part 4

487 110 13
                                    

-

_____________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

_____________

زەنگی ماڵەوە لێیدا و
ڤیکتۆریا و جیکووک بەیەکەوە شتەکانیان کۆکردەوەو
لە قوتابخانەکە ڕۆشتنە دەرەوە بەڵام هێشتا لە بەردەم قوتابخانەکە بوون

"ڤیکتۆریا من زۆر خۆشحاڵ بووم بەناسینی تۆ

تۆ کچێکی زۆر شیرین و کۆمیدیت"
جیمین بە زەردەخەنەوە وتی

"ئاییی ، ئەم قسانە مەکە تۆ زۆر شیرینتری لە من"
ڤیکتۆریا برۆکانی کەوانە کرد و لێوی شۆڕ کردەوە پاشان بزەیەکی کرد

جیمین ویستی قسە بکات
بەڵام تێیهیۆنگ و یۆنگی و کۆمەڵێک کچ و کوڕی تر کە لە دواوەی ئەوان بوون لە پشتی ڤیکتۆریا وەستان
ڤیکتۆریاش کاتێک تێبینی ئەوانی کرد سیری دواوەی کرد و بزەی لاری کەوتە سەر لێوی

"چیە قۆزەکان؟"
ڤیکتۆریا بە بزەیەکی لارەوە پرسی

"شەو ئاهەنگمان هەیە لە باڕەکەی هەموو کات بۆی ئەچین
بەبۆنەی یەکەم ڕۆژی قوتابخانە
بۆیە لای خۆت بە هەموو پۆلەکە بڵێ ئامادەبن من تاقەتم نیە"
تێیهیۆنگ وتی و ویستی بڕوا

"ئاھ، وە پێشیان بڵێ هیچ یاسایەک بوونی نیە
هەرچیەک دەکەن و نایکەن هیچ کێشە نابێت
ئاهەنێگێکی بێ یاسا دەبێت"
لە کۆتاییدا سەیری کووکی کرد

ڤیکتۆریا زەردەخەنەیەکی گەورە کەوتە سەر لێوی و زۆر دڵخۆش بوو ئەوان هەمیشە ئاهەنگ دەکەن لە باڕەکان سەما دەکەن و دەخۆنەوە وە س٭کس دەکەن
ئەوان پێیان وایە چێژی گەنجییەتی لەم شتانەدا کۆبۆتەوە

"واووو دڵنیابە ئاهەنگێکی لەبیرنەکراو دەبێت"
ڤیکتۆریا بە دڵخۆشییەوە وتی و هەڵبەز و دابەزی دەکرد

بەڵام تێیهیۆنگ بەبێ هیچ هەستێک سەیری دەکرد

"گەمژە ئەوەندە هەڵبەز و دابەز مەکە لە مەیمون دەچی"

یۆنگی بەبێزارییەوە وتی

ڤیکتۆریا دەستی کرد بە قسەکردن و گاڵتەکرد بە یۆنگی و یۆنگی بەهەمان شێوە
وە جیمین تەنها چاوی لەسەر یونگی و قسەکانی بوو
بەلایەوە کوڕێکی هۆت و جوان و سەرنجبەر بوو
یونگی چاوی کەوتە سەر جیمین
جیمینیش کەمێک شڵەژا و چاوی دوورخستەوە

"تۆش وەرە جوجەڵە زەردەکە"
یونگی وتی چاوێکی داگرت و ڕۆشت

جیمین چاوەکانی زەق بوونەوە
وە گۆنای سوور هەڵگرا و سەیری کووکی
کرد ک بە بێزاری وەستاوەو سەیریان دەکات

"زۆر باشە کەواتە شەو دەتبینمەوە"
تێیهیۆنگ وتی و ڕۆشتە ناو ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی

ڤیکتۆریا سەیری جیکووکی کردەوە بە دڵخۆشییەوە

"زۆر باشە هاوڕێیان بێ هیچ قسەیەک شەو ئامادە دەبن ، دڵنیابن خۆشیەکی نەبڕاوەتان دەبێت"
ڤیکتۆریا بە زەردەخەنە و ئاگادارییەوە وتی

"من پێوستە...."
کووک وتی بەڵام ڤیکتۆری پێی بڕی

"ڕەتکردنەوە نیە"
ڤیکتۆریا بە تیژی وتی

"ڤیکـ...."
کووک وتی بەڵام ڤیک پێی بڕی

"واو نازناوێکی جوانە (ڤیک)"
ڤیکتۆریا بە زەردەخەنەوە وتی و مستێکی بچوکی لە شانی کووکدا

کووک بەبێزاری سەیری ئەولا و ئەملای کرد
پاشان سەیری ڤیکتۆریایی کردەوە
ویستی قسە بکات بەڵام جیمینش بەر لە ئەو قسەی کرد

"من دێم"
جیمین بە دڵخوشیەوە وتی

ڤیکتۆریا قیژەیەکی بچوکی کرد و باوەشی لە جیمیندا جیمینش بەهەمان شێوە
کووک بە سەرسامییەوە سەیری جیمینی دەکرد
جیمین کاتێک زانی سەیری کووکی کرد

"دەی کووک بڕواکە زۆر خۆشدەبێت
هەم من پێشتر نەچوومەتە ئەم شوێنانە"
جیمین بە نووزە وتی

کووک وەڵامی نەدایەوە

"چی؟ یانی چی تۆ پێشتر نەچوویتە ئەم شوێنانە؟"
ڤیکتۆریا بە سەرسامییەوە وتی

"ئێ ڤیک.. من لە خێزانێکی هەژارم وە دایکی کووک پارەی قوتابخانەکە دەدات"

جیمین بە شەرمەزارییەوە وتی و سەری داخست

"ئۆو گەمژە بۆچی بە شەرمەزارییە قسە دەکەیت و سەرت دادەخەی
شتێکی ئاساییە ئێمە هێشتا هاوڕێین وە ئەمشەویش هەردووکتان دێن"
ڤیک ماچێکی هەوایی بۆ جیکووک هەڵدا و ڕۆشتە لای ئۆتۆمبێلەکەیی و سەرکەوت

جیکووک بەتەنها لەوێ مانەوە

"دەی تکایە وەرە"
جیمین بە تکاوە وتی

کووک کەمێک بێدەنگ بوو و وەڵامی دایەوە

"باشە دێم"
کووک بەبێزارییەوە وتی

"بەڵێێێێ"
باوەشی لێدا بە دڵخۆشیەوە

کووکیش بەبێزاریەوە باوەشی لێدا پاشان دوورکەوتنەوە

"کەواتە خوات لەگەڵ شەو دەتبینمەوە"
کووک وتی و بزەیەکی کرد

"خوات لەگەڵ دەتبینمەوە"
جیمین بە دڵخۆشییەوە وتی

کووک سەرکەوتە ناو ئۆتۆمبێلەکە و شۆفێرەکەش دەستی کرد بە لێخوڕین
وە جیمینیش سەرکەوتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی
کە ئەویش خاتوو میراندا بۆی گرتووە

_____________

بەهیوای بەدڵبوون
💗

شوێنی تۆ بە چۆڵی دەمێنێتەوە ||taekookWhere stories live. Discover now