Party 32

565 48 5
                                    

Hiii im back

یونا: بەیانی باش

ب.پ،خ.پ: بەیانی ئێوەش باش کچم وەرن نان بخۆن

تای: نەخێر باوکە سوپاس بەڵام ئەبێ بڕۆینە کۆمپانیا

ب.پ: باشە بە دڵی خۆتان ئاگاتان لە خۆتان بێت

جەیکەی تای یونا: ماڵئاوا

ڕۆشتنە ناو سەیارەکە

یونا: ئەمڕۆ هیچ هەست بە باشی ناکەم

جەیکەی: ئەگەر باشنیت مەیە کۆمپانیا یان ئەتبەمە نەخۆشخانە

یونا: نانا باش ئەبم

بەڕێکەوتن بۆ کۆمپانیا

یونا: واوو لە مێژە نەهاتووم وە ئێرەتان دووبارە گۆڕیوە

تای: ئهم ڕەنگەکەی مان بە دڵ نەبوو

یونا: باشە من ئەڕۆمە ژورەکەم

تای و جەیکەیش بە هەمان شێوە ڕۆشتنە کۆمپانیا

( گایس چونکە کۆمپانیاکە هی تایە واتە ئێستا جەیکەی کۆمپانیای جیۆن بەڕێوە نابات بۆیە تای بەڕێوبەرە جۆنگکوک جێگری سەرۆکە وە یونا دەستە ڕاستی تایە یان سکرتێر)

کەسێک هاتە ژورەکەی یونا

یونا: فەرموو بەڕێزم

؟؟؟: ئێ من ئەمەوێ بەڕێز تای ببینم من هاوڕێی کۆنی ئەوم

یونا: ئێ بەسەرچاو بەڵام ناوی بەڕێزتان

؟؟؟: من ناوم تایمینە

یونا: بەسەر چاو

بە تەلەفۆنەکەی لە بەردەمی بوو تێلی بۆ تای کرد

یونا: بەڕێزم کەسێک هاتووە ئەیەوێت بتبینێت

تای: ناوی چیە

یونا: ناوی بەڕێز تایمینە ئەڵێ کە هاوڕێی کۆنی بەڕێزتانە

تای: با بێتە ژورەوە

یونا: بەسەرچاو

تێلەکە داخرایەوە

یونا: فەرموو بەرێزم لەگەڵم وەرە
یونا تایمینی بردە لای تایهۆنگ و خۆی ڕۆشتە دەرەوە

تای: هاورێ لە مێژە نەمبینیوی

تایمین: منیش هەروەها برا نەبێ هەر تێلێکت کردبا ئەو ماوە زۆرە

تای: باخوا ئەم ماوەیە زۆر سەرقاڵ بووم ببورە

تایمین: کێشە نیە براکەم

تای: چیەخۆیت

تایمین: هیچ شتێک تەنها هاتم بۆ لات کە بتبینم من ئێستا کارێکم هەیە ئەبێ بڕۆم ببورە کاتێکی تر یەم و قسەش ئەکەین

تای: باشە بەڵام ئەمە حساب نەبوو جارێکیتر ئەبێ بە تایبەتی بێیت

تایمین: هههه بەسەر چاو دەی بای

تای: بای

تای تێلی بۆ یونا کرد

یونا: بەڵێ بەڕێزم

تای: ئەونە جدی مەبە قاوەیەکم بۆ بێنە

یونا: باشە بەڕێزم

تێلەکە داخرایەوە

دوای کەمێک یونا هاتە ژورەکەی تای و قاوەکەی هێنا بەڵام لە کاتی هێنانەکە قاوەکەی لێ بەربۆوە و دەستی سوتا

یونا: ئاهـــ بە نەفرەت بیت دەستم

تای خێرا ڕایکرد بۆ لای یونا

تای: یونا یونا تۆ باشی ئادەی دەستت

تای بە هێواشی فوی لە دەستی یونا دەکرد و دواتر مەڵحەمی لە دەستی یونا دا لەبەر ئەوەی داوایکرد کە بۆی بێنن

تای: ئێستا باشتریت؟

یونا: ئهم سوپاس تای

تای: رۆش ئاگاداری خۆتبە ئیتر ئەونە کەتن مەکە

یونا: تشششش من ئەڕۆم سوپاس وە باییی

تای: بای شێت و شور

یونا ڕۆشتە ژورەکەی کووکی لەبەر ئەوەی بانگی کردبوو

یونا: بەڵێ کووکی

کووکی: ئاهـ یونا وەرە ..... ئەوە دەستت چیەتی

یونا: ئەوە هـ هیچ شتێک تەنها کاتێک کە قاوەم بۆ تای برد ڕژا بە دەستمدا

کووکی: چییی ئێستا باشی دەسیی ئازاری هەیە بڕۆینە نەخۆشخانە؟

یونا: ئای نەخێر من باشم پێویست بەوە ناکات کووکیا

کووکی: ئاهـ باشە کەواتە

یونا : کووکی منت بۆچی بانگ کرد؟

کووکی: وتم کە ئێوارە پێکەوە ئەڕۆینە دەرەوە من و تۆ و تای

یونا: ئهم باشە  دەی من ئەڕۆم

کووکی: خوات لەگەڵ

Byeee azanm kama bas chibkam har awnam la dast de day byeee ❤️❤️

Boys in love!✔️complete Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang