CHAPTER~13

462 62 23
                                    

" هەموو ئەوانەی لە ژیانت ڕوئەدات
تەنیا چارەنوسێکی دیاریکراوە "

" هەموو ئەوانەی لە ژیانت ڕوئەدات تەنیا چارەنوسێکی دیاریکراوە "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ـــــــــــــــــــــــ♡♡♡ـــــــــــــــــــــــ

پــــــاولا

بە بێ هەستی سەیری دەرەوەی پەنجەرەکەم ئەکرد کاتێک هەوایەکی سارد بەر ڕوخسارم کەوت .. بەڕاستی نازانم چی لە مێشکی تایهیۆنگ ئەگوزەرێت .. ئەوە ماوەی دوو ڕۆژ ئەبێت کە هیچ قسەیەکی لەگەڵ من نەکردووە زۆر لە ناکاو گۆڕا ئێستا تەنیا لە ژوورەکەی ئەمێنێتەوە بەبێ وتنی هیچ شتێک چەند جارێک داوای ئەوەم لێی کردووە کە بڕۆینە دەرەوە بۆ گۆڕینی هەوایەکی پاک بەڵام ئەو هەمیشە ئەڵێت کە پێویستم پێی نیە .. منیش ناتوانم زۆری لێبکەم .. وە تەنانەت گوێم لە هیچ وشەیەک نەبووە تەنیا وتنی سوپاس نەبێت کاتێک دەرمانەکانم داوە پێی ... پەنجەرەکەم داخست و لە ژوورەکەم چومە دەرەوەو لەبەردەم ژوورەکەی تایهیۆنگ وەستابووم کە پێشتر لێی ئەمایەوە ژوورێکی پڕ هیوا لە چاوەکانم دیار بوو جیاواز لەم تایهیۆنگەی ئێستا کە تەواو هەستی لەدەست داوە .. ڕاستە هەموو کەسێک نایەوێت نەخۆش بێت و لە جێگادا بمێنێتەوە بەڵام ئەمە چارەنوسێک بوو بۆ تایهیۆنگ پێویستە بەسەریدا زاڵ ببێت .. بە هێواشی لە ژوورەکە دوورکەوتمەوەو بەرەو نهۆمی خوارەوە بەڕێکەوتم بەلای ژووری مانەوەی تایهیۆنگدا تێپەڕیم کە لە ڕاستیدا ژووری هیۆنجینە بەڵام بۆ ئێستا تایهیۆنگ لەوێ ئەمێنێتەوە .. دەرگاکەی داخرابوو ! ئەو پێشتر هەمیشە دەرگای ژوورەکەی بە کراوەیی جێئەهێشت ! چی لەودا گۆڕاوە ؟ بەڕاستی شێتم ئەکات ! ... بەرەو چێشخانەکە ڕۆیشتم تا خواردن بۆ نیوەڕۆ ئامادە بکەم .. لە کاتێکدا دڵ و مێشکم لە جێگایەکی تر بوو .. بێگومان بێجگە لە تایهیۆنگ ئەو شوێنە کوێیە ؟

تـــــــایــــــهـــــیـــــۆنــــــگ

لەم چەند ڕۆژەدا لە ژوورەکەم نەچوومەتە دەرەوەو بە هەموو شێوەیەک خۆم بەدوور گرتووە لە پاولا ئەوە شێتم ئەکات نازانم چیمە بۆچی بەو شێوەیە ئەشڵەژێم کاتێک ئەیبینم لەهەمووی خراپتر دڵم بەخێرایی لێئەدات ؟ ئەترسم .. هەستم بۆ ئەو هەبێت ! بەڕاستی نامەوێت ئەوە ڕوبدات .. پاولا شایەنی کەسێکی لە من باشترە هەم کێ ئەڵێت ئەو بەو شێوەیە بیر لە من ئەکاتەوە ؟ وە .. وە .. من نامەوێت .. جارێکی تر .. خۆشەویستی بکەم !

180° پلە 𝐾𝑇𝐻༄ ✔ Where stories live. Discover now