ئه‌شقی کۆیلەیەک

36 5 0
                                    

پارتی یه‌كه‌م

له‌ شه‌وێكدا كه‌ باران به‌ لێزمه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ هه‌روه‌ها شه‌وێكی سارد و سامناك كچێك له‌ دایك بوو به‌ناوی (ئێلیزا) هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی هاته‌ دنیاوه‌ دایكی كۆچی دوای كرد، هه‌روه‌ها براكه‌شی له‌ شه‌ڕی نێوان عوسمانییه‌كان و كافره‌كاندا گیانی به‌ خاك سپارد، وه‌ (ئێلیزا) و باوكی به‌ ته‌نها مانه‌وه‌، له‌ دوای ئه‌و شه‌وه‌وه‌ خه‌ڵكی گوند پێیان وابوو كه‌ هیچ كه‌س نابێ نزیكی (ئێلیزا) بكه‌وێته‌وه‌ چونكه‌ به‌د به‌ختی دێنێ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی لێوه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه‌ (ئێلیزا) كچێكی میهره‌بان و جوانه‌ پرچێكی ڕه‌شی قه‌ترانی درێژی هه‌بوو وه‌ هه‌روه‌ها خاوه‌ن ڕوخسارێكی زۆر جوان بوو ڕۆژێكیان كاتێك (ئێلیزا) له‌ باخه‌كه‌ی خۆیان ڕاكشابوو وه‌ سێری هه‌وره‌كانی ده‌كرد باوكی بانگی كرد و پێی وت : شه‌كره‌ شیرینه‌كه‌م به‌ته‌مام بچمه‌ ناو سووپاوه‌ و بجه‌نگم بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بپارێزم.
ئێلیزا وتی : هه‌رگیز ناهێڵم بڕۆیت باوكه‌
باوكی گوتی : خه‌مت نه‌بێ ڕۆڵه‌كه‌ی خۆم تا من دێمه‌وه‌ تۆ له‌ كۆشكی پاشا ( فێردی ) ده‌مێنیته‌وه‌.
ئێلیزا : چی؟؟؟ تۆ باسی چی ئه‌كه‌یت باوكه‌!
باوكی ئێلیزا : شه‌كره‌ شیرینه‌كه‌م من له‌گه‌ڵ شا فرێدی خزمایه‌تییه‌كی كۆنمان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ئه‌وان ده‌تپارێزن.
ئێلیزا : به‌ڵام باوكه‌ من به‌یانی ڕۆژی له‌ دایك بوونمه‌ ئه‌مه‌وێت له‌مبی!
باوكی ئێلیزا : ببوره‌ كچم...
ئێلیزا به‌ گریانه‌وه‌ چووه‌ ژووره‌كه‌ی خۆی و نه‌ ده‌وه‌ستا له‌ گریان پاش كاتژمێرێك باوكی بانگی كرد و وتی ئه‌سپه‌كه‌ت ئاماده‌یه‌ وه‌ره‌ كچم ئێلیزاش چووه‌ سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ و به‌ڕێ كه‌وت بۆ شانشینی شا لایۆش ئێواره‌ كه‌ نزیك ده‌بۆیه‌وه‌ له‌ كۆشك كوڕێك به‌ خێراییه‌كی زۆره‌وه‌ به‌ ئه‌سپه‌كه‌ی خۆی به‌ ئێلیزادا كێشاو ئێلیزا كه‌وت و بێ هۆش بوو.
كاتێك چاوی كرده‌وه‌ بینی له‌ ژورێكی گه‌وره‌ و خۆش و شازادایانه‌دا بوو هه‌روه‌ها ئه‌و كوڕه‌ی خۆی پێدا كێشا بینی به‌ دیاریه‌وه‌ دانیشتووه‌ و خه‌وتووه‌.
وه‌ ئێلیزا هه‌ستی به‌ ئازارێكی زۆر زۆر ده‌كرد و جم و جۆڵی زۆر بوو كوڕه‌كه‌ خه‌به‌ری بۆوه‌ و وتی تۆ باشی خاتوون؟
ئێلیزا له‌ تاو ئازار قسه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا
كوڕه‌كه‌ش چوو پزیشكێك بانگ بكات
پاش كه‌مێك كوڕه‌كه‌ لای پزیشكه‌كه‌ حاڵی ئێلیزای پرسی
له‌ وه‌ڵام دا گوتی....


چـــــاوه‌ڕێی به‌شی دوو بن.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Nov 03, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

ئه‌شقی کۆیلەیەکWhere stories live. Discover now