(+VK+)

979 160 107
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
کۆمێنت بکەن 😒

ماوەی هەفتەیەکە جونگکووک بەدوای تای دەگەڕێت
بەڵام وەک ئەوە زەوی قوتیدابێت لە هیچ شوێنێک نییە

ئەو بەڕاستی پەشیمانە ، دەیەوێت بمرێت
چۆن ئەم هەمووە تای ئازار داوە بە دوری خۆی
، چۆن توانیویەتی ئەمە بکات!
تەنها لەبەر جیمین کە درۆی لەگەڵ کردوە

ئێستا پێویستە کوێی بۆ بگەڕێت؟
لە هیچ شوێنێکی کۆریا نیە
کەواتە پێویستە بڕوات وڵاتانی تریش بگەڕێت؟

سەبارەت بە جیمین
دوای زانینی هەموو شتێک چیتر کەس لەگەڵ جیمین نەما
ئێستا وەک و پێشتر دەبێت بەتەنها بێت ، ئێستا وەک
پێشتر دوبارە خێزانی نەما و سفرەی قەرە باڵغ نەما

بەڵام هەموو ئەمانە هەڵەی ئەو بوون
لەوانەیە گەر هەموو ڕاستیەکانی بە جونگکووک بوتایە
و پێکەوە لەگەڵ تای و جونگکووک ئەمەیان چارەسەر بکردایە ئەمە ڕووی نەدایە ،، بەڵام ئیتر چارەنوسە

کەواتە ئێستا دەتوانین بڵێین هەموو تەمەنی گەنجیان بە درۆیەک ڕۆیشت،
دەتوانین بڵێین خۆشەویستیەکە لەسەر درۆیەک دروست بوە

کەواتە دەتوانێت پێی بگات؟
دەتوانن ژیانێک پێک بێنن؟

پێم وایە ئەستەمە ، کێ دوای درۆیەکی هێندە
گەورە و کارێکی لەم شێوەیە دەگەڕێنەوە لای یەک؟

بابڕۆینە ناو چیرۆکەکە

•=•=•=•=•=•=•=•=•=•=•=•=♦️=•=•=•=•=•=•=•=•=•=•=•=•
دوای سێ ساڵ!

جونگکووک و سان لە نزیک کەناری ئاوەکە دانیشتبوون
سانی یاری دەکرد و جونگکووک تەنها بە زەردەخەنەوە سێری دەکرد

کەشێکی زۆر هێمنی هەبوو
شنە بایە نەرمەکەش زیاتر خۆش کردبوو

خۆزگە ئێستا ئەویشی لێدەبوو!
خۆزگە لەجێ ئەوەی لەژێر ئەو گڵە بێت
لەگەڵ خێزانەکەی بوایە و دەستی بگرتنایە

ئەو شەوانەی کە دەترسن لە کەشە نا جێگیرەکان
ئەو ڕۆژانەی کە دڵخۆشن و پێدەکەن

خۆزگە لێی بویتایە تا پێکەوە ئازار و خۆشیەکانتان بەش کردایە
تا پێکەوە نازی ئەو کوڕە بێ باوکەیان بەن

ئێستا بەهۆی درۆیەکەوە کەسێک بۆشایەک هەیە لە نێو دڵی
و منداڵێک کەمتەر خەمیەکی هەیە لە ناز پێدان

سان! مامە
وتی کاتێک سێری لای خانوەکەیانی کرد
و بە ڕاکردنەوە ڕۆشتە لای مامی

بۆشایەک لەنێ و دڵمWhere stories live. Discover now