[Episode•17]

997 158 186
                                    

"𝚆𝚎 𝚕𝚊𝚞𝚐𝚑 𝚝𝚘𝚐𝚎𝚝𝚑𝚎𝚛 , 𝚠𝚎 𝚌𝚛𝚢 𝚝𝚘𝚐𝚎𝚝𝚑𝚎𝚛... 𝚝𝚑𝚎𝚜𝚎 𝚜𝚒𝚖𝚙𝚕𝚎 𝚏𝚎𝚎𝚕𝚒𝚗𝚐𝚜 𝚠𝚎𝚛𝚎 𝚎𝚟𝚎𝚛𝚢𝚝𝚑𝚒𝚗𝚐 𝚒 𝚑𝚊𝚍... 𝚠𝚑𝚎𝚗 𝚠𝚒𝚕𝚕 𝚒𝚝 𝚋𝚎? 𝚒𝚏 𝚒 𝚜𝚎𝚎 𝚢𝚘𝚞 𝚊𝚐𝚊𝚒𝚗 𝙸 𝚠𝚊𝚗𝚝 𝚝𝚘 𝚕𝚘𝚘𝚔 𝚢𝚘𝚞𝚛 𝚎𝚢𝚎𝚜 𝚊𝚗𝚍 𝚜𝚊𝚢 '𝚖𝚒𝚜𝚜 𝚢𝚘𝚄' "!♡︎♫︎
.
.
.
"بە یەکەوە پێکەنین ، بەیـەکەوە گریاین... ئەم هەست و سۆزە سادانە هەموو شتێکم بوون... کەی ئەبێ؟ کاتێ دووبارە چاوم بە تۆ ئەکەوێتەوە ئەمەوێ سەیری چاوەکانت بکەم و بڵێم ' بـیـرمــ ئـەکـردیــ' "!♡︎♫︎

_____________________________________

𝖩𝗂𝗆𝗂𝗇 𝗉𝗈𝗏 :

"ئـەو باوکـم نـیـیـە!"
بە ئاسایی ووتم بەڵام هەستم کرد جوونگکوک شۆک بوو بە قسەکەم

"ئای جیمین گاڵتەکانت زۆر خۆشن ئەزانی؟"
جوونگکوک بە پێکەنینەوە ووتی

"گاڵتە ناکەم جوونگکوک !"
بە جددیەوە ووتم جوونگکوک وەستا لە زەردەخەنە کردن

"ئەو باوکی من نییە چی باوکێک ئاوا لە ڕۆڵەکەی دەکات؟...دووەمیش ئەو گەنجە چۆن باوکی منە؟"
بە جددی ووتم

"چۆن دەزانی؟...ئەی باوکی ڕاستیت کێیە؟"
جوونگکوک به نەرمی پرسیاری کرد

"ڕۆژێک مینهوو ووتی کەوا باوکی ڕاستی من نییە تەنیا ئەوەی ووت...جوونگکوک نهێنی زۆر زۆر هەیە وە زۆریش ئاڵۆزن ناتوانم لێیان تێبگەم بەڕاستی ئەوە زۆر ئازارم دەدات کاتێک باوکم هەردەم دەمشکێنتەوە بەهۆی ماریەوە نازانم ماری چی شتێکە تاوەکو باوکم ئاوا گرینگی پێبدات."
بە تۆنێکی خەمبارەوە ووتم
گریان لە قوڕگم وەستابوو

جێگای گاڵتەیە.....
جیمینی دڵ ڕەق ئێستا ئاوا بێهێز دانیشتووە.

"جیمین ئەزانم بە شتانێکی زۆر سەخت تێپەڕ دەبیت بەڵام نابێت بوەستیت لە هەوڵدان
هەوڵبدە تێبگەی بۆچی باوکت هەردەم ئازارت دەدات....وە هەرگیزیش بێ هیوا مەبە تۆ ئێمەت هەیە من ، نامجوون هیۆنگ ، جین هیۆنگ ، یوونگی هیۆنگ ، هۆسۆک هیۆنگ ، تای
ئێمە هەردەم لە پشتین!"
جوونگکوک بە نەرمی ووتی منیش ڕاستەوخۆ ئەوم ڕاکێشایە باوەشی خۆم

ڕاستە تەمەنی لە هەموومان بچووکترە بەڵام زۆر تێگەیشتووە وە زۆریش میهرەبانە
جوونگکوکی ئێمە دڵێکی زۆر فراوانی هەیە !

"من تاوەکو ئێوەم هەبێت بۆچی خەمبار بم؟"
به زەردەخەنەوە ووتم جوونگکوکیش زەردەخەنەی شیرینی کرد

"دەی بابڕۆین جانتا ئامادە بکەین بۆبەیانی "
جوونگکوک ووتی منیش سەرم بە بەڵێ جوڵاند

𝘗𝘢𝘪𝘯 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘵𝘰𝘸𝘯༆ Ⅱ P.JM✔︎Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin