[Episode•13]

1.1K 160 190
                                    

"𝚈𝚘𝚞 𝚔𝚗𝚘𝚠 𝚢𝚘𝚞 𝚖𝚊𝚔𝚎 𝚖𝚢 𝚠𝚘𝚛𝚕𝚍 𝚕𝚒𝚐𝚑𝚝 𝚞𝚙..𝚠𝚑𝚎𝚗 𝚒 𝚠𝚊𝚜 𝚍𝚘𝚠𝚗, 𝚠𝚑𝚎𝚗 𝚒 𝚠𝚊𝚜 𝚑𝚞𝚛𝚝..𝚢𝚘𝚞 𝚌𝚊𝚖𝚎 𝚝𝚘 𝚕𝚒𝚏𝚝 𝚖𝚎 𝚞𝚙.."!♡︎♫︎
.
.
.
"تـۆ ئەزانیت وات لە جیهانی من کردووە بدرەوشێتەوه..کاتێک لە خوارەوە بووم، کاتێک ئازارم ئەچێشت..تۆ هاتیت تا بەرزم بکەیتەوه.."!♡︎♫︎

__________________________________

𝖬𝖺𝗋𝗒 𝗉𝗈𝗏 :

"ماری واز لەو بێنە....میا!!"
میلا بە دەنگی نزیک لە گریانەوە ووتی منیش ڕاستەوخۆ یەخەی جیمینم بەردا ڕامکردە دەرەوە بۆلای میا.
کاتێک ڕۆیشتمە باخچە گەورەکە بینیم میا دانیشتووە دەگری و جوونگکوک لە هەوڵی هێور کردنەوەیەتی.
منیش بە هەنگاوە هێواشەکانم نزیک بوومەوە لێ جوونگکوک سەری بەرز کردەوە سەیرمی کرد منیش بە چاوێکی تاوانبارەوە سەیری میام دەکرد

"لێرە برۆ دەمەوێ کەمێک لەگەڵ خوشکەکەم قسە بکەم!"
بە تۆنێکی جددیەوە بە جوونگکوکم ووت ئەویش سەری بە ئەرێ جوڵاند و ڕۆیشت
منیش بە هێواشی چوومە تەنیشت میا دانیشتم

"بـ ببورە میا...کۆنتڕۆڵی خۆم لەدەست دابوو بەڕاستی ئەو کاتە زۆر توڕە بووم.....خۆت دەزانی جوونگکوک کوڕێکی خراپە هەر شەوە لەگەڵ کچێکە یاری بە هەستی کچان دەکات ئەو تەنیا خوێریەکە و هیچی تر."
بە نزمی ووتم میاش به چاوە هەڵئاوساوەکانی سەیرمی کرد دەستی کرد بە قسەکرد.

"سـەرزەنـشتی دڵـێـڪ مەکە کە سـۆز هیلاکی کردووە..
مشتومڕ لەگەڵ کەسێکدا مەکە کە هەمیشە کەسێکی خراپی خۆشدەوێت،
ئاخر دڵەکان هاوشێوەی خۆیان خۆشدەوێت!"
میا به دەنگە نوساوەکەی ووتی
هیچ وشەیەکی نەهێشتەوه بۆ من وەڵامی بدەمەوە
ئەو مافی خۆیەتی...دەزانم بە کاتێکی سەخت تێپەڕ دەبێت.

"ئەزانم ئەوە بە ویستی تۆ نییە.....گەر دەتەوێ ڕووی ڕاستەقینەی کەسێکت بۆ دەربکەوێت بۆ ئەوەی بزانی کەسێکی باشە یان خراپ،
ئەوە سەیر بکە بزانە لەگەڵ ئەوانەی لە خۆی لاواز ترن چۆن هەڵسوکەوت دەکات..
ئەوکات بۆت دەردەکەوێت"
بە دەنگێکی هێمنەوە ووتم.
میاش سەیری کردم ڕاستەوخۆ خۆی کێشکردە باوشم منیش توند لە باوەشم نقووم کرد.

"ببورە ئوونی من بێڕێزیم کرد لە بەرامبەرت"
میا بەنزمی ووتی کاتێک هێشتا لەباوەشم نقووم ببوو.

"نەخێر تۆ هیچ شتێکت نەکردووە تەنیا کەمێک توڕە بووی مرۆڤ هەموو شتێک دەکات کاتێک توڕە بوون زاڵ دەبێت بەسەر ئەقڵی"
بە نەرمی ووتم و دەستم بە پشتی دادەهێنا.

𝘗𝘢𝘪𝘯 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘵𝘰𝘸𝘯༆ Ⅱ P.JM✔︎Where stories live. Discover now