باران ئەبارێت.. !!
کتێبەکەم داخست و کوپەکەم دانایە سەر مێزەکە ..
چەندە کلاسیکی بیری لێدەکرێتەوە...
سەیری قوتابیەکەم کرد و بە بزەیەکەوە وتم:
"بۆچی هاتویت..؟
ئایە شتێکت پێویستە دەی وەرە ئێرە دابنیشە"بە گومڕاییەوە سەیری کردم و وتی :
"من ناتوانم سەرکەوم لە وانەی بیرکاری هەستەکەم سوچی مامۆستاکەیە لە پۆلدا هەمیشە گاڵتە دەکات و کات بە فیڕۆ دەدات "پێکەنیم و چاویلکەکەم لە چاوم کردەوە و هەناسەیەکم هەڵمژی بە وردی لەێم ڕوانی و وتم :
"ئێستا من چیرۆکێکت بۆ باس دەکەم بەڵام بە جوانی گوێدەگریت باشە "
بزەەیەکی کرد و وتی :
"باشە"دەستم کرد بە باسکردنی چیرۆکەکە :
لە شارە گەورەکەی ئەمریکا لە ناوجەرگەی نیویۆڕک..
پیاوێکی گاڵتە جاڕ هەبوو ...
پیاوێک بوو هەمیشە وای ئەکرد بە قسەکانی خەڵکی بێنە پێکەنین....
بەڵام خەڵکەکە بە شێت ناویان ئەبرد لەبەر ئەوەی پیاوەکە بە درێژایی ڕۆژ پێدەکەنی ...
ئەو دروشمێکی هەبوو کە بە هەموو کەسێکی ئەوت :
"دوو شت لە ژیان لە بیر مەکەن چونکە پێویستیتان پێیەتی
یەکەم پێکەنین
دووەم زەردەخەنە "خەڵکی پێدەکەنین و ئەیان وت هەردووکی یەک شتە
ئەیش پێدەکەنی و دەیوت :
"بەڵێ بەڵام بۆ دوو کاتی جیاوازە
بۆ نموونە گەر ڕۆژێک زۆر خەمبار بوویت و نەتوانی پێبکەنی
ئەتوانی سەیری ئاوێنە بکەیت و زەردەخەنە بکەی وات لێدەکات دڵخۆش بیت چونکە لەو کاتەدا ڕوخسارت زۆر جوانە وەک پارچە شیرینیەک لە دورەوە سەرنج ڕادەکێشێت "خەڵکی زۆر گوێیان پێنەدەدا لەبەر ئەوەی بە پێکەنینەوە قسەی ئەکرد ...
ڕۆژێکیان پیاوە دڵخۆشەکە زۆر توڕە بوو...
بکە خەڵکی دەیان بینی پێکەنینی سەر ڕوخساریان ئەگۆڕا...
هەموویان دەیان پرسی بۆچی توڕەیە
ئەویش لە وەڵامدا ئەیوت :
"جا خۆ ئێوە گوێ بۆ من ناگرن بۆچی ئێستا ئەپرسن "خەڵکی وای لێهات خەمی بۆ بخۆن هەموویان لێی کۆ بوونەوە تا گوێی لێبگرن...
پیاوەکە زەردەخەنەیەکی کرد و وتی :
"من کە ئامۆژگاری ئێوە دەکەم بو پێکەنینەوە ئێوە وەک گاڵتە لێی ئەڕوانن بەڵام من دەمەوێ دیوێکی جدی خۆشبەختی نیشانی ئێوە بدەم ..
تێتانبگەیێنم ژیان بە خۆشی و گاڵتە و ڕاستی وەرگرن."کات ڕۆی ساڵێک دوایی پیاوە پیرەکە کۆچی دوایی کرد ...
خەڵکی زۆر لەسەر گۆڕەکەی کۆ بونەوە...
هەموویان چاویان لە فرمێسک قەتیس مابوو
بەڵام شتێکیان لەبیر نەکرد...
ئەویش ئەوەبوو کە پیاوە پیرەکە وتی
لەو کاتانەی ناتوانی پێبکەنی "زەردەخەنە "بکەخەڵکەکە بە زەردەخەنەوە خوا حافیزیان لە پیاوە پیرەکە کرد ...
کات هات و ڕۆیی خەڵکی پیاوە پیرەکەیان لەبیر کرد
تەنها شتێک مایەوە
قسەکانی کردیان بە خو و نەریت....مناڵەکانیان بە ئامۆژگاریەکانی ئەو گەورەکرد...
بەڵام گەر بهاتبایە ئەم پیاوە بە ڕوێکی ناخۆش و گرژ قسەی کردبا
ئایە خەڵکەکە بە هیچ جۆرێک بۆی دڵتەنگ ئەبوون
یاخود بە هیچ جۆرێک ئامۆژگاریەکانی ئەویان وەردەگرت......مەبەستی من لێرەدا خەندە و پێکەنین دوو هۆکاری گەورەن بۆ فێرکردن خۆشەویستی.....
مرۆڤ بە بەخشینی سۆز دڵی کەسی بەرامبەر وەردەگرێت
....................
قوتابیەکە پێکەنی و وتی:
"ڕاستە ئەوەی لێرەدا هەڵەبوو من بووم لەبەر پێکەنینی مامۆستاکەم وانەکەم بە گرنگ هەژمار نەدەکرد "
پێکەنیم و سەرم قایل کرد و وتم:
" دەی بزانم ئەمڕۆ وای دابنێ ماموستا پیاوە پیرەکەیە پێش لە ڕۆشتنی قسە گران بەهاکانی بچەسپێنە لە مێشکت "(( کۆتایی ))
![]()
Oups ! Cette image n'est pas conforme à nos directives de contenu. Afin de continuer la publication, veuillez la retirer ou mettre en ligne une autre image.
کورت و پوخت...
واز لە چیرۆکی پیس و بێ مانا بێنن ...
کەمێک ئامۆژگاری ورگرن....
