ئینجا بمبورن ئەزانم وتی ھەموو ڕۆژێک پاڕت پۆست ئەکەم و دوێنێ نەمکرد بەڵام لەبەر دوو شت بوو سۆو صۆڕی ئینجا ڤۆت و کۆمێنت و فۆڵۆ لە بیر مەکەن
꧁دەی بۆ ناو چیرۆک꧂
دوای دوو ڕۆژ
بە درێژایی ئەم دوو ڕۆژە تای بێھۆشە بەھۆی ئەوەی خوێنێکی زۆری لێ ڕۆشتوە وە ن/ت ش کوڕەکانی ئاگادار کردوەتەوە کەتای لەلای خۆی ماوەتەوە و کوڕەکانیش زۆر دڵتەکن بونە بەھۆی ئەوەی بەسەر تای دا ھاتوە وە سەبارەت بە یۆنسان ئەو نازانێ و ڕۆژانە ن/ت بە پەیوەندی فیدیۆی قسەی لەگەڵا ئەکا ھەر کاتێکیش داوای تای بکا ن/ت پێی ئەڵێ کە لەدەرەوەی شارە بە مەبەستی کار کردن و یۆنسانیش باوەڕ ئەکا
ئێوارەیەو ن/ت و کوڕەکان لە ھۆڵەکەی ماڵی ن/ت دانیشتوون بە دیار تایەوە و تاش وەک نیوە ڕوحێکە
ن/ت: کوڕینە یۆنسان بە تەنھا لە ماڵەوەیە بڕۆنەوە لای ئەو من خۆم چاودێری تای ئەکەم
کوک: ئێ بەڵام براژن تۆش ماندووی
ن/ت: کەروێشکی زۆر زان ئەوەنە بە من مەڵێ براژن ئەوە یەکەم وە دوەمیش نەخێر ماندوو نیم ئەم دوو ڕۆژە ناڕۆم بۆ نەخۆشخانە بەڵکو مینسوو لە جیاتی من کارەکان بەڕێوە ئەبا
کوک: ھ....ھا کێ
( بە مەستیەوە)ن/ت: مینسوو مینسوو خۆ کەڕ نیت
کوک: ئاھا ئێ باشە دەی کوڕینە با بڕۆین براژن ڕاست ئەکا با یۆنسان بە تەنھا نەبێ لە ماڵەوە
ن/ت: کەروێشک پیس بەس خۆم ئەزانم چیت لێ ئەکەم
( کاتێک سەرینێکی تێ گرت)کوکیش پێی پێکەنی
کوڕەکان ھەستان و کۆتا کەسیش کوک ڕۆی بەڵام ن/ت قوڵێ گرت بە مەبەستی ئەوەی ئەو بمێنێتەوە
کوک: بەڵێ براژن شتێکت ئەوێ
ن/ت: ئا بەڵێ
کوک: چی با بۆت جێبەجێ بکەم
ن/ت: بۆچی کە ناوی مینسووم ھێنا بەینی خۆمان بێ کەر بووی
( لەبەر ئەوەی ن/ت لەگەڵ کوڕەکان تێکەڵە ئەم قسانە ئاساییە)کوک: ڕاستیەکەی مینسوو کچێکی باشە و لەو جۆری منە بەڵام ناوێرم نزیکی بکەومەوە لەوە ئەترسم ڕەتم کاتەوە
ن/ت: ھھھھھھ باشە کەروێشک خۆم قسەی لەگەڵا ئەکەم
کوک: بەڕاستتتتتت( بە دڵخۆشیەوە)?
![](https://img.wattpad.com/cover/305618111-288-k766115.jpg)
YOU ARE READING
The day we met ( تەواو کراوە ✔️)
Romance؟؟؟: کوا بەڕێوبەری ئەو نەخۆشخانەیە ئەبێ بە دەر کردنت بدەن لێرە تۆ من ناناسی ئاوا قسەم لەگەڵ ئەکەی ( بە توڕەی) ن/ت: چیت نە کردوە بیکە من خۆم بەڕێوبەری ئێرەم ( بەبێباکیەوە) ن/ت: گەمژەی بێ نرخ بمکەوە ئینجا قژم ڕاکێشە بزانم ئەوکاتیش ئەوا ئەتوانی دەستم...