8. هەستێکی سەیر

1.1K 166 20
                                    

° چانیۆل ° 

ڕۆژی پێشو 

ـ 

نازانم بۆچی وام لێ هاتوە 
ڕۆژانە خەیاڵم لای بێکهیونە 
 بەڵام کارن زۆرە و ناتوانم ئیهمالیان کەم 

بە تێهیۆنگم وت کە یەکێ لە پاسەوانەکان بنێرێ و چاودێری کا 
بە هیچ جۆرێک هیچ نە پارێزگاری لێ بکا و نە هەقی بەسەرا بێ 
تەنها هەموو شتێکم پێ بڵێ کە ئەیکات و ڕو ئەیا 

ـ 

بۆ شەوەکەیا هاتەوە و هەموو هەواڵەکانی بێکهیونی یامێ کە تەواوی ڕۆژەکە بە سەری هاتوە 

هەواڵ لە بارەی ماندو بوونی و نا ڕێکی لە ڕۆشتنیا بەهۆی ئازاری پشتی و پێیەکانی 

 هەموو قسەکانیان لەگەڵ سوهۆ کە چۆن هەموویان گاڵتەیان پێکردوە و سوهۆ یارمەتی یاوە 

 کاتێ هەندێ قاپ لە دەستی کەوتوە و مەنجەڵێ شۆربا بەسەر قۆڵیا ڕژاوە و سوتاوە 

هەروەها کە چۆن خاوەنەکەی لێی یاوە و زەوی پێ پاکردۆتەوە و نەیهێشتوە قاپ بشوا 

ـ 

چۆن ئەم هەموو شتە لە یەک ڕۆژا بە سەری هاتوە؟ 

بە بیستنی ئەو شتانە هەستم بە خراپی ئەکرد هەر بۆیە بڕیارم یا بۆ سبەینێ هیچ شتێ نەکەم و بچم وانەیەکی باش بەم بە خاوەن کارەکەی 

بەیانی زو هەستام چووم بەرەو کوخەکەی بەڵام لەوێ نەبوو 

پاشان چووم بۆ شوێنی کارەکەی و لە پەنجەفەکەوە سەیرم کرد بەڵام تەنها سوهۆم دی بێکهیونی لێ نەبوو 

چوومە ناو چێشتخانەکەوە و بینیم سوهۆ کەمێ بێتاقەت و تەنهایە و ئاگای لە هاتنی من نەبووە 
لێی چوومە پێش و دەستێکم خستە سەر شانی 

ـ 

" سوهۆ … بێکهیون لە کوێیە؟ " 

" ئەلفا !!!!!!!!  هەر بە ڕاستی تۆ ئەلفای گروپە گورکەمانی !!!!!! "  
بە شۆکەوە وتی و چاوەکانی ظەق بوبون خۆشی نەی ئەزانی چی ئەڵێ 

سەرم لەقاند و پرسیارەکەم دوبارە کردەوە 

" خاوەن کار دەری کرد" 
بە دەنگێکی نزم وتی 

" چی؟ کەی؟ بۆچی؟ " 

" ئەم بەیانییە " 

ـ 

سوهۆ هەموو شتێکی بۆ باس کردم کە ڕۆژی پێشو قاپی شکاندوە و خاوەنەکەی کەسێکی کەی هێناوەتە جێی 

و سوکایەتی پێی کردوە بەوەی گورگێکی نێرە بەڵام لە کەسێکی نە زانراو  دوگیان کراوە  

و موچەی ئەم مانگەی پێی نەیاوە 

بە بیستنی ئەو شتانە ئەوەنەی کە لە بەڕێوەبەرەکەی توڕە بووم و داوام کرد کە بیبینم 

" ئەمەوێ ئەو نەفرەتییە ببینم" 
 بە توڕەییەوە وتم 

دووگیان کراو و  نەفرەت لێکراو 🐺  * CB *  ✅Where stories live. Discover now