part 3

493 112 24
                                    

-

____________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

____________

کووک پێی نایە ناو قوتابخانەکە
یەکەم شت بینی
کۆمەڵە کچ و کوڕێک بوون لای پەنجەرەی پۆلەکەیان وەستاون و قاقا لێدەدەن و گاڵتە دەکەن
پاشان ئاڕاستەی چاوەکانی گواستەوە بۆلایەکی تر
چەندین کەسی تری بینی
هەندێکیان بە مۆبایلەکانیانەوە خەریک بوون
هەندێکیان قسەیان دەکرد
وە هەندێکیشیان لای لۆکەرەکەیان بوون و خەریکبوون بەکاری خۆیان
کووک هەمووانی پشتگوێ خست و ڕۆشتە لای
لۆکەرەکەی کلیلی لۆکەرەکەی دەرهێنا و کردییەوە
هەندێک کتێب و شتی خستە ناوی و پاشان دایخستەوە بەڵام چاوەکانی فراوان بوون کاتێک ئەو کەسەی بینی لە پشتی دەرگای لۆکەرەکەی

": ت..تۆ چی دەکەی لێرە؟"

بە سەرسامییەوە وتی

"چیە گەمژە سوپڕایزەکەت بەدڵ نیە؟"
ئەو کورە بە بێزاری وتی

"نەخێر جیمین ، زۆرم بەدڵە"
کووک وتی و لە باوەشی گرت

جیمینیش لە باوەشی گرتەوە
بە پێکەنینەوە پاشان دوورکەوتنەوە

"دایکم..."
کووک ویستی قسە بکات بەڵام جیمین پێی بڕی

"دایکت دەیزانی تۆ باش نیت لە درووستکردنی هاوڕێی نوێ
بۆیە ویستی من لێرەش لەگەڵ تۆ بم و بیکات بە سوپرایز"
جیمین بە زەردەخەنەوە وتی

"درۆ ناکەم ئەگەر بڵێم لە 17 ساڵی تەمەنم
یەکەم جارە دایکم کارێکی وا باشی بۆ ئەنجامدابم"
کووک بە بزەیەکی گاڵتەجاڕانەوە وتی

"دەی گەمژە خاتوو میراندا ئافرەتێکی باشە
بەڵام تەنها ئەوکاتانەی سەرخۆشە"
وتی وهەردووکیان پێکەنین

خەریکی قسە کردن بوون
تا لەناکاو کچێکی باڵا بەرز لەلایان وەستا
قژێکی درێژی هەبوو و لە دواوە بە بەرزی بەستابووی وەکو کلکی ئەسپ وابوو
چاویلکەیەکی لە چاو بوو لە جۆری (cat eye)
بەشی خوارەوەی قەمیسەکەی گرێدابوو و کە وایکردبوو ناوکی دەربکەوێت
وە تەنوورەکەشی هەتا سەر ئەژنۆی بوو و قاچی دیار بوو

شوێنی تۆ بە چۆڵی دەمێنێتەوە ||taekookWhere stories live. Discover now