part 5

490 102 70
                                    

-

_____________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

_____________

کووک گەڕایەوە ماڵەوە
باوانی لە ماڵەوە نەبوون
تەنها دوو خزمەتکاری لێبوو کە خەریکبوون بە کاری خۆیان

ڕۆشتە ژوورەکەی
جلەکانی دانا و جلێکی ئاسوودەی ماڵەوەی لەبەر کرد
هەستی بە برسییەتی کرد بۆیە ڕۆشتە خوارەوە
خزمەتکارەکە وەک هەموو کات لەکاتی خۆیدا ژەمی نیوەڕۆی ئامادە کردبوو

کووک لەسەر مێزەکە دانیشتوو دەستی کرد بە خواردن
پاشان سوپاسی خزمەتکارەکە کرد و ڕۆشتەوە ژوورەکەی
کەمێک سەیری مۆبایلەکەی کرد وە بینی
ڤیکتۆریا لەنێو گروپ چاتەکەی تایبەت بە پۆلەکەی خۆیانەوە بڵاوی کردۆتەوە کە شەو ئاهەنگ هەیە
کووک هەناسەیەکی هەڵکێشا بەبێزاری
وە ئەلەرمی داناوە بۆ ئێوارە
لەسەر بێدەکەی پاڵکەت ویستی کەمێک بخەوێت بەر لە ئاهەنگەکە

__

کاتژمێر 7:30

کووک با ئاگا هات هەرکە ئەلرمەکە زەنگی لێدا
ئەلەرمەکەی بێدەنگ کرد و لە جێگاکەی هەڵسایەوە
ڕووخساری شۆرد
پاشان ڕۆشتە لای دۆڵابی جلەکانی
کردییەوە و کەمێک سەیری کرد
وە دوای گەڕانێکی کەم جلێکی شیاوی دەرهێنا و پۆشی
وە قژیشی بە شێوەیەکی جوان داهێنا

پاشان لە ئاوێنەکە سەیری خۆی کرد
سەرنجی خستە سەر بۆنەکەی و هەڵیگرت
چەند پەمپێکی لە جلەکانی ڕشاند
پاشان ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکەی

«شێوەی جونگکوک»

«شێوەی جونگکوک»

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
شوێنی تۆ بە چۆڵی دەمێنێتەوە ||taekookWhere stories live. Discover now