6. لە نەخۆشخانە

1.1K 170 18
                                    

° چانیۆل °

ـ

" هەر سێ بێچووەکە سەلامەتن …  بەڵام بەڕێز بێکهیون حاڵی باش نییە  …  توشی داڕمانی دەرونی بووە … هۆشی هاتۆتەوە و خەوتووە .. بەڵام تایەکی زۆر بەرزی هەیە "
دکتۆرەکە وتی کاتێ پرسیارم لێ کرد لە تەندروستی بێکهیون

" لەبەر ئەوەیە لە هۆش خۆی چووە؟" 

" ئەوەش هۆکارێکی کەیە … بەڵام چەند هۆیەکی کەش هەن"

" وەک چی "
برۆم بەرز کردەوە و سەرم سوڕما

" تای بەرزە …  ئەو ئێستا بە حاڵەتی کەم خۆراکی و وشک بوونەوە ئەڕوا … بە ڕێژەیەکی زۆر دودڵ و ماندووە … زۆر لاوازە جەستەی  بە جۆرێک ناتوانێ بێچوەکانی هەڵگرێ …
بەڕای من ئەبێ خواردنی زیاتر بە تایبەت سەوزە و میوە زۆر بخوا و ئاو بخواتەوە
هەروەها پێویستە پشوی تەواو با و دور کەوێتەوە لە قەلەقی و دڵە ڕاوکێ  …  چونکە بۆ خۆشی و بێچوەکانیشی زۆر خراپە "

" نەفرەتت لێ بێ بێکهیون "
لەبەر خۆمەوە وتم

" گەر ئەتانەوێ بچن بۆلای ئەتوانن …  لە قاوشی 1485ـە  بەڵام ڕەنگە خەوتبێ ئێستا "

ـ

بۆ دکتۆرەکە چەمینەوە و سوپاسمان کرد

بەرەو قاوشەکەی بێکی چووین و من چوومە ژوورەوە

بێکهیون خەوتبوو

کاتێ چاوم پێی کەوت …
نازانم بۆچی بەڵام وەک ئەوەی دڵم زۆر بە توندی بگوشرێ  و ئازاری هەبوو

زۆر لاوازتر بووە لەوەی پێشتر دیبووم
شوێنەواری برین بەسەر ڕوخسار و قۆڵ و پشتی هەبوو

ڕەنگە هی ئەو کاتە بێ کە تێهیۆنگ وتی کەسێک دەست درێژی کردۆتە سەری
یان هی ئەو کاتانە بێ کە من لێیم ئەیا  !!

ژێر چاوی پەڵەی ڕەشی تیا دەر کەوتوە و ڕوومەتی ڕوشاوە

هێندە داماو بوو ئەمویست بگریم کە ئەمزانی بەهۆی من وای لێ هاتوە
بەڵام ناتوانم

چۆن ئەکرێ ئەلفای گروپ بگری!!!
نابێ کەس ئەو لایەنەی من ببینێ

ـ

" با بڕۆینە ماڵەوە کات درەنگە"
بە هێواشی وتم

بە دواما تێهیۆنگ و جەنکوکیش هاتن و نەخۆشخانەمان جێ هێشت

ـ

ـ

° بێکهیون °
ڕۆژی دواتر

چاوم کردەوە و هەستم بە لەرز ئەکرد
سەیری دەور و پشتم کرد نەم ئەزانی لە کوێم

دیوار و سەقفی سپی و کانولا بە دەستمەوە
زانیم لە نەخۆشخانەم

هیچ بیرم نایەتەوە چۆن گەیشتوومەتە ئێرە
کۆتا شت بیرم بێ ئەوە بوو کە دەسدرێژی کرایە سەرم و تێهیۆنگ هات بە هانامەوە

دووگیان کراو و  نەفرەت لێکراو 🐺  * CB *  ✅Where stories live. Discover now