part{8}

95 12 0
                                    


یونگی:دەی جیسوو بابڕۆین


jisoos pov:

بەو قسەیەی هیۆنگ زۆر سەرسام بووم لەبەر ئەوەی هەرکاتێک من شەڕم لەگەڵ کەسێک بکردایە یونگی لەسەری دەکردمەوە و نەیدەهێشت کەس دەستم لێ بدات تەنانەت ئەگەر من لەسەر حە‌قیش نەبوومایە بەڵام ئەمجارە جیاواز بوو

جیسوو:ئەی چی دەربارەی تەنوورکە
یونگی:نامانەوێت
جویو:نـ ،نـ ،نا من نامەوێت
جیسوو:دەی هیۆنگ با بیبەین ئەو نایەوێت
یونگی:نا نەخێر ئەو تەنوورەیەمان ناوێت
جویو:ئەهـ نا با بۆ خوشکەکەت بێت ئەو حەزی لێیە

جیسوو دەستی بۆ تەنوورەکە درێژ کرد ویستی بیهێنێت

یونگی:دەستی لێمەدە نایبەین
جیسوو:بەڵام بۆچی خۆ ئەو نایەوێت
جویو:ئەگەر لەبەر منتە ئەوا بۆ خوشکەکەتی ببە چونکە من نایبەم
یونگی:نەخێر هەر خۆم ناهێڵم تەنوورەی وا کورت لەبەر بکات
جیسوو:بەڵا.......

یونگی نەیهێشت جیسوو قسەکەی تەواو بکات ڕایکێشایە دەرەوە لە دووکانەکە

جیسوو:ئاهـ بەرمدە خۆ منداڵ نیم بۆچی بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەیت (بە توڕەییەوە)
یونگی:ئەمجارە شتێکم گوت پێم دووبارە مەکەوە ئەگەرنا شتێکی خراپ دەکەم (بە توڕەییەوە)

جیسوو خۆی پێ نەگیرا دەستی کردە گریان

یونگی: بۆچی بەم شێوەیە دەگریت؟
جیسوو:گەمژە بۆچی بو شێوەیە مامەڵەت لەگەڵ کردم لای ئەو کچە ها ئەوت دەناسی یان خۆشەویستەکەتە بۆیە کە ئەوت بینی ڕاستەوخۆ شڵەژای

یونگی بەو شێوەیە زیاتر توڕە بوو جیسووی بردە دەرەوەی مۆڵەکە و پەیوەندی بە شۆفێرەکە کرد جیسووش زیاتر و زیاتر دەگریا

jisoos pov:

بەڕاستی زۆر دڵتەنگ بووم کاتێک هیۆنگ بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ کردم لای ئەو کچە وەک ئەوە وابوو کە یەکتری بناسن کاتێک یەکتریان بینی زۆر سەریان سوڕما و بە شڵەژاویەوە قسەیان لەگەڵ یەکتری دەکرد، وە زۆر سەیربوو کاتێک بە هیۆنگم وت کە ئەو کچە خۆشەویستتە زۆر توڕەبوو "چی"ئەی ئەگەر ئەوان بەڕاستی خۆشەویست بوون "ئاهـ" جیسوو وەرەوە سەرخۆت هوڕێنە مەکە خۆشەویستی چی

ending jisoos pov

دوای ئەوە شۆفێرەکە هاتوو ئەوانی گەڕاندەوە ماڵەوە

جیسوو ڕایکردە ژوورەوە خ.مین لەسە قەنەفەکە دانیشتبوو جیسوو چوە باوەشی و گریا

خ.مین:کچەکەم چی بووە بۆچی دەگریت !!؟؟

یونگی هاتە ژوورەوە

خ.مین : یونگی چی بووە بۆ بۆچی خوشکەکەت دەگریت ؟ ئەی کوا جلەکان !!؟
یونگی:هیچ نەبووە تەنیا جلەکانمان بیرچوو لە دوکانەکە
جیسوو:چ چی بیرمان چوو (بە بێڕێزیەوە)


"پاڵەوانە بەهێزەکەم"Where stories live. Discover now