CHAPTER~ 1

5.2K 152 113
                                    

" لــێــــیـــان پــــرســـیـــم چۆنـــــم ؟ وتـــــم مـــانـــدووم
بـــــەڵـــــام کـــــەس نـــــەیـــــپـــرســــی چــــی
مـــــانـــــدووی کــــردووم "

" لــێــــیـــان پــــرســـیـــم چۆنـــــم ؟ وتـــــم مـــانـــدووم بـــــەڵـــــام کـــــەس نـــــەیـــــپـــرســــی چــــی مـــــانـــــدووی کــــردووم "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~


﴿ تـــایـــهــــیــــۆنـــــگ ﴾

بێهیوابوون ... ئەزانن بێهیوابوون چیە ؟ ئایە ئێوەش بێهیوابوون ؟ ئێوەش دڵتان شکاوە ؟ ئێوەش بە شێوەیەک تێکشکان کە چیتر باوەڕ بە نزیکترین کەسەکانتان نەکەن ؟
کە گەشتونەتە ئەو ڕادەیەی لە ژیان بێزار ببن ؟ من گەشتووم .. من بێهیوابووم ... من تێکشکام ... بەڵام ئەزانن چی ناخۆشە ؟ .. لە دەست دانی متمانە ... متمانەی نزیکترین کەس لە ژیانت ئێوە خۆشەویستیتان کردووە ؟
ئەی بەڵێنی هەمیشە پێکەوە بوونتان پێدراوە ؟ ....
لە هەمووی گرنگتر هەتاوەکو ئێستا پێکەوەن ؟ ... من لەیەکەم کەوتنم ئەو بەڵێنە شکێنرا .... ئەو کەسەی بەڵێنی مانەوەی پێدابووم لە یەکەم کەوتنم وازی هێنا ئەو لەگەڵ من گۆڕا گۆڕانێکی گەورە ... بەڵام منیش گۆڕام .. گۆڕانێکی 180 پلەیی !!
ئەتانەوێت تەواوی ڕوداوەکە بزانن ؟
من کیم تایهیۆنگم ئەمەش چیرۆکەکەی منە ..
هەموو شتێک لەو شەوەوە دەستی پێکرد .....

گەڕانەوە بۆ دواوە ......

تایهیۆنگ دەرگای ماڵەکەی کردەوەو بە هێواشی دایخست سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد کاتژمێر 10:05 خولەک بوو بە بڕوای ئەو ئێستا برا بچوکەکەی خەوتووە بەرەو چێشخانەکە بەڕێکەوت تاوەکو کەمێک ئاو بخواتەوە بەڵام کاتێک ڕۆشتە ژوورەوە سەرسام بوو بە چێشخانەکە

تایهیۆنگ : هیۆنجین ؟ .. لێرە چی ڕوئەدات ؟

تایهیۆنگ بە سەرسامی سەیری ئەو شوشە خواردنەوانەی کرد کە هیۆنجینی برای لەسەر مێزەکە ڕیزی کردبوو

هیۆنجین : ئۆوو هیۆنگ تۆ گەڕایتەوە ؟ .. ئەزانم ئەپرسی کە ئەمانە بۆچی لێرەن ..

تایهیۆنگ لە مێزی نان خواردنەکە نزیک بویەوەو لە بەرامبەر هیۆنجین دانیشت

تایهیۆنگ : دەی بۆم باسکە ئەمانە چین لەناکاو تۆ هێشتا بە تەوای هەژدە ساڵت تەواو نەکردووە ..

180° پلە 𝐾𝑇𝐻༄ ✔ Where stories live. Discover now