بەشی بیست و یەڪەمـ

2.6K 383 162
                                    


خەیاڵ بڪە💞

~~~~~~~~~~~~~~

لە ناو ئەو قەرەباڵغیەدا وەستاوە ،ئاهەنگی دەوڵەمەندەکان بەڕاستێ بێزارکەرە ، هەمووان لێرە کۆبونەتەوە چونکە ئمشەو جونگکوک لەجێی باپیرەی وەک بەڕێوبەری زنجیرە کۆمپانیاکانی جیۆن دیاری دەکرێ ، لاڤی کە عەزیەکی پەمەیی ناسکی لەبەرە کە تێکەڵ کراوە لەگەڵ ڕەنگی سپیدا بەرەو ناوەوە ئاهەنگەکە ڕۆشت هەر زوو دەستی گیرا لەلایە جیمینەوە ، واهـ بۆچی پارک جیمین ئەمشەو ئەوەندە سەرنجڕاکێشە ؟!

"لاڤی بەخێربێیت "
سیۆکجین وتی لاڤی بەئاڕاستەی دەنگی ئاوڕی دایەوە ، هەرگیز سیۆکجینی بەم کەشخەیە نەبینیوە

هەر لە دوای ئەو مین یونگی بەدیارکەوت بۆ خاتری خوا ئەوانە ئەیانەویت پێشبڕکێی جوانترین مرۆڤەکانی سەر زەوی بکەن

"گەر جونگکووک بزانێت ئاوا سەرنجی هاوڕێکانی ئەدەیت و کەوتوویتە نیو خەیاڵەوە ، سەرەتا تۆ ئەنێرێت بۆ لای خودا پاشان ئێمە"
جیمین وتی و بویە هۆی ئەوەی لاڤی بەهۆش خۆی بێتەوە

"ببوورە ، سڵاو"
لاڤی دوای ئەوەی بە شەرمەزاریەوە داوای لێبوردنی کرد وەک گەمژە دەستی بەرزکردوە و سڵاوی لێکردن

یونگی لێی نزیک بوویەوە و ڕوومەتەکانی گرت

"من بیری ئەم کچە بچوکە کیوتەم کردبوو "
یونگی بە زەردەخەنەیەکی جوانەوە وتی ئەو بەڕاستی لاڤی زۆر خۆش ئەوێ چونکە پێیوایە کچێکی ژیر و ئاقڵە

دەستێک کەمەری لاڤی ڕاکێشا بۆ خۆی بێگومان جێۆن جونگکووکە

"کەی هاتی ئازیزم ؟"
کاتێک بە چاوەکانی هیچ بەشێکی لاڤی لە سەرنجەکانی بێبەش نە ئەکرد بە خۆشەویستیەوە پرسی

"کەمێک دەبێ"
لاڤی بەشەرمەوە وەڵامی دایەوە هەم لەبەر نیگاکانی جونگکووک هەم لەبەر ئەوەی جونککووک لە نێو ئەو جلانەدا زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە ئەمە هەستێکی شیرینی پێدەدات

پاش ئەوەی هەمووان لەسەر مێزێک کۆبووبوونەوە و قسەیان ئەکرد هەرچەند جونگکوک ناچار ئەبوو هەندێک جار بڕوات بۆ بەخێرهاتنی چەند کەسێکی گرنگ
ئێستا بانگرا بۆ ئەوەی لەبەردەم هەمواندا پۆستکەی پێ بببەخشرێت

دوای بەڕێوە چونی ڕێوڕەسمەکە و پێشکەشکردنی وتارەکەی جونککووک کە هەموو کاتەکە لاڤی بە شانازیەوە تەماشایی ئەکرد

ئێستا زۆر کەس ئەیانەوێت پیرۆز بایی لێبکەن لاڤی ویستی بچێت و پیرۆزبایی لێبکات بەڵام نەیتوانی بە هیچ جۆرێک سەرنجی جونگکووک بەدەست بهێێت بەهۆی ئەو ‌کۆمەڵە کچەی لەپڕ لەلای جونگکووک دەرکەوتن

بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بوو کاردانەوەی جونگکووک بوو کە هەر زوو ئەوانی فەرامۆش کردوو بەرەو لاڤی ڕۆشت کەمەری گرت و بەرەو ئەو مێزە ڕۆشت کە هاوڕێکانی لێیە

شِــێــتٓ ʲᵏWhere stories live. Discover now