❪6❫ Marry me?

88 15 9
                                    

Pov yoongi

زۆر زۆر دڵم خۆشبوو...کە گەڕامەوە ماڵەوە هۆسۆک و لونا دانیشتبوون....پێ ئەچوو زۆر بێ جەو بن...کە منیان بینی ڕاستەوخۆ هەڵسانەوە و سەیریان کردم منیش بە دڵخۆشی و پێکەنینەوە وتم:بەڵێێ!

هەر کە ئەو وشەیەم وت خێرا پێکەنین و ڕوخساریان درەوشایەوە....یانی ئەوان بەهۆی منەوە بێ جەو بوون؟!....هەر چۆنێک بێت ئێستا دڵخۆشن....بەڕاستی منیش زۆر زۆر دڵم خۆشە....لونا هاتە نزیکم و وتی:تۆ کردت یونگی...هیوادارم دڵخۆشبیت لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشتەوێت!

یونگی:سوپاس...لەگەڵ تۆش!

لونا:من؟!

یونگی:بەڵێ...

لونا:ھھ...بەڵام من هیچ کەسێکم خۆشناوێت شوکی....کەواتە ئێستا چۆن دەژیم هەر ئاوا بمێنمەوە زۆر باشە(وای وت کاتێک دەستی ئاوا '👌' لێکرد)

یونگی:لونا من باش تۆ دەناسم دەزانم کەسێک هەیە!

لونا:نۆ...

یونگی:با وابێت!

هۆسۆک:الحمد اللە یونیەکەمان گەیشت بە کڕاشەکەی

یونگی:ئحم بەڵێ😌

هۆسۆک:نەچی ئێمە لەبیر بکەیت هااا!

یونگی:خەمت نەبێت شتی وا ڕوونادات!

لونا:دەی هاوڕێیان من دەگەڕێمەوە بای....

یونگی:بۆ کوێ بەم کاتە؟!

لونا:ئێ کاتەکە درەنگی کردوە بۆیە ئەگەڕێمەوە....

یونگی:دەی تەنها ئەمشەو لێرە بمێنەوە!

لونا:ببورە یۆن یۆن بەڵام ئەبێت بگەڕێمەوە....

یونگی:یاااا ئێستا ماڵی جیمین بوایە ئەمایتەوە وانییە؟!

لونا:بەڵێ😌

یونگی:ئاوا وانییە؟!

لونا:یەس....

یونگی:ئا دەی بۆم بۆستە!

لونا:چی دەکەی؟!

هیچم نەوت تەنها چوومە چێشت خانە کە هاتمەوە بە ئەنقەست خۆم لە هۆسۆکدا تا بکەوێتە سەر لونا....هۆسۆک کەوت بەڵام پێش ئەوەی بکەوێت لونا خۆی لایا....وا دیارە بە فێڵەکەمی ‌زانیوە!

هۆسۆک هەڵسایەوە ئەو ئاوەی کە لە دەستم  بوو هەمووی پێمدا کرد منیش بەدوایی کەوتم لونا تەنها پێمان پێ دەکەنی...

لونا:دەی هاوڕێیان بەسیکەن من دەڕۆم ئێوەش ئەو ماڵە پاک بکەنەوە!

یونگی:لولو دەی پلیس تکایە تەنها ئەمشەو!

لونا:بەخوا یونگی تۆ جێی سیقە نیت جارەکەی ترم بیرماوە....

یونگی:ئەو کات من نەبووم🙄

First Love//M-Y.GTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang