part{15}

96 11 0
                                    


جویو و یونگی بەیەوە دانیشتن
جویو:ببورە لەبەر من نەتتوانی بڕۆیت
یونگی:کێشە نیە هەر خۆم ساڵی پار هاتومەتە ئێرە ئەشکەوتەکەشم بینیوە،ئەی قاچت چۆنە
جویو:باشە ئازاری کەم بۆتەوە
یونگی:ئەی ئەو قاوەیەت لەکوێ هێنا؟
جویو:بەیانی دایکم بۆی کردمە ناو دەبەیک کە شلەی گەرمی لەناو سارد نابێتەوە و ۲ کوپیشی دانا گوتی لەگەڵ هاوڕێیەکت بیخۆوە
جویو:یونگی بۆچی تاکو ئێستا،ئەو هەمووە کاتە بەیەکەوە بوینە بەڵام هیچ باسی خۆتت بۆ نەکردووم
یونگی:باشە تۆ سەرەتا باسی خۆت بکە
جویو:باشە خۆت ناو و تەمەنم دەزانی وە خۆشت دەزانی لەگەڵدایکم و نەنکم دەژیم
یونگی:ئەی باوکت؟
جویو:ئەو هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی تردا کرد
یونگی:بۆچی
جویو:دایک و باوکم هاوسەرگیریان کرد دواتر دایکم دووگیان بوو بە کوڕێک باوکیشم زۆر دڵی خۆش دوای ئەوە منداڵەکە بوو بە ۷ مانگ لە سکی دایکم باوکم زۆر بە پەرۆش بوو بەڵام کاتێک دەچوونە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی بزانن تەندروستی منداڵەکە چۆنە توشی ڕووداوێک بوون دایکم زۆر بە خراپی بریندار بوو چونکە قایشی سەلامەتی نەبەستبوو لەبەر منداڵەکە وە منداڵەکە لەبار چوو دوای ۳ ساڵ دایکم و باوکم چاوەڕێی منداڵێکی تربوون بەڵام دایکم دووگیان نەدەبوو و چونە دکتۆر بۆ ئەوەی بزانن بۆچی ۳ ساڵە دووگیان نابێت دکتۆرەکە گوتی وابزانم نەزۆکی و هیچ منداڵێکت نابێت دوای ئەم هەواڵە باوکم زۆر توڕە بوو بۆیە لە دایکم جیا بویەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکیتردا کرد
یونگی:ببورە دڵتەنگم کردی
جویو:نا من پێم ناخۆشنیە هاوسەرگیری کرد چونکە من ئێستا لەگەڵ دایکم و نەنکم زۆر بە خۆشی دەژیم و زۆر ئاسودەم لایان،ئەی چی دەربارەی تۆ؟!
یونگی:منیش لەگەڵ دایک و باوکم دەژیم ۲ خوشکیشم هەیە جیسوو کە ۲ ساڵ لەمن بچوکترە واتە تەمەنی ۱٥ ساڵە یوریش خوشکە بچوکەکەمە کە تەمەنی ٥ ساڵە
جویو:هەر ئەوەندە؟
یونگی:ئەی چی ؟
جویو:ئەی باشە کامیانت زیاتر خۆش دەوێت
یونگی:جیسوو
جویو:وامزانی دایکت هەڵدەبژێری
یونگی:نا نەخێر ئەو هەڵنابژێرم
جویو:بۆچی ئایا نێوانتان باش نیە لەگەڵ دایکت ؟؟
یونگی:نا بەس ئەو لەوەتەی یوری لەدایک بوە ئاگای لەمن و جیسوو نەماوە و گرینگیمان پێنادات
جویو:نا هەموو دایکێک گرینگی بە منداڵەکەی دەدات بەس تۆ هەستی پێ ناکەیت
یونگی:نا وانیە کۆتا جار کە دایکم هات و لەلام خەوت تەمەنم تەنیا تەمەنم ۱۲ ساڵ بوو سەرەتا لای جیسوو پاڵدەکەوت تاکو خەوی لێ دەکەوت دواتر دەهاتە لای من تاکو بەیانی لام دەبوو دوای ئەوە دەرکەوت کە دوگیانە وە باوکم نەیهێشت هیچیتر بێتە سەرەوە و لای ئێمە بخەوێت بۆئەوەی یوری سەلامەت بێت و جیسوش لەوە ڕانەهاتبوو هەموو شەوێک دەهاتە باوەشی من دەخەوت دوای ئەوەی یوریش لەدایک بوو دایکم نەهاتەوە لامان
جویو:ئەی باوکت؟
یونگی:باوکم لەدایکم خراپترە تەنانەت بیریشم نایەت کە کۆتا جار کەی بوو باوەشی لێدام
جویو:ئەی کێ گرینگیت پێ دەدات ؟
یونگی:خزمەتکارەکان
جویو:گاڵتە مەکە
یونگی:بۆچی؟؟ئایا پێویستدەکات گاڵتە بکەم؟ئەوان هەموو کاتێک جلەکانم دەشۆن و خواردنم بۆ ئامادە دەکەن و قسەی خۆشم لەگەڵ دەکەن وەک کوڕی خۆیان مامەڵەم لەگەڵ دەکەن
جویو:ئەی قسەی دڵت لای کێ دەکەیت؟
یونگی:هیچ کەسێک ئەی تۆ؟
جویو:من لای دایکم یان نەنکم جیاوازییان نیە بەڵام زیاتر لای دایکم قسەی دڵم دەکەم و زۆربەی جار لەباوەشی ئەو دەخەوم
یونگی:بەڕاستی تۆ زۆر بەبەختیت وام لێدەکەیت ئاواتت پێ بخوازم
جویو:قسەی وامەکە تۆش بەخۆشی دەژیت تەنیا دەخۆیت و دەخەویت بەڵام من زۆر دەخوێنم و پێویستە کاریش بکەم
یونگی:گرینگ ئەوەیە کە خێزانێکی باشت هەیە کەچی من نیمە
یونگی ئەو قسەیەی زۆر بەدڵ گرانیەوە کرد جویوش بەرگەی نەگرت باوەشی لێدا یونگیش بەهەمان شێوە دوای چەند خولەکێک بەو شێوەیە بوون دواتر یونگی گوتی
یونگی:سوپاس کە هێشتت کە گوێت لە چیڕۆکەکەم ڕاگرت
جویو:قسەی وامەکە پێویست بە سوپاس ناکات

"پاڵەوانە بەهێزەکەم"Where stories live. Discover now