەر ئەوت خۆشدەویست بۆچی بە درۆ ئەتوت خۆشمدەوێت بۆچی داوای هاوسەرگیریت لێم دەکرد بۆچی بەو ماچە کوشندانەت منت هەڵدەخەڵانت !"
ماری پڕڕ بەدەنگی هاواری دەکرد کاتێک فرمێسک بەردەوام بوو لە هاتنە خوارەوە لە چاوەکانی

" ماری سوێند دەخۆم وەک ئەوە نییە کە بیری لێدەکەیتەوە !"
جیمین بە نزمی ووتی

" دەبێت جیابینەوە......ڕقـم لـێتـە پـارڪ جــیــمــیــن"
ماری بە جددی ووتی و ڕووی سوڕاند ویستی بڕوات

" جێم مەهێڵە...داوای لێبووردن دەکەم ،،، زۆرم خۆشدەوێـیـت باوەڕ بکە!"
جیمین ووتی و قۆڵی ماری گرت بۆئەوەی نەهێڵێت بڕوات

" تێربووم لە درۆیەکانت ، ئێستا ڕێگا ئەدەیت بڕۆم!"
ماری بە جددی ووتی نەیدەویست هیچ کاردانەوەیەکی هەبێت لەهەمان کاتدا لەناوەوە ئەسووتا.

" نەخێر هەرگیز ناهێڵم بڕۆیت هەتاوەکو هەموو شتێک تێنەگەیت!"
جیمین بە سوریەوە ووتی بەڵام ماری زۆر بەخێرای ڕایکرد

جیمین بەدوای کەوت بەڵام ماری تاوەکو هێزی هەبوو ڕایدەکرد کاتێک فرمێسک وەک تاڤگە لەچاوەکانی ئەهاتە خوارەوە

𝘗𝘢𝘪𝘯 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘵𝘰𝘸𝘯༆ Ⅱ P.JM✔︎Where stories live. Discover now