Malfence-18-

2.4K 438 357
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...




Witter pov




لە ژوورێکا کە هیچ پەنجەرێک و هیچ ڕووناکیەکی لێ نییە پاڵکەوتووە

تەنها ئەگریە

هەست بە لاوازی دەکا

دەرگا کرایەوە کەسێک هاتە ژوورەوە

سەیری ئەو سینیە خواردنەی کردبوو کە پێشتر داینا بوو

"یون بۆچی هیچ ناخۆیت؟" ئەو پرسی

یون سەری بەرز کردەوە

لەم ژوورە  تاریکەدا ئەتوانی تێبینی فرمێسکەکانی بکەیت

بە ڕقەوە سەیری ئەو کەسەی بەرامبەری ئەکرد

"وەک ئەوەی نەزانیت" یون بە گاڵتە پێکردنەوە وای وت

"یون توڕەم مەکە ماوەی پێنج ڕۆژە لێرەی تەنها کەمێکت خواردن خواردووە" بە هاوارەوە وای وت

"نەفرەت بۆچی ئەبێت نان بخۆم لە کاتێکا زیندانی کراوم نازانم لە کوێم چیم بەسەر دێت بۆچی وازم لێ ناهێنی جیمین بۆچی؟ " یون سەرتای ڕستەکەی بە هاوارەوە وت بەڵام کۆتایی دەنگی نزم کردەوە

"چەند جاری تر پێم وتی من تۆم خـۆشـدەوێ" جیمین بە نەرمی وای وت

"هەهـ خۆشەویستی باسی چی خۆشەویستیەک ئەکەیت هاا تەنها بە دوو جار بینینم منت خۆشویست هەڵە بووم کە تۆم بە کەسێکی باش دانا لە نەفرەتیەک هیچی تر نی" یون ئەوەندە بە بەرزی هاواری بەسەر جیمیندا کرد کە دەمارەکانی ملی هەستان

جیمین توڕە بوو دەستەکانی دەستیان کرد بە لەرزین

"سەیرکە یون ئارامیم تاقی مەکەوە نامەوێت ئازارت بدەم، ئەمەوێت نەرم هەڵسوکەوتت لەگەڵ بکەم بەڵام بەم شێوەیە بڕوات ناتوانم" جیمین وای وت کاتێک ئەیویست خۆی بگرێ و کارێکی هەڵە نەکات

یون لەسەر بێدەکە هەستا و لە جیمین نزیک بۆوە

"خۆت ماندوو مەکە چونکە ئێستا چۆن مامەڵە ئەکەم هەزار ساڵی تریش بێت بەو شێوەیە ماڵەت لەگەڵ ئەکەم لەوە دڵنیابە" یون بە ڕقی وای وت

"باشە خۆت ویستت" جیمین وای وت

بە توندی ڕووخساری یونی گرت

لێوەکانی خستە سەر ئەوانەی یون

یون ویستی بەرگری بکات بەڵام جوڵەی هەموو ماسولکەکانی لە کار کەوتن ئەویش بەهۆی هێزی جیمینەوە

ᴍᴀʟғɪᴇɴᴄᴇ.ᴛʜ.ғɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now