Malfence-15-

2.6K 470 352
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ᗷEᖴOᖇE ᖇEᗩᗪ ⅏⅏⅏⅏❥❧...

Writter pov

"تــای ئاگادار بـــە" یون بە هاوارەوە وای وت

تای لەگەڵ هاوارەکەی یون ئاوڕی بۆ دواوە دایە

بەڵام دوای چی

زۆر بە خراپی تای پاڵنرا

بەشێوەیەک بەهێز بوو تای خوێنی لە دەم هاتە دەرەوە

"ئەزانی بویت بە شتێکی گرانبەها کە دەستکەوتن ئەستەمە" یەکێک مالفێنسە نەفرەت لێکراوەکان وای وت کە لە یون نزیک دەبۆوە

نزیکەی پانزە مالفێنسی تر بۆ لای تای چون کە نزیکەی دە پـێ لە لای چەپی یون لە ئەرزەکە کەوتبوو

تای ویستی هەستێت بەڵام کەوتەوە سەر ئەرز هەر کە هەستی بە خەنجەرێکی زیو کرد کە لە سکی درا

بەهۆی ئەوەی تای مالفێنسە هەستیاریان بە زیو هەیە تای زۆر بە خراپی دەستی کرد بە خوێن بەربوون لە لووتی و دەمی

تای کاتێک سەیری لای ڕاستی کرد بینی یەکێک مالفێنسە نەفرەت لێکراوەکان نزیکی یون دەکەوێت هەستی بە ترس کرد

هەموو هێزی خۆی کۆکردەوە بۆ ئەوەی هێزەکەی بەکاربێنێت بەڵام دوای چی

ئێستا ناتوانی هێزەکەی بەکاربهێنێت چونکە ئێستا زیوێک لێوەی نزیکە

بەڵکوو لە جەستەیدایە

مالفێنسە نەفرەت لێکراوەکان لە تای نزیکتر بونەوە

یەکێکیان بە نینۆکە تیژەکانی دەستی بە ڕووخساری تای'دا هێنا و زەردەخەنەی ناشیرینی کرد و وتی

"بەمزوانە ئەبینەوە خاوەنی شانشینی مالفێنسەکان"

"هەرگیز"

تای خێرا وای وت و خەنجەرەکەی کە لەناو سکیدا بوو دەری هێنا بە خێراییەکی زۆرە

هەر لەگەڵ دەرهێنانی خەنجەرەکە هێزەکەی بەکارهێنا

تەنها بە جوڵانی یەک دەستی هەموو مالفێنسە نەفرەت لێکراوەکانی بەرزکردەوە

"هەتا من لە ژیاندا بمێنم هەرگیز ناهێڵم ئەم شانشینە ببێت بە خاوەنی ئێوە" تای وای وت

لەگەڵ کۆتا وشە دەستی کرد بە کۆڵە مشتە و هەناسەی مالفێنسە نەفرەت لێکراوەکانی گرت

ᴍᴀʟғɪᴇɴᴄᴇ.ᴛʜ.ғɴɪsʜᴇᴅDonde viven las historias. Descúbrelo ahora