" خۆشەویستی ئێستا بۆیە کاتییە ، لەبەر ئەوەی وەکو
پریشکی ئاگر خێرا دەست پێدەکات و کۆتاییەکەشی
هەمیشە بە بێزار بوون لە یەک دەبێت ،
بەڵام خۆشەویستی ڕاستەقینە ئەوەیە کە لە بەرزی و
نزمیەکانی ژیاندا ئێمە هێشتا پێکەوەبین . "꧁꧂ـــــــــــــــ꧁꧂ـــــــــــــــ꧁꧂
تایهیۆنگ لەسەر قەرەوێڵەکەی پاڵکەوتبوو وە سەرنجی لەسەر پەنجەرەکەی بەرامبەری بووتـــــایــــــهــــــیـــــۆنــــــگــــ
ژیان چەند سەیرە هەمیشە شتێک لە ژیانتا ئەبێتە هۆی دڵتەنگی هەمیشە ڕوداوێک ئەبێتە هۆی بێزار بوون لە خودی خۆت تەنانەت بچوکترین هۆکار وات لێئەکات لەهەموو شتێک پەشیمان بیت وە هەمیشە بڵێیت بۆچی وام کرد ؟ بۆچی ئەمانە ڕویدا ؟ ئایە من هەڵە بووم ؟ .. بێگومان ئەم بیرکردنەوانە بۆ هەمیشە ئەمێنێتەوە لە مێشکتا تەنانەت لەم کاتای ئێستادا دڵیشم و مێشکیشم ئەجەنگن لەگەڵ یەکتر ....
دەرگاکە بەهێواشی کرایەوەو پاولا هاتە ژوورەوە و بە زەردەخەنەوە :
پاولا : ئێوارەت باش بەڕێز تایهیۆنگ .. ئێستا کاتی نانی ئێوارەیە و پێویستە خواردنەکەت بخۆیت چوونکە دەرمانت هەیە ...
تایهیۆنگ سەیری ڕوخساری پاولا ی کردوو سەری بە بەڵێ جوڵاند و پاولا یارمەتی دا تاوەکو لە جێگاکەی کەمێک ڕاست ببێتەوەو و بتوانێت خواردنەکەی بخوات ..
بە یارمەتی پاولا تایهیۆنگ خواردنەکەی تەواو کرد پاشان پاولا سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کردوو وتیپاولا : نزیکەی نیو کاتژمێری ماوە بۆ کاتژمێر هەشت ئەو کاتە ئەگەڕێمەوە تاوەکو دەرزیەکەت بۆ بەکار بێنم کە پزیشک بۆی نوسیویت ..
تایهیۆنگ سەری بە بەڵێ جوڵاند و پاولا لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە و جین ی بینی کە لەسەر کورسیەکانی دەرەوە دانیشتبوو ..
پاولا : ئوپا ؟ .. بۆچی بەتەنیا لێرەیت ؟ ئەوانی تر لەکوێن ؟
جین سەری بەرز کردەوەو زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد پاشان وتی :
جین : ئەوانم ناردەوە ماڵەوە چونکە هیلاکن پێویست بوو پشویەک بدەن ..
YOU ARE READING
180° پلە 𝐾𝑇𝐻༄ ✔
Romanceئەو کەسەی بەڵێنی مانەوەی پێدابووم لە یەکەم کەوتنم وازی هێنا ... ئەو لەگەڵ من گۆڕا .... گۆڕانێکی گەورە .. بەڵام منیش گۆڕام .. گۆڕانێکی 180 پلەیی ! بەڵام پێویستە سوپاسی تۆ بکەم بۆ ئەم کارە .. بەهۆی تۆوە توانیم باشترین کەسی ژیانم بناسم .. ! جۆری چ...