~

156 26 14
                                        



کچێک هەموو شەوێک تا درەنگانی شەو نەدەخەوت ~

خێزانەکەی وای لێهات بکەونە گوومان کەوتن ~

بەڵام ئەو هەمیشە تا درەنگان دەمایەوە بۆ ئەوەی دەرگا لە براکەی بکاتەوە
بێ ئەوەی ماڵەوە بزانن و سەرزەنشتی براکەی بکەن ~

ئەڵێن ڕۆژێک

کچەکە کەمێک درەنگ کەوت دونیا خەریک بوو تاریک ئەبوو کچەکە هێشتا نەگەڕابوویەوە ماڵەوە

براکەی و دایک و باوکی زۆر توڕە ببون

باوکی لە توڕەیی هاواری کرد و بە کوڕەکەی وت

لەوانەیە هەر لەگەڵ ئەو کوڕە بێت کە هەموو شەو تا درەنگ قسەی لەگەڵ دەکا و ناخەوێت

براکەشی تەواو توڕە بوو بەو قسەیە

ئەڵێن کچەکە گەشتەوە ماڵەوە بە جێرایی و شڵەژاوی

وای زانی براکەی پشتی ئەگرێ و بڕوای پێ دەکا

بەڵام براکەی بە ناوی شەرەف و ئازایەتی لەبەردەم دایک و باوکیدا کوشتی



ئایە شایەنی بوو ؟


ئەڵێن ڕۆژ ڕۆشت و براکەی هەموو شەوێک زیاتر عاڵی وێران دەبوو

کە دەیبنی کەس نیە شەوان دەرگای لێبکاتەوە
ڕزگاری بکا لە قسەی دایک و باوکی

کەس نەبوو کە شەوان بە دزیەوە قسەی لەگەڵ بکا و گاڵتەی لەگەڵ بکا


بەڵام هێشتا خۆشی بە ئازا و مەرد دادەنا

ڕۆژێک کە کەس لە ماڵەوە نەبوو ڕۆشت و سەیری کەل و پەلی خوشکەکەی کرد

سەیری پۆشاک و کتێب و کەل و پەلە جوانکاریەکانی کرد کە هەمووی وەک خۆی داندرابوو

کوڕەکە بە کوڵ دەگریا

لە کاتێک سەیری مۆبایلی خوشکەکەی کرد کە هیج نامەیەکی دڵداری تیا نەبوو
هیچ وێنەیەک لەگەڵ خۆشەویستەکەی نەبوو

جگە لە ئی ئەو

سەیری ئەو نامەیەی دەکرد کە بۆ هاوڕێکەی ناردبوونی لە کاتی چاوەڕوانی براکەی


کە چەند بە ترسەوە چاوەڕێی دەکرد نەوەک شتێک بەسەر براکەی هاتبێت

سەیری ئەو نامانەی ئەکرد کە هاوڕێکەی قسەی بۆی ئەکرد تا خەوی لێ نەکەوێت تا براکەی دێتەوە و دارگای لێ دەکاتەوە


لە کۆتایی نامەیەکی دەنگی کردەوە

دەنگی زۆر تراساو و شڵەژاو دیاربوو

کا بەڕێگاوە بە خێرایی ئەڕۆشت و ئەیوت

" وا گەشتمە بەر دەرگای ماڵەوە مەترسە مەترسە براکەم لە ماڵەوەیە دایکم و باوکم هیچیان پێ ناوترێ"


وابزانم ئەما تاکە وشەکانی بوو پێش ئەوەی بە دەستی براکەی بکوژرێت ~




وابزانم ئەما تاکە وشەکانی بوو پێش ئەوەی بە دەستی براکەی بکوژرێت ~

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



خۆزگە بوونەورێکم لە ئافرەت
پاکترو
باشتر دۆزیبایەوە
بوەستە لە ڕق بوونەوە لەوەی کە تۆ لە ڕەگەزی مێینە لە دایک بوویت

تۆ خاوەن هەموو شتێکی کە پیاو ناتوانێت خاوەندارێتی بکات
تەنانەت
"شەرەف"
لەسەر دەستی ئافرەتە بۆیە پیاوان لێیان ئەترسن

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 13, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

کورتە چیرۆک.Where stories live. Discover now