بەشی نۆزدەهەمـ

2.6K 392 172
                                    


با خەیاڵ بڪەین!💞

~~~~~~~~~~~~~~~~

ئەوان زۆر دڵخۆشن ڪە دەزگیرانی یەکتر بە جۆرێک هەموو ڕۆژێک کە بۆ ساتێکی کەمیش بێت یەکتر ئەبینن ، وێرایی ئەوەی کە زۆر مەژغوڵن چونکە بڕیارە ئیتر جونگکووک بەفەرمی جێگایی باپیرەی بگرێتەوە چونکە ئەو چیدی بەهۆی تەمەنیەوە توانایی نەماوە ئەوە بەرپرسیارێتێکی گەورەیە بۆ جونگکوک
وە لاڤیش خەریکی کاروباری زانکۆیە چونکە ئەو پێویستە مانگی داهاتوو دەست بە خوێندن بکات لە بەشە دڵخوازەکەی خۆی بازرگانی !

لەم نێوەندەدا کەمی کات هیچ ڕێگری و کێشەیەکی بۆ دروست نەکردن تەنها کێشەیەڪ هەبێت ، هەستەکانی جونگکووک ئەو زیاتر لەوەی کە پێویسە غیرە ئەکات گەر بیتوانیایە لاڤی لە ژورێکدا بەندئەکرد و تەنها خۆی بۆی ئەبوو بیبینێت
بۆیە زۆر جار لەبەر ئەو هۆکارە کێشەیان بۆ دروست ئەبێت و دەمەقاڵێ ئەکەن
وە جونگکووک ئەیەوێت پەیوەندی جەستەیی لەگەڵ لاڤی هەبێت پێی وایە گەر بە جۆرە ببێت ئیتر کەس ناتوانێ لاڤی لێببات بەڵام هەمیشە لاڤی ڕەتی ئەکاتەوە ئەو نایەوێت پێش ئەوەی بە تەواوی هاوسەرگیری ئەکەن هیچ بەرکەوتنێکی هەبێت لەگەڵی !

"بۆچی لاڤی ؟"
جونگکووک بە بێسەبریەوە وتی ، کاتێک لەگەڵ لاڤی لە ژوورەکەی خۆین و دووبارە ڕێگری ئەکات لەوەی لەگەڵی بێت

"جونگکووک بۆچی ئەونە سوری لەسەر ئەوە ، بەڕاستی من نامەوێت ،تۆ وا ئەکەیت نا ئاسودەبم!"
لاڤی بە خەمباریەوە وتی ئەوەی جونگکووک زۆر پێداگرە لەوەی خۆی پێببەخشێت وا ئەکات بەڕاستی بیر لە شتی ناخۆش بکاتەوە تێناگات بۆچی بەو ڕادەیە ئەیەوێت

"بۆچی نا ئاسودە دەبیت یان متمانە بە من ناکەیت ؟"
جونگکووک بە هاوارەوە وتی کە بوویە هۆی ئەوەی لاڤی هەڵببەزێتەوە ئاخر جونگکوک هەرگیز ئاواها لێی توڕەنەبووە ئەمجارە شەڕەکەیان زۆر درێژەی کێشا !

"باسی چی ئەکەیت جونگکووک خۆ ئێمە خۆشەویستێکی هەرزەکارانە لە نێوانمان نییە ئێمە دەزگیرانین و بەم زوانە هاوسەرگیری ئەکەین ، تۆ باسی کامە متمانە ئەکەیت ؟!"

لاڤی بە شۆکەوە وتی دوای ئەو هەموو ماوەیە هێشتا پێی وایە متمانەی پێناکات

"کەواتە چی یانیش شتێک بوونی هەیە و تۆ لەمنی ئەشاریتەوە؟"
جونگکووک بە توڕەییەوە پرسی لە چەند چرکەیەکدا لاڤی پاڵدا بەرەو دیوارەکە زۆر بە توندی چەناگەی گرت ، لاڤی تەنها بە ترساویەوە سەیری ئەکات بۆچی وای لێهات ؟

"لاڤی بە نەفرەت بیت ئایا پێشتر لەگەڵ کەسێک بوویت و ئێستا ئەترسی بزانم ؟"
جونگکووک بە هاوارەوە وتی بەهۆی زۆری غیرەکەیەوە لە ناو مێشکی کۆمەڵێک چیرۆکی خەیاڵی دروست کردووە ئەو تێناگات لاڤی هێشتا بچوکە لە زۆر نزیک بوونەوەی لەم جۆرە کەمێک ترسی هەیە
وە نایهەوێ تا بەتەواوی هاوسەرگیری ئەکەن پێکەوەبن بەڵام جونگکووک هیچ تێنەگەش تا زۆر بە هەڵە و گەمژانە شتانێکی وت کە دڵە بچوکەکەی لاڤی کرد بە چەند پارچەیەکەوە
بیربکەرەوە ئەو کەسەی خۆشت ئەوێ و بریاڕی ئەوەت داوە هەموو تەمەنتی لەگەڵ بەش بکەیت بەم نزیکانە ئەبێتە هاوسەرت کەچی گومانت لێبکات بەوە؟!

شِــێــتٓ ʲᵏWhere stories live. Discover now