لەناکاو جویو هاواری کردجویو:کای بەسیکە بۆچی وەک شەر دەکەی(بە توڕەی و بە هاوارەوە)
یونگی:جویو بڕۆ ئەوە لە نێوان خۆماندایە
جویو:نەخێر ناڕۆم
کای:یونگی ڕاست دەکات ئەوە لە نێوان ئێمەدایە تۆ بڕۆ
جویو:ناڕۆم(بە توڕەییەوە)
کای:جویو ناچارم مەکە لە پێش تۆ لە یونگی بدەم
یونگی:لەگەڵ تۆمە خێرا بڕۆ (بە توڕەی و هاوارەوە)
جویو:نەخێر کای وازبێنە من خۆم دەزانم لەسەر چی شەڕتانە وە من خۆم بە مامۆستام گووت کە دەمەوێت لەگەڵ یونگی بم ئەویش ناوی منی بردە بەرامبەر یونگی
کای:دڵنیام درۆ دەکەی
جویو:بۆچی ؟؟پێویست دەکات درۆ بکەم؟
کای:تورەبوو مستێکی لە یونگی دا یونگی مستێکی لێداوە
جویو:گوتم بەسە!!!(بە گریان و هاوارەوە)
جویو دەستی یونگی ڕاکێشا و بەدوای خۆیدا،بردیە شوێنێکی تر،کایش بە تورەی ڕۆشتەوە پۆلجویو:گەمژە بۆچی ئەوەندە حەزت لە شەڕە (بە توڕەییەوە)
یونگی:تۆ نەبووی وایە؟
جویو:مەبەستت چیە لەوەی دەڵێی تۆ نەبوی!؟
یونگی:تۆ نەبویت کە بە مامۆستات گوت ناومان بەرامبەر یەکتری دانێت وایە؟؟
جویو:ئۆی خودایە هەر بەڕاستی تۆ تۆ ئەوەندە گەمژەیت کە باوەڕ بە شتێکی وا بکەیت!
یونگی:کەواتە تۆ نەبوویت؟
جویو:بێگومان نەخێر تەنیا بۆ ئەوە وام گوت کە شەڕەکە بوەستێت،دەی دووبارە دەموچاوت شێواوە با بڕۆینە ژووری چارەسەر کردن
یونگی:نا نەخێر
جویو:بەڵام بۆچی
یونگی:ئەگەر بچم پزیشکەکە چارەسەرم دەکات بەڵام دواتر بە باوکم دەڵێت کە شەڕم کردووە و باوکیشم لە ماڵەوە سزام دەدات
جویو:هەر بەڕاستی باوکت بەهۆی شتی ئەوەندە بچوکەوە سزات دەدات؟
یونگی:ئهم
جویو:دەی کەواتە لێرەبە ئێستا لەناو جانتاکەم کەمێک لۆکە دێنمجویو لۆکەی هێناو گەڕایەوە
جویو:ئەوە گەڕامەوە
جویو لۆکەکەی دەرهێنا و بە نەرمی لێوی یونگی پێ تیمار دەکرد
yoongis pov:
کە جویو لۆکەکەی بە نەرمی لە لێوم دەخشاند هەستێکی ناوازەم هەبوو دواتر بە تیژی سەیرم دەکر لەناکاو سەری بەرز کردەوەو سەیری کردم،منیش خێرا چاوم لابرد لەسەری
لە دڵی خۆمەوە گوتم نەفرەت مین یونگی وابزانم هەستی پێکرد بۆیە شڵەژا وە منیش شڵەژامending yoongis pov
juyus pov:
کاتێک کە گەڕامەوە و لۆکەکەم دەرهێنا بە نەرمی بە لێوی یونگیمدا دەخشاند بۆ ئەوەی ئازاری نە بێت بەڵام کاتێک کە سەیری یونگیم کرد خێرا چاوی لەسەرم لادا بۆ ئەوەی هەست پێ نەکەم بەڵام بەتەواوەتی هەستم پێ کردبوو کە بە تیژی سەیری دەکردم ئەمەش وای لێ دەکردم بشڵەژێم و دڵم خێرا لێبدات
ending juyus pov
دوای ئەوە زەنگ لێیدا
جویو:دەی من دەڕۆمەوە دەبێت بچم کەل و پەلی مۆڵ بکڕم
یونگی:منیش دەچم ئەی باشە بۆچی بەیەکەوە نەچین؟
یونگی لە دڵی خۆی:گەمژە ئەوە چیت لەدەم دەرچوو
جویو:بـ،بـ بەیەکەوە بچین ؟!!
یونگی:کێشە نیە خۆم دەچم
جویو:باشەکواتە زە یەکەوە دەچین
یونگی:کەواتە کاتژمێر 8 ی ئێوارە ئامادەبە دێم بە دوات
جویو:باشەدواتر هەردووکیان ڕۆیشتنە ماڵەوە نانی ئێوارەیان خوارد تا کاتژمێر بووە 7:30
یونگی چوو خۆی بگۆڕێجیسوو:هیۆنگ دەچیتە شوێنێک؟
یونگی:ئهم (بە ساردی )
جیسوو:کەواتە دەچیتە کوێ؟
یونگی:مۆڵ
جیسوو:بۆچی؟ خۆ تۆ حەزت لە مۆڵ نیە،ها زانیم بۆ ژوان دەچیت(بە شەیتانیەوە)
یونگی:نەخێر دەچم جل دەکڕم بۆ گەشتەکەی بەیانی
جیسوو:ئای دڵم ژانی کرد تۆ گەشتەکەی منت تێکدا و ئێستاش بۆ خۆت دەچی (بە توڕەی و بەنازیەوە) دەی تکایە منیش ببە مۆڵ بێزاربوم لە ماڵەوە
یونگی:نەخێر ناتبەم
جیسوو:دەی تکایە هیۆنگ ببمبە (بە کیوتی)
یونگی:خۆت کیوت مەکە ناتبەم
جیسوو:ئێدە بۆ ؟؟ (بە توڕەییەوە)
یونگی:لەبەر ئەوەی حەز ناکەم
جیسوو:باشە باش با خۆ ئەمجارە کارت بەم دەبێت "یونگی شی" (بە هاوارەوە وتی و ڕایکرد)
یونگی:بەس بتگرم خۆم دەزانم چیت لێ دەکەم "جان"تب/یونگی پێی ناخۆشە بە یونگی شی بانگ بکرێت،و جیسووش پێی ناخۆشە بە جان بانگ بکرێت،کە ئەوان بە منداڵی ئەوان ئەو ناوانەیان بەکاردەهێنا بۆ توڕەکردنی یەکتری.
دوای ئەوە یونگی خۆی ئامادەکرد و بە ئۆتۆمبێل چووە دوای جویو
یونگی:ببورە کەمێک درەنگ کەوتم
جویو:کێشە نیە منیش درەنگ خۆم ئامادە کردبینەری پارتی داهاتوو بن
ئایا لە مۆڵ چی ڕوودەدات........!!؟ کاتێکی چۆن بەسەر دەبەن.........!؟؟
YOU ARE READING
"پاڵەوانە بەهێزەکەم"
Actionپێشەکی/ ئەم چیڕۆکە باس لە یونگی و جویو دەکات کە لە قوتابخانە یەکتری دەناسن بە هۆی ئەوەی یونگی نمرەکانی زۆر خراپە،جویوش بە پێچەوانەی یونگی بەرزترین نمرەی هەیە مەمۆستا داوە لە جویو دەکات وانە بە یونگی بڵێت ئەوانیش سەرەتا ڕقیان لەیەک دەبێتەوە بەڵام دوا...