CHAPTER~19

414 63 42
                                    

" کــــە زەردەخـــەنــە دەکـــەیـــت
دڵـــم لـــە جـــێـــی خـــۆی دەتـــرازێ "

" کــــە زەردەخـــەنــە دەکـــەیـــتدڵـــم لـــە جـــێـــی خـــۆی دەتـــرازێ "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ــــــــــــــــــــــــــــــــ꧂꧁꧂꧁ــــــــــــــــــــــــــــــــ

پــــــاولا

ئەوە نزیکەی دوو مانگ بەسەر ئەو ڕۆژەدا ڕۆیشتووە کە لەگەڵ تایهیۆنگ لە پارکەکە بەڵێنمان بەیەکتر دا .. ئەوە دوو مانگە کە من و تایهیۆنگ خۆشەویستی یەکترین بەڵام تاکو ئێستا هیچ کەسێک ئاگادار نیە ئەوەش بەهۆی من کاتێک وتم کە جارێ هیچ کەسێک نابێت بزانێت خۆشم نازانم بۆچی بەڵام هەست ئەکەم بەو جۆرە باشترە .... نێوانی من و تایهیۆنگ زۆر باشە و زیاتر لە یەک نزیک بووینەتەوە وە بەڕاستی تەواو هۆگری یەکتر بووین و یەک خولەکیش ناتوانین بەبێ یەکتر بەسەر بەرین .. کاتەکانمان هەمووی پێکەوە بەسەر ئەبەین بە پیاسە کردن و گفتوگۆ کردن پێکەوەو هەنێک جار سەیر کردنی فیلم پێکەوە ... ئەوە چەند مانگێک ئەبێت تایهیۆنگ بە تەواوی ڕاهێنانەکانی وەرەگرێت و یارمەتی ئەیەم لە ڕاهێنانەکانی و دوو جار سەردانی پزیشکمان کردەوە بەڵام تاکو ئێستاش هیچ نیشانەیەکی چاک بوونەوە دەرنەکەوتووە وە ئەتوانم خەم لە ڕوخساری تایهیۆنگ بەدی بکەم بەڵام ئەو لەبەر من و ئەوانەی دەوروبەری هەمیشە هەوڵی زەردەخەنە ئەیات وە بەڕاستی خەمبارم بۆ ئەو زۆر لە خەمی ئەودام ..

کۆتایم بە شۆردنی قاپەکان هێناو لە  چێشخانەکە چومە دەرەوە ... بینیم کە تایهیۆنگ لە بەرامبەر پەنجەرەی ژووری دانیشتنەکە سەیری دەرەوە ئەکات بە هێواشی ڕۆیشتم و لە دواوە بانگم کرد ..

پاولا : تایهیۆنگ ؟ ..

ئەو وەڵامی نەدامەوە .. زانیم لە بیرکردنەوەیەکی قوڵدایە ... بە هێواشی لێی نزیک بوومەوەو نوشتامەوەو لە دواوە باوەشم پێدا کردم و قۆڵم لە ملی ئاڵاند و سەرم لەسەر شانی دانا و هەستم کرد کە لە بیرکردنەوەکانی دەرچوو ..

پاولا : بیر لە چی ئەکەیتەوە ؟

ئەو هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و پاشان وتی ...

تایهیۆنگ : ئۆهـ .. هیچ شتێک گیانەکەم .. تەنیا سەیری دەرەوەم ئەکرد ..

ئەو دووبارە هەوڵی شاردنەوەی خەمەکانی ئەیات ...
ئەوەش زۆر دڵم ئازار ئەیات ..

180° پلە 𝐾𝑇𝐻༄ ✔ Where stories live. Discover now