بەشی یەڪەمـ

7.6K 603 242
                                    







********



"بەنەفرەت بێت"
هاواری کرد لە توڕەیدا لە کاتێکدا خۆی دواکەوتووە بۆچی ئەبێ بکەوێت
ئاه بێگومان چونکە قەیتانی پێڵاوەکانی دانەخست لەبەر ئەوەی زۆر پەلەی بوو
ئەگەر شەوی ڕابردوو بە گوێی دایکی بکردایەو زوو بخەوتایە ئەوا دوانەدەکەوت بۆ قوتابخانەکەی بەڵام
بەنەفرەت بێت ئەو زۆر به پەرۆش بوو
بۆ بەشی نوێی دراما پەسەندەکەی بۆیە تا درەنگانی شەوی بەدیار ئەوە بەسەر برد
لەپڕ هەڵبەزیەوە بەهۆی دەنگی ئەو هۆرینەوە



'ئاه چیت ئەوێ کوڕە؟'


ناڵاندی لە توڕەیدا ئێستا ئەم بەختە چی بوو بەم بەیانیە
دووبارە ئەو کوڕەی بێزاری ئەکات بەخۆی ماتۆڕەکەیەوە بەشوێنی کەوتووە

'هێی ئازیزم دڕەنگ کەوتوویت
ئەتەوێت بتگەیەنم؟'

بۆچی ئەیەوێت زیاتر توڕەی بکات مەگەر چەن جار گوتویەتی بەو نازناوە ناشرینە بانگی نەکات

بەشێوازێکی قێزلێبوونەوە سەیریکرد بەڵام هەرزوو و بەخێرای لە پشتەوەی سەرکەوت و دەستەکانی لە کەمەری تووندکرد لەو دەرفەتە باشتر نییە لەکۆتایدا ئەم کوڕە خوێڕیە بێزارکەرە سودی هەبوو

'زوو زوو بڕۆ دواکەوتووم بەڵام هیچ پارەکم نەهێناوە'

هێی ئەمە هەمان کچ نییە وایە؟
چۆن هێندە بەخێرای گۆڕا بۆ منداڵێکی ژیکەڵە کە چاوەڕوانی شیرینی خۆڕایی ئەکات

'ئایی ئازیزم من پارەم ناوێت، چی دەربارەی ئەوەی لەجێگای ئەوە ماچم بکەیت؟'

بابڵێین ئەمانە منداڵی شەیتانن
ئەم کوڕە خوێڕیەی خاوەن ماتۆڕە ئەیەوێت هەلەکە لەبەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت

'هههه جیۆن ئەگەر وەک کوڕێکی ئاقڵ و ژیر بەخێرای بڕۆیت و زیاتر دوانەکەوم ئەوکات بیری لێئەکەمەوە '

'کەواتە بەتوندی خۆت بگرە خاتوو جیۆن لاڤی '

ئەگەر دڕەنگ نەبووایە بۆ قوتابخانەکەی ئەوە لاڤی سوێندی خوارد ڕووخسارە جوان و بێخەوشەکەی بۆ ئەشێواند لەسەر ئەوەی نازناوی خۆی پێبەخشی دوبارە

لەبەردەم قوتابخانە وەستا بەخێرای هاتە خوارەوە و بەرەو ژوورەوە ڕایکرد بەڵام وەستێنرا لەلایەن دەستی جیۆن جونکووکەوە

'چییە چیت ئەوێ ؟'

لاڤی هاواریکرد کاتێک ئەیوست دەستی لەنێو دەستە گەورە و پڕ لەتاتۆکانی جونکووک دەربهێنێت

'ماچەکەی من چی لێهات مەگەر نەتوت گەر خێرا بکەیت ماچت ئەکەم '

جونکووک بە زەردەخەنەیەکی لارەوە وتی
بەڵام هەرزوو زەردەخەنەکەی ون بوو کاتێک لە ئازاردا ناڵاندی چونکە لاڤی زۆر بەخراپی گازێکی گەورەی لە دەستی گرت

شِــێــتٓ ʲᵏWhere stories live. Discover now