بەشی سیازدەهەمـ

2.7K 398 172
                                    

چێژی لێببینن💞🧸

~~~~~~~~~~

کاتژمێر سێی نیوە شەوە بەڵام لاڤی هێشتا نەخەوتووە ، چونکە بە ڕادەیەکی زۆر زۆر دڵخۆش و بە پەرۆشە بۆیە ناتوانێت بخەوێت

ئەوەی کە ئیتر خۆشەویستی جێۆنە وا ئەکات زۆر دڵخۆش ببێت بیر ئەکاتەوە چ گەمژەیەک بووە چەند ساڵە ڕازی نەبووە بە خۆشەویستی ئەو ، هەمیشە وەها بیری لێئەکردەوە کە کەسێکی خراپ و خوێڕیە ، کە ئەیەوێت ئازاری بدات و یاری پێبکات

دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر و خەیاڵکردنێکی لە ڕادە بەدەر چاوەکانی بەرەو ئامێزی خەو بەڕێیکرد










لە ژووری دانیشتنی کۆشکە گەورەکەیان کە زۆر لەوە گەورەترە کە دوو کەس تێیدا بژی ،
لەبەردەم باپیری وەستاوە ڕاستیەکەی تەنها جەستەی لێرە وەستاوە خەیاڵی لێرە نییە ، نازانێت چۆن چۆنی ئەم وێنانە گیراوە و بە باپیری پیشاندراوە ، ئەبێت چ کەسێک وای کردبێت؟

جوانتر لە وێنەکان ورد بوویەوە ئەوە لەو کاتەدا گیراوە کە ماچی لاڤی ئەکات یانیش ئەو کاتانەی کە لاڤی بە توندی لە باوەشی گرتووە

لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە کە باپیری دوای ئەو هەموو بێدەنگیە دەستی بە قسەکردن کرد

جونگکووک چاوەڕوان بوو کە توڕە ببێت بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو بە دەنگێکی هێمن و لەسەر خۆ قسەی کرد

"جونگکووک ، تۆ بچوک بوویت کاتێک دایک و باوکت لەدەستدا ، تۆم هێنایە لای خۆم هەموو هەوڵێکم دا تا دڵخۆشت بکەم بەڵام هێشتاش ئەمبینی کە بۆشاییەک لە ناختدا هەیە
کە گەورەتر بوویت بوویت بە کەسێکی لاسار و سەرەڕۆ ، وە هەمیشە شتانی خراپ و هەڵەت ئەکرد منیش بەخێرای بۆم چارەسەر ئەکردی بۆ ئەوەی هیچ شتێک نەیەتە سەر ناوبانگمان ، بەڵام بۆ تەنها جارێکیش سەرزەنشتی تۆم نەکرد ، پێم نەوەی بۆچی وەها ئەکەیت نەموت ئەمە هەڵەیە مەیکە ، هەمیشە ئەموت خۆی باش ئەبێت جارێ لەنێو تەمەنی گەنجیدایە ئەکرێ لە ئێستادا هەڵە بکات
بەڵام ڕۆڵەکەم ئەم جارە بەڕاستی ناتوانم هیچ شتێک نەڵێم ، کاتێک نەوەکەم کچێکی بچووکی لە ئامێزدایە لە ڕێستۆڕانتێک وە لەپێش هەمووان ئەڵێت ئەوە خۆشەویستمە باشە تۆ ئاگاداریت هەموو ئەوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە ؟
ئەزانیت چی ئەنوسن لەسەری
نەوەی گەورەبازرگانی کۆریا جێگرەوەی زنجیرە کۆمپانیاکانی جیۆن لەگەڵ کچێکی هەرزەکار ژووان دەبەستێت کە لە خێزانێکی ئاسایدایە ؟"

باپیرەی هەموو قسەکانی بە هێمنیەوە کرد چاوەڕوانی وەڵام و ڕونکردنەوەی نەوەکەیەتی کە تەواوی کاتەکە چاوەکانی لەسەر زەویەکە بوو وەک ئەوەی هەست بە شەرمەزاری بکات بۆ ئەوەی کە باپیری خستۆتە ناو ئەم باروودۆخەوە

"باپیرە من سوپاست ئەکەم بۆ هەموو ئەو شتانەی کە بۆت کردووم وە داوای لێبووردن ئەکەم بۆ هەڵەکانم بۆ ئەوەی شەرمەزارم کردوویت بەڵام شتێک بە باشی بزانە من لاڤیم خۆش ئەوێت گرنگ نییە خەڵکی چی ئەڵێت من دەستبەرداری خۆشەویستەکەم نابم ، لاڤی تاکە کەسە کەوای کرد بیربکەمەوە ژیان هەندێکی شتی جوانی تێدایە نمونە لاڤی
باپیرە تەنانەت ئەگەر تۆش بتەوێت وازی لێبێنم هەرگیز دەستبەرداری نابم و وازی لێناهێنم من لەگەڵ ئەو ئەبم تانانەت گەر باجەکەی بە گیانی خۆشم بدەم "
جونگکووک دوای ئەوەی سەری بەرزکرەوە قسەکانی بە بوێریەوە کرد ئەو لەبەردەم باپیری بە بوێریەوە بە مەردی پارێزگاری لە خۆشەویستە بچوکەکەی کرد

شِــێــتٓ ʲᵏWhere stories live. Discover now